ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی هەڤاڵ خالید زۆکالاب، سەرکردایەتی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەکی هاوخەمی بڵاو کردەوە
28 / 2 / 2017
ئێوارەی دوێنێ ڕۆژی دووشەممە ٢٧/٢/٢٠١٧ دایکی خالیدی زۆکالاب ناسراو بە هەڤاڵ کارۆ بۆکانی بە ناوی حەلیمە جان، گیانی سپارد و کۆچی دوایی کرد.
بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو خوالێخۆشبووە، سەرکردایەتی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە و هاوخەمی خۆی بۆ هەڤاڵ کارۆ و بنەماڵەی بەڕێزیان دربڕی.

 پەیامی هاوخەمی
بەداخەوە ئاگادار کراینەوە کە دایکی هەڤاڵ و هاوڕێمان، هەڤاڵ کارۆ بە هۆی نەخۆشینەوە گیانی سپاردووە و کۆچی دوایی کردووە، بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی دایکی ئەو هەڤاڵەمان دڵنگەران و خەمبار بووین، هەر بەو بۆنەوە پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی هەڤاڵ کارۆ و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین و هیوای دڵنەوایی و سەبوورییان بۆ دەخوازین.

سەرکردایەتی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان - ئێران
٢٨/٢/٢٠١٧  


ژماره 57
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
هه‌وڵ
پەیامی هاوخەمی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە زەویلەرزەی پارێزگاکانی کوردستان
سەردانی یەکێتیی دیمۆکراتی کوردستان لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی