| هه‌وڵ |
|
بۆ چه‌نده‌مین جار، كرێكارانی به‌نداوی ژاوه مانیان گرت
12 / 7 / 2010
:YDKnewsبه‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كانی رۆژی شه‌ممه له شاری سنه‌وه، كرێكارانی پرۆژه‌ی به‌نداوی ژاوه وازیان له كار هێناوه و مانیان گرتووه. زیاتر له 300 كرێكاری ئه‌م پرۆژه‌یه له به‌رده‌م ئۆفیسی كۆمپانیای به‌ڵێنده‌ری ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا مانیان گرت و داوی مووچه‌ی دواكه‌وتووی پێنج مانگی خۆیان كرد. كرێكارانی به‌نداوی ژاوه كه به زۆری خه‌ڵكی خۆماڵین و چه‌ندین جار داواكاریی خۆیان دووپاتكردۆته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار ئاوڕێكی ئه‌وتۆیان له داخوازییه ڕه‌واكانیان نه‌داوه‌ته‌وه. كرێكارانی به‌نداوی ژاوه چه‌ند جاری دیكه‌ش له‌به‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌كه‌یان مانیان گرتووه كه دوایین مانگرتنیان كۆتاییه‌كانی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ بووه. شایه‌نی باسه، له ده‌سپێكی مانگی خاكه‌ڵێوه‌ی ئه‌مساڵ 15 كرێكاری ئه‌م به‌نداوه بێ وه‌رگرتنی كارمز له سه‌ر ئیش ده‌ركراون و، به گوێره‌ی شایه‌ته‌حاڵه‌كان دۆخی ماددی كرێكارانی به‌نداوی ژاوه به گوێره‌ی پێویست له‌بار نییه. پرۆژه‌ی به‌نداوی ژاوه 750 هیكتار له باخ و گیڵگه‌ی ناوچه ده‌باته ژێر ئاو و دوو دێهاتی 57 ماڵی كه 280 كه‌سن، پێویسته دێكانی خۆیان به‌جێ بێڵن. جێی ئاماژه‌یه به‌نداوی ژاوه 420 میتر درێژه و 105 میتر به‌رزاییه‌تی و 700 میلیارد ڕیاڵ بووجه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه.
|
|
|