ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
پەیامی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە سەرکەوتنی پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور
27 / 9 / 2017
کوردستانیانی خۆشەویست
حیزب و هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان
پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور کە لە ٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٧ بەڕێوەچوو، دەنگی بەڵێی هێناو ٩٢.٧٣ی دەنگدەرانی کوردستان دەنگی بەڵێیان پێداوە، دەنگی بەڵێیەک کە لە ژێر هەڕەشەی وڵاتانی داگیرکەری هەموو پارچەکانی کوردستان و پشتیوانی نەکردنی ئاشکرای دەستڕۆشتووانی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیدا درا بۆ سەربەخۆیی نەتەوەیەکی بەش مەینەت و چەوسێنراو لە چەند سەدەی ڕابردوودا. گەلێک و نیشتمانێک کە خاوەن مێژوویەکی هەزاران ساڵەیە و دیرۆکی ژیان لەم نیشتمانەدا پڕە لە ئاشتی و برایەتی گەلان و پێکەوە ژیانی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی ناوچەکە، بەڵام مەخابن لە مێژووی هاوچەرخ و لەم چەند سەدەیەی دواییدا و تایبەت لە یەک سەدەی ڕابردوودا، خاک و نیشتمان و نەتەوەی کورد پارچە پارچە کرا و چەوسێنرایەوە و تا ڕۆژی ئەمڕۆش لە سۆنگەی لۆژیکیی ئاگر و ئاسن و بە زمانی هەڕەشە ڕوو لە کورد دەکرێت و داوا دەکرێت بێدەنگ و ملکەج بێت لە ئاست مافەکانی و بندەستی هەڵبژێرێت.
ئەوەی کە گەلەکەمان لە کوردستانی باشوور تۆماری کرد، دەنگی " نە " بوو بۆ هەموو ئەو لۆژیکە ئاگر و ئاسن و زمانی هەڕەشە و کۆیلەسازیەی کە نەتەوەکانی سەردەست و دەوڵەت نەتەوەکانی حاکم لە ناوچەکە، کە چیتر سردەمێکی نوێیە و دەبێ ئەوان ملکەجی خواست و بوونی وڵاتێکی ئازاد و دیموکراتی کوردستانی بن کە هەموو نەتەوە و ئایینێک تێیدا مافەکانی تێدا دەبینێتەوە و بەجێگای هەڵگیرساندنی شەڕ و کاولکاری ناوچەکە، ببن بە دراوسێیکی باش و بە پێی پرەنسیپی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان و سەرووتر لە ئەویش واتە پێکەوە ژیانی دیرۆکیی برایەتی گەلانی ناوچەکە کە دوور بووە لە هەرجۆرە خۆسەپاندنێک، هەڵسووکەوت بکەن.
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، پەیامی پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلەکەمان لە کوردستانی باشوور و سەرجەم کەمایتییە نەتەوەیی و ئایینیەکانی نیشتەجێی کوردستان و هەروەها هێزە سیاسییەکانی ئەم بەشەی نیشتمانی دایک دەکەین و هیوای سەرکەوتنی فراوانتریان بۆ ئەخوازین و ئاواتمان ئەوەیە کە سیستمێکی حوکمڕانی جێگیر بکرێت کە جێگای متمانەی هەموو لایەک بێت، دیموکراسی و ئاشتی و دادپەروەری بکرێت بە پرەنسیب و یاسا و هەموو دانیشتووانی کوردستان  بگرێتەوە، ئاواتەخوازین کە ببێتە سیستمێکی نموونەیی لە حوکمڕانیی دادپەروەرانە و سیکۆلار و دیموکراتیک، کە تێیدا مافی هیچ تاکە کەس و گرووپ و ئەتنیک و کەمایەتییەکی نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبیێک، پێشێل نەکرێت، دەسەڵاتێک بێت جیاواز لە دەسەڵاتەکانی ناوچەکە و وڵاتانی دراوسێ کە یاسا و سیستمی سیاسییان پڕە لە نادادپەروەری و ستەم و خۆسەپاندن بە سەر دانیشتووانی وڵاتەکەیاندا.
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، دەستخۆشی لە گەلەکەمان لە پارچەکانی تری کوردستان دەکەین کە بە تێپەڕبوونی سەرکەوتووانەی پرۆسەی ڕیفراندۆم لە کوردستانی باشوور، بە ئاهەنگ و شادی پشتیوانیی خۆیانیان بۆ سەربەخۆیی و گەیشتن بە مافە ڕەواکانی نەتەوەکەمان لە باشوور ڕاگەیاند، تایبەت گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بوو بە دەریایەکی خرۆشراو و بە جۆش و خرۆشەوە هاتنە سەر جادە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتیان کرد بە گۆڕەپانی گۆڤەند و زەماوەند، داواکارین لە برایانمان لە کوردستانی باشوور بە چاوی ئەمەگ و سەرمایەی نەتەوەییەوە بڕواننە ئەو پشتیوانیەی کە لە پارچەکانی تری کوردستانەوە بۆ ئەم سەرکەوتنەی باشوور دەربڕدرا، پێویستە کە هەموو هەوڵێک بۆ پشتگیری و پشتیوانیکردن لە پرۆسە و جووڵە سیاسی و مەدەنییەکانی پارچەکانی کوردستان بدرێت و بکرێت بە ئەرک لە سەر دەوڵەتی کوردستانی باشوور لە ئەگەری ڕاگەیاندن و جێگیربوونیدا. چوونکە ئەوەی کە لە باشوور سەرکەوت بەرهەمی چەندین دەیە خەباتی هاوشان و هاوبەشی هەموو پارچەکانی کوردستانە بە بێ جیاوازیی و پارچەکانی تری کوردستان٫ قووڵایی ستراتیژیکیی سیستمی سیاسیی جێگیری کوردستانی باشوور دەبێت لە پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان و هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیهاندا.
لە کۆتاییشدا وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان لە پاڵ گەل و سەرکردایەتی و هێزە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور دەبین بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی بە پێی توانایی و مەودای جووڵەمان، لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی پارچەکانی تری کوردستانیش داواکارین کە پاڵپشت و هاوکار بن بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە و جێگیرکردنی ئەم دەسکەوتە مێژووییەی کوردستانی باشوور.
جارێکی تر سەرکەوتنی کوردستانی باشوور لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆییدا پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان دەخوازین.

بەردەوامین لە خەبات تا دواڕۆژی سەرکەتنمان
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان – ئێران
٢٠١٧/٩/٢٧



ژماره 57
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
هه‌وڵ
پەیامی هاوخەمی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە زەویلەرزەی پارێزگاکانی کوردستان
سەردانی یەکێتیی دیمۆکراتی کوردستان لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی