ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
کۆمیته‌کان
په‌یامی نوێنه‌رایه‌تی ئوروپای یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان
20 / 5 / 2009
به‌ بۆنه‌ی یادی پڕشكۆ و پڕ له‌ شانازی دامه‌زراندنی "یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان" به‌تین ترین پیرۆزبایی خوه‌مان ئاراسته‌ی هه‌موو كه‌س و هه‌موو لایه‌نێك ده‌كه‌ین و خۆشحاڵین بۆوه‌ی ساڵێكی تر له‌ ته‌مه‌نی سیاسیمان ، به‌ هاوڕێیه‌تی و هاوكاریتان تێپه‌ڕاند و ئێستاش له‌ سه‌ر هه‌مان ره‌وت, پێ ده‌خه‌ینه‌ ناو پێنجه‌مین ساڵ له‌ خه‌باتی سیاسیمانه‌وه‌.
یه‌كێتی و هاوكاری سیاسی وه‌ك دوو پره‌نسیپی سیاسی كه‌ هه‌میشه‌ به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندوومانه‌، تووشه‌ی رێگه‌مان بووه‌، كارمان بۆ كردووه‌ و هه‌وڵمان درێژه‌ی ده‌بێ. ئه‌و دوو چه‌مكه‌ زۆر به‌ سانایی روانگه‌ و بۆچوونه‌كان به‌ره‌وو ئاقارێكی پۆزێتڤ كانالیزه‌ ده‌كا و ده‌سكه‌وته‌ سیاسیه‌كانمان ته‌نها له‌و دوو چه‌مكه‌دا ده‌توانین عه‌ینییه‌ت ببه‌خشرێن.
ئه‌بێ وریا بین و چاوكراوه‌تر له‌ جاران، له‌ گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی كوردیدا بجوڵێین و نه‌ وه‌ك ئه‌مر به‌ڵكو وه‌ك رێنوێنی رێگه‌ راست و عه‌قڵانییه‌كانی سیاسی بخه‌ینه‌ پێش چاوی جه‌ماوه‌ر و ئه‌و رۆڵه‌ خاوه‌ن هه‌ستانه‌ی، هه‌ست به‌ به‌رپرسایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن  و به‌شێكن له‌و كاروانه‌ی كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه‌كان له‌ رێ دایه‌.
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێژین چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان خێراتر له‌ رابردوو دامه‌زراوه‌یی ده‌بنه‌وه‌ و ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ له‌ ناو زه‌یینی تاك تاكی كۆمه‌ڵگه‌مان خوه‌ی گرتووه‌ و پێویسته‌ زه‌مینه‌ و پێداویستییه‌ پێویسته‌كانی بۆ بره‌خسێنین تا ره‌وه‌ندی پێشكه‌وتن و به‌ره‌و لوتكه‌ چوونی ئه‌و جۆره‌ له‌ چالاكی و تێكۆشان نه‌وه‌ستێ و رانه‌گیرێ. ئازادكردنی چالاكوانه‌ مه‌ده‌نییه‌كان داخوازی هه‌موومانه‌ و دامه‌زراوه‌یی بوونی ئه‌و جۆره‌ چالاكییانه‌ وه‌ك زه‌رووره‌تی ئه‌م سه‌رده‌می كۆمه‌ڵگه‌مان ده‌زانین.
سه‌ری رێزمان به‌ نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی و ریزی چه‌ندباره‌مان داده‌نه‌وێنین بۆ یادی شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاری كوردستان و سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی و ماندووبووانی ئه‌م رێبازه‌ پیرۆزه‌. سڵاو و دروودمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و پاشماوه‌كانی شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌ین و له‌ كۆتاییشدا جارێكی تر پیرۆزباییمان به‌ بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی "یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان" پێشكه‌ش به‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین. سه‌ربه‌ز و سه‌ركه‌وتوو بژین.

 
نوێنه‌رایه‌تی ئوروپا ـ یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان
20/05/2009
30/02/2709


ژماره 58
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
کۆمیته‌کان
پیرۆزبایی و په‌یامی ڕێكخستنی ناوخۆ ــ كۆمیته‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی و ده‌وروبه‌ری
پیام تبریک به مناسبت سالروز تاسیس اتحادیه دمکراتیک کردستان - تنظیمات داخلی ـ کمیته ایلام
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی