ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
سەبارەت بە خولی دوانزی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە ئێران، یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەیەکی بایکوتی بڵاو کردەوە
13 / 5 / 2017
دەقی بەیاننامەکەبەم شێوەی خوارەوەیە:

بەیاننامەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە خولی دوانزەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری 
هاونیشتمانیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لە ئێستادا هەموومان دەزانین کە کۆماری ئیسلامی ئێران چۆن ڕژیمێک و چۆن سیستەمێکە، هاووڵاتیان و هاونیشتمانیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باشتر لە هەر تاکێکی ئێرانی ئەو حکومەتەیان ناسیوە و زیاتر لە هەر تاکێکی تری ئێرانی لە لایەن ئەو حکوومەتەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر مافەکانیان و مافەکانیشیان پێشێل کراوە، چ وەک مافی تاکەکەسی و چ وەک مافی کەمە نەتەوەیی و ئایینی، دوای چوار دەیە لە تەمەنی کۆماری ئیسلامی، هیچ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ بەشداربوونی ڕاستەقینەی گەلی کورد لە پرۆسەی سیاسی ئێراندا بە دی ناکرێت و تەنانەت لە ڕووی یاسای کۆماری ئیسلامیشەوە، دەرفەتێک بۆ بەشداربوونی ڕاستەقینە و شەریک بوون لە بەڕێوەبردنی سیستەمی سیاسی وڵات و هاوبەشی لە داڕشتنی ستراتیژی گەشەی ئابووری و کلتووری و کۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی گشتی وڵاتدا، بوونی نییە.
سەرەڕای هەمووی ئەمانە، نەبوونی دەرفەتی بەشداری ڕاستەقینەی ژنان و کەمەنەتەوە و ئایینیەکانی تریش لە ئێراندا و پشتگوێ خستنی خواست و ویستی گەلانی ئێرانی و نەبوونی فەزای سیاسی دیموکراتیک و هەبوونی سیستەمێکی سەرکوت لە بەرانبەر ڕەخنەگرانی ئەو سیستەمە و پەیرەو کردنی سیاسەتی سزای قورسی زیندان و سێدارە لە بەرانبەر نەیارانی سیستەمی کۆماری ئیسلامی و مافخوازانی نەتەوە جیاوز و بیر جیاوازەکانی ئێران، ناچارمان دەکات کە وەک هەڵوێستێک بەرانبەر بەوجۆرە لە دەوڵتداری و بەڕێوەبردنی وڵات و سیستەمی سیاسی، بانگەشەکانی بۆ بەشداری لە پرۆسەی  هەڵبژاردن و چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان ڕەت بکەینەوە و تا کاتێک ئەوان مافی ئێمە و هەموو ئەوانەی کە بێبەشکراون لە سیستەمی سیاسی وڵات و بەشە مافی ئابووری هەموو گەلانی ئێرانی، وەک یەک و یەکسان و بە دادپەروەرانە، نەدەن، وەک ئینسانی ئازادیخواز و دادپەروەر، وەک ژن و گەنج، وەک کەمەنەتەوە و کەمەئایینی، وەک بیرجیاواز و مافخواز، وەک هاووڵاتی ڕاستەقینە، بەشدارنەبوون لە پرۆسەی دەنگدان و نەچوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان بکەینە گورزێک کە کەلەکەی سیستەمی نادادپەروەر و چینایەتی و ناوەندگرای پێبکوتین و دەنگمان بە ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری بدەین.
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، هەڵبژاردنی خولی دوانزەی سەرۆککۆماری کە بڕیارە لە ٢٩ی مانگی گوڵان بەڕێوە بچێت، بایکوتی دەکەین و داوا ئەکەین کە خەڵکی بە ئەمەگی کوردستان و ئازادیخوازان و تێکۆشەرانی داد و یەکسانی وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە سیستەمی نادادپەروەر بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان نەکەن و بایکوتی هەڵبژاردن بکەن.
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
٢٣ی گوڵانی ١٣٩٦    



ژماره 57
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
هه‌وڵ
پەیامی هاوخەمی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە زەویلەرزەی پارێزگاکانی کوردستان
سەردانی یەکێتیی دیمۆکراتی کوردستان لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی