| هه‌وڵ |
|
نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كیی ئێران زۆرتر ده‌بێت
2 / 6 / 2010
:YDKnews له دوای پێشكه‌ش كردنی ڕاپۆرتی نوێی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌كیی ئێران كه باسی ئه‌وه ده‌كات پاشكه‌وتی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران گه‌یشتۆته 2400 كیلۆگرام، كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری وڵاتانی جیهانی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه نیكۆلای پاترۆشێف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رووسیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا ده‌گه‌ڵ هاوتای خۆی له ئێران، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه یارمه‌تی ئێران ده‌دات تا له ره‌وتی وتووێژ سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌كیدا بتوانێ سه‌ركه‌وێ. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه بیاننامه‌ی تاران كه له‌ودا سێ وڵاتی ئێران، توركیا و بڕزیل واژوویان كردووه، هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه تا ئێران ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌جێ بێنێ و له‌سه‌ر به‌ڵێنییه‌كانی بمێنێته‌وه و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه واژوو كردنی ئه به‌ڵگه‌یه له لایه‌ن ئێرانه‌وه نابێ به هۆیه‌ك تا ئابلۆقه‌ی نوێی بۆ په‌سه‌ند نه‌كرێت. له‌م ڕاستایه‌دا ده‌وڵه‌تی چین داوای له ئێران كرد تا هاوكاری زۆرتری ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی بكات و نیگه‌رانییه‌كان له‌مه‌ڕ ئه‌گه‌ری دروستكردنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی كه‌م بكاته‌وه. چین سوپاس و ستایشی خۆی ئاراسته‌ی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی كرد و هیوای خواست ئێران خێراتر و زۆرتر ده‌گه‌ڵ ئاژانسدا هاوكاری هه‌بێ. ڕاپۆرتی ئاژانس ئه‌و ڕاستییه‌ی ئاشكرا كرد كه ئێران خه‌ریكی پیتاندنی یۆرانیۆم تا ڕێژه‌ی له سه‌دا بیسته و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كان زۆرتر ده‌كات. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه گۆیا نیشانه‌گه‌لێكیان له په‌ره‌سه‌ندنی بارێكی ئه‌تۆمی تایبه‌ت به مووشه‌ك بینیوه. هاوكات وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه، بێرنار والرۆ وتی: به دیتنی ڕاپۆرتی ئاژانس، وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی 1+5 ناچارن هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ تا ئابلۆقه‌ی نوێ و كارتێكه‌ر به‌سه‌ر ئێران‌دا په‌سه‌ند بكه‌ن. هه‌روه‌ها وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئا‌مریكا وتویه‌تی: ڕاپۆرتی نوێی ئاژانس ئه‌و ڕاستییه ده‌ده‌خات كه ئێران پابه‌ند نییه به به‌ڵێنیه‌كانی له ئاست ناونه‌ته‌وه‌ییدا. هه‌ر له‌مباره‌وه فیتز پاتریك وتی: واژووكردنی هاوپه‌یمانێتی سێ قۆڵی له‌مه‌ر پیتاندنی یۆرانیۆم كه ئێران وه‌ك به‌دیلێك بۆ پێشنیاری ئاژانسی وه‌زه‌ی ناوه‌كی گرتوویه‌تیه به‌ر، هیچكات نیگه‌رانییه‌كان كه‌م ناكاته‌وه. چوونكو ئێران به‌رده‌وام داخوازی ئاژانس ره‌ت ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها وتی: راپۆرت باسی ئه‌وه ده‌كات هێشتا ئێران هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر پرسیاره‌كانی تایبه‌ت به بنكه‌ی ئه‌تۆمی فه‌ردۆ نه‌داوه و رێگه‌شی نه‌داوه تا ئاژانس سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ئاوی قوورس بكات. ئێران به‌رده‌وام له ئاراسته‌كردنی ئه‌و زانیارییانه كه‌وا بواری سه‌ربازیی چالاكییه‌كان ده‌رده‌خات، خۆی ده‌دزێته‌وه. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بووه كه پێشتر عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانییه نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له ئاژانسی وه‌زه‌ی ناوه‌كی وتبووی ڕاپۆرتی نوێی ئاژانس، ئاشتیخوازانه‌بوونی چالاكییه‌كانی ئێران ئاشكرا ده‌كات.
|
|
|