ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
پە‌یامی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار
30 / 4 / 2017
 گه‌رچی ڕۆژێكی وه‌ك یه‌كی مه‌ی به‌ ڕۆژی جیهانی كرێكار ناسراوه‌ به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ ئێران به‌ هۆی شێوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو قه‌یران و ئاڵۆزییه‌ی كه‌ له‌ ناخی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێراندا په‌نگی خواردووه‌ته‌وه‌ و ئاستی بژێوی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران دابه‌زییوه‌ و له‌م نێوه‌نده‌شدا چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی وڵات تووشی نه‌هامه‌تی زۆرتر بووه‌ته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت كه‌ به‌ هۆی سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران،‌ له‌ بوواری ئابووریدا ژیانی هاووڵاتیانی به‌ره‌و لێواری هه‌ره‌س هێنان پاڵ پێوه‌ ناوه ‌و هه‌ر ڕۆژ ده‌بینین و ده‌بیستین كه‌ كرێكاران ناچار بوون له‌ به‌ر وه‌رنه‌گرتنی چه‌ند مانگه‌ی حه‌ق ده‌ستی مانگانه‌یان یان کەم بوونی حەقدەستی مانگانەکەیان مان بگرن یان ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كار وه‌ده‌ر نراون و بێكار كراون.
دیارده‌ی بێكاری و وه‌ده‌رنانی كرێكاران له‌ سه‌ر كار له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و دۆخه‌ ناله‌باره‌ و هه‌روه‌ها خاوه‌نكاره‌كانه‌وه‌ بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌كی ڕۆژانه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌ گه‌ره‌نتی گیان و سه‌لامه‌تی جه‌سته‌یی و ڕۆحیان ده‌كریت و نه‌ به‌رپرسیارێتیش له‌ سه‌لامه‌تی و ده‌وا و ده‌رمانی كرێكاران وه‌ ئه‌ستۆی خۆ ده‌گرن و تەنانەت پێدانی حەقدەستی کەمی مانگانە بە نیوە و ناتەواویش ناتوانێت تیمارکەر و سارێژکەری ئازارەکانیان بێت  به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌ گرینگه‌ مانگرتنی كرێكاران به‌رامبه‌ر به‌و باردۆخه‌یه‌ كه‌ توانیویانه‌ به‌ گژی ئه‌و شێوه‌ هه‌ڵسووكه‌ته‌ دا بچنه‌وه‌ و له‌ نه‌بوونی ڕێكخراوێكی تایبه‌ت به‌ پاراستنی مافی كرێكاران له‌ ئێراندا توانیویانە ئازایانه‌ و چاونه‌ترسانه‌ پێداگری بكه‌ن له‌ سه‌ر مافی ڕه‌وای خۆیان و له‌و ڕێگه‌یه‌ش دا خاوه‌ن چه‌ندین قوربانی و زیندانیه‌ كه‌ هه‌نووكه‌ش له‌ به‌ندیخانه‌كانی حكومه‌تدا به‌رپه‌رچی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و زۆره‌ملێی خاوه‌نكاره‌كان ده‌ده‌نه‌وه‌.
گه‌رچی دۆخی كرێكاران له‌ ئێراندا به‌ گشتی ناله‌باره‌ به‌ڵام ئه‌و ناخۆشی و ناله‌بارییه‌ بۆ كرێكاری كورد چه‌ندین به‌رابه‌ره‌ و نه‌ته‌نیا سته‌م له‌ چینی كرێكار جه‌سته‌ و ده‌رونی كرێكاری كوردی بریندار كردووه‌ به‌ڵكو سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و  له‌ پشت گوێ خستنی مافی ڕه‌وای ئینسانی تاكی كورد له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ و له‌ بن ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامیدا، هه‌ست و نه‌ستی تووشی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ كردووه،‌ ژیانی لێیان تاڵ كردووه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ تاكی ئازادیخوازی كورد و كرێكاری كورده‌ تا كو ئێسته‌ و له‌ ژێر ئه‌و گوشارانه‌دا به‌رده‌وام هه‌وڵی ڕزگاری و به‌رده‌وامی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و چین و توێژه‌كانی خۆی درێژه‌داوه‌ تایبه‌ت كه‌ هه‌م نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌م چینی كرێكاری كورد له‌ هه‌ردوو سه‌نگه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی و كرێكاریدا خه‌باتی به‌رده‌وامیان هه‌بووه‌ و له‌و ڕێگایەیشدا خاوه‌ن سه‌دان قوربانی و شه‌هید و به‌ندی و بێسه‌روشوێن كراوه‌ و لێره‌وه‌ وه‌ك یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان ڕۆژی جیهانی كرێكاران له‌ چینی كرێكاری كورد پیرۆز ده‌كه‌ین و به‌ڵێنییان پێده‌ده‌ین هاوخه‌باتیمان و به‌رده‌وام بوونمان له‌ داكۆكی كردن له‌ مافه‌ ڕوه‌اكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و چینی كرێكار تا سه‌ره‌نجامی گه‌یشتن به‌ ئامانج وه‌ك ئه‌ركی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری خۆمانی بزانین.

به‌ هیوای ئازادی و یه‌كسانی
یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان
 30/4/2017ی زایینی
١٠/٢/١٣٩٦ی هه‌تاوی



ژماره 57
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
هه‌وڵ
پەیامی هاوخەمی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە زەویلەرزەی پارێزگاکانی کوردستان
سەردانی یەکێتیی دیمۆکراتی کوردستان لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی