ههوڵ |
|
پەیام و پرسەنامەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال
3 / 10 / 2017
بەڕێزان : بنەماڵەی جەنابی مام جەلال مەکتەب سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان زۆر بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەر و سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرکردە و ڕابەر و کاریزمایەکی گەلی کوردمان بیست، جەنابی مام جەلال تەمەن و ژیانی خۆی کردە قوربانی نەتەوەکەی و هەموو هەوڵێک و ماندووییەتییەکی بۆ سەرخستنی پرسی نەوتەوەکەی و چارەی خۆنووسینی گەلی کوردستان بوو، لە پێناو نەتەوەکەی لە هەر چوارپارچەی کوردستان خەبات و تێکۆشانی کردووە و یارمەتیدەر و پشتیوانی دۆزی ڕەوای نەتەوەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان بووە و پەیوندییەکی پتەوی لە گەڵ هیز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی و ناوچەکە و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەبوو و توانی وەک سەرکردەیەکی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکەوێت و بە باوەڕ بە دیموکراسی و ئاشتی و پێکەوە ژیان، بە لێهاتوویی و توانکاری دیپلۆماتیکی و بە لێزانین لە بنەماکانی هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیهان، بە خوێندنەوەیەکی واقیعبینانە، گەلی کوردی لە ناوچە پڕ لە کێشە و ئاڵۆزەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا لێواری سەرکەوتنی یەکجاری بگەیەنێت، بەداخەوە بۆ کۆچی ناوادەی و بەجێهێشتنی گەلی کوردستان لەم کات و ساتەدا و خۆمان بە هاوخەم و هاوپرسە لە گەڵ ئێوە و کۆمەڵانی خەلکی کوردستان دەزانین و هیوای سەبووری و دڵنەوایی بۆ ڕێبوارانی مام دەخوازین.
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان - ئێران ٢٠١٧/١٠/٣
|
|
|