ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
هەیئەتێکی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی کرد
30 / 11 / 2017
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی نۆڤامبەری ٢٠١٧ بەرابەر بە ٨ی سەرماوەزی ١٣٩٦ هەیئەتێکی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستیی کاک عوسمانی جەعفەری سەردانی بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی کرد کە لە لایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستیی کاک مستەفا مەولوودی پێشوازییان لێ کرا.
تەوەر و بابەتی گفتگۆی ئەم دیدارەی نێوان هەردوولایەن، چەندین پرسی هەنووکەیی ناوچەکە و کوردستان و ئێران بوو و ئەو باردۆخە نوێیەی کە هاتووەتە ئاراوە.
سەرەکیترین بابەتی گفتگۆی نێوان هەردوو لا تەرخان کرا بوو بۆ پەلووپۆ هاویشتنەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە و ئەو مەترسییانەی کە لە سەر بزوتنەوەی کوردی و تایبەت حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان درووست بووە، ڕیکارەکانی پەرچدانەوە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی خرانە بەر باس.
بەشێکی تری باسەکەیان سەبارەت بە پرسی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان و پشتگیری و دڵخۆشی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کورستان بوو کە پەیامی خۆیانیان گەیاند بە هەموو لایەک. هەردوو لا پرسی مافی دیاری کردنی چارەنووسیان بە مافی بنەڕەتی و ڕەوای هەموو گەلێک زانی و بۆ ئەو دەرئەنجامەش کە لە باشووری کوردستان کەوتەوە باوەڕیان ئەوە بوو کە نێوماڵی کوردی دەبوایە زیاتر ڕێکبخرایە و خوێندنەوەی واقیعیتر بۆ باردۆخەکە بکرایە.
تەوەرێکی دیکەی باسەکان زەویلەرزەکەی  پارێزگای کرماشان بوو کە حەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان حماسەیان خولقاندو سەرەڕای ئەوەی کە بوو بە هۆی گەشەی زیاتری نیشتمانپەروەری و هەستی نەتەوایەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەمان کاتیشدا ڕۆڵ و کاریگەری یەکبوونی نەتەوەیی نیشاندا کە دەتوانێت چۆن حکوومەتێکی وەک کۆماری ئیسلامیش بهنێتە ژێر کاریگەری خۆی. 
دوا بڕگەی دیداری نێوان هەردوو حیزب، پەیوەندی نێوان حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێویستی یەکڕیزی و یەکگرتوویی و یەکبوونەی هێزەکانی ڕۆژهەڵات بوو کە پێویستییەکی ئەم قۆناغەی ناوچەکە و کوردستانە و هەروەها باسی هاوکاری نێوان دوو لایەن  بەشێکی تایبەتی دیدارەکە بوو.



ژماره 57
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
هه‌وڵ
پەیامی هاوخەمی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە زەویلەرزەی پارێزگاکانی کوردستان
سەردانی یەکێتیی دیمۆکراتی کوردستان لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی