| هه‌وڵ |
|
ئه‌گه‌ری شه‌ڕێك له داهاتوویه‌كی دووردا هه‌رده‌م جێی باس و خۆراكی ڕاگه‌یاندنه‌كانه
27 / 7 / 2010
:YDKnewsمایكل هایدن یه‌كێ له كه‌سه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی پێشووی "سیا" یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو له كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن" ڕاگه‌یاند: به‌رنامه‌ی ناوه‌كیی ئێران به‌نیسبه‌ت ساڵانی ڕابردوو تا ئێستا، زۆری فه‌رق كردووه و ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می جۆرج بووشدا "هێرشی سه‌ربازی" له زومره‌ی سێناریۆ سه‌ره‌كییه‌كان نه‌بوو، به‌ڵام هه‌نووكه ئه‌م بابه‌ته دوور له چاوه‌ڕوانی نییه. هایدن وتی ئێران به‌رنامه‌ی پاكیستان پێڕه‌و ده‌كات و به‌مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه‌بوون به‌كاری ناهێنێت. ئه‌و ئاماژه‌ی كه له دوو ساڵ پێش تا ئێستا ده‌ستی یارمه‌تیمان به‌ره‌و ئێران درێژكردۆته‌وه به‌ڵام ئه‌و ده‌سته وه‌ك ماوه‌ته‌وه و هه‌ر بۆیه‌ش هێرشی سه‌ربازی دوور له چاوه‌ڕوانی نییه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م بۆچوونه، ئه‌گه‌رێكی زۆر قایمه، به‌ڵام زۆرێك پێیان وایه ئیسراییل ده‌سپێشخه‌ری ئه‌م هێرشه ده‌بێ و به‌م شێوه‌ش ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته ناو كایه‌كه‌وه. هاوكات "حسێن سه‌لامی" جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانیش له چوارچێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كدا له كه‌ناڵی ئینگلیزی "پرێس تی ڤی" وتی: توانایی ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانی له ڕاده‌به‌ده‌ری مووشه‌كی بالێستیك زۆره و ئێران توانیویه‌تی قه‌ڵغانی دژه مووشه‌كیش به‌رهه‌م بێنێت. زۆرێك له‌و بڕوایه دان هه‌ر كات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا كه‌شوهه‌وای كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكایان بۆ شه‌ڕێكی دووباره ئاماده و له‌بار كرد، ئه‌گه‌ری هێرش و شه‌ڕی ده‌ره‌كیی ئه‌مریكا زۆر ده‌بێت. هه‌ر بۆیه‌ش له ئێستادا، ئه‌مریكا كه‌شوهه‌وای كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكا به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره ده‌بات.
|
|
|