| هه‌وڵ |
|
گۆڤاری سروه داخرا
5 / 7 / 2010
:YDKnews به پێی ڕاپۆرتی وێبگه‌ی "كوردستانی ئه‌مڕۆ" گۆڤاری وێژه‌یی سروه كه یه‌كه‌مین گۆڤار به زمانی كوردی بووه كه له ساڵی 1363 له ئورمیه دامه‌زرا، داخرا. گوڤاری سروه كه له سه‌رده‌می سه‌رۆك وه‌زیرێتی میرحوسین موسه‌وی دامه‌زرا و مامۆستا هێمن یه‌كێك له كه‌سه دیاره‌كانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م گۆڤاره بوو. له‌م گۆڤاره‌دا كه‌سانی ناودار و شاعیرانی گه‌وره‌ی كورد هۆنراوه و نووسینه‌كانی خۆیان بڵاوكردۆته‌وه و یارمه‌تییه‌كی به‌رچاویان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌بووه. له دوای كۆچی دوایی مامۆستا هێمن، ئه‌حمه‌دی قازی بووه سه‌رنووسه‌ری گۆڤار سروه و تا ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌و ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆ بوو. سروه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تووشی هه‌وراز و نشێوێكی زۆر بووه‌وه و ستاڤی نووسه‌ران له ساڵی 1384 له ئورمیه گوێزرایه‌وه بۆ تاران. له شه‌ش مانگی كۆتاییدا بێهروز خه‌یرییه سه‌رنووسه‌ری سروه بوو. گۆڤاری سروه پاش 26 سال چالاكیی و ده‌رچوونی 281 ژماره داخرا. به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان داخستنی گۆڤاری سروه به بڕیاری دامه‌زراوه‌ی خاوه‌ن ئیمتیازی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه بووه.
|
|
|