| هه‌وڵ |
|
ڕێژه‌ی په‌یوه‌ستبووانی سوپای پاسدارن له كوردستان ڕوو له زیادبوون ده‌كات
10 / 7 / 2010
:YDKnews به گوێره‌ی تازه‌ترین لێدوانی فه‌رمانده‌ی سوپای بیتۆالموقه‌ده‌س رێژه‌ی په‌یوه‌ستبووانی گه‌نجانی كورد له سیستمی سوپای پاسدارانی حوكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران، ڕووی له زیادبوون كردووه. به پێی قسه‌كانی سه‌ردار نور نوره‌اڵڵاهی له وێبگه‌ی فارس‌دا كۆڕێك بۆ پێشمه‌رگه‌ی موسڵمان شاری سنه به‌ڕێوه‌چووه كه له‌ودا باس له‌وه كراوه كه پێنج هه‌زار كه‌س په‌یوه‌ست بوونه‌ته ریزه‌كانی سوپای پارێزگای سنه. ئێسته‌كانه نزیك به 2400 كه‌سی كورد له سوپای پاسدارانی سنه‌دا ئیش ده‌كه‌ن. هه‌مان گه‌ڵاڵه له پارێزگاكانی كرماشان و ئیلام‌یش به‌رده‌وامه. په‌یوه‌ست بوونی گه‌نجانی كورد بۆ ڕێزه‌كانی سوپای پاسداران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باری ناڵه‌باری ماددی بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.
|
|
|