ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
کۆمیته‌کان
پیرۆزبایی و په‌یامی ڕێكخستنی ناوخۆ ــ كۆمیته‌ی موكریان
22 / 5 / 2011
 له‌ ده‌سپێكیدا سڵاو و ڕێز ده‌نێرین بۆ هه‌موو تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێڕێكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه‌ شكۆمه‌نده‌ له‌ خۆمان و ئه‌ندامانی ڕێكخراو و هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین. به‌ ئاواتی ساڵی ته‌بایی و پێكه‌وه‌بوون و پێكهاتنی به‌ره‌ی كوردستانی داواكارین له‌ پێش هه‌موواندا ڕێكخراوه‌كه‌مان وه‌ك پێشه‌نگی تێكۆشان له‌ پێناوی دامه‌زراوه‌ییكردنی خه‌بات له‌ چه‌شنی ناتوندوتیژ, ده‌سپێشخه‌ریی بكات بۆ ورووژاندنی پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی له‌ چوارچێوه‌ی خاڵی هاوبه‌ش و بڕوا به‌ دیموكراسی و خه‌باتی ته‌ندروستدا.
به‌بڕوای ئێمه‌ و هاوفیكران و به‌شی هه‌ره‌ زۆری ڕووناكبیرانی ناوخۆ، چیتر كاتی ئه‌وه‌یه‌ حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له‌ پاڵوێنی دیموكراسی و خه‌بات بۆ گه‌ل تێپه‌ڕن و شیله‌ی ئه‌م پاڵاوتنه‌ ببێته‌ بنچینه‌ و كۆڵه‌كه‌ی خه‌بات له‌ پێناوی ئازادكردنی فیكر و جه‌سته‌ی مرۆڤی كورددا و تڵت و سلپێ ئه‌م پاڵاوتنه‌ش گۆشه‌گیر و ته‌حریم بكرێت.
وه‌ك هه‌میشه‌ كوتوومانه‌ له‌باربردنی هه‌ل و فه‌زای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستاندا له‌ لایه‌ن كێها لایه‌نه‌وه‌ بێ به‌ كاری تێكده‌رانه‌ی ده‌زانین و دیاره‌ نه‌ك له‌ پێناوی قازانجی نه‌ته‌وه‌ی كورددا نایكات ته‌نانه‌ت له‌ قازانجی نه‌یاری كورددایه‌. بۆیه‌ ده‌ڵێین بێجووڵه‌بوون و كڕگرتنی فیكری و بێ هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر كاری تێكده‌رانه‌ و هه‌روه‌ها ده‌نگ و هه‌رای بێواتا چاره‌ی ناسۆر و برینی نه‌ته‌وه‌كه‌مان نییه‌ و پێویسته‌ نوخبه‌ و ڕووناكبیران به‌م ئاراسته‌یه‌دا تیشك پرژێنی و وشیاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
له‌م په‌یام و پیرۆزباییه‌دا به‌ توندترین شێوه‌ ئیدانه‌ی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی ڕێكخراوه‌كه‌مان ده‌كه‌ین و هیوای ته‌مه‌ندرێژی و به‌خته‌وه‌رییان له‌ ژیانی شه‌خسی و نه‌ته‌وه‌ییدا بۆ داواكارین.
شه‌شه‌م ساڵی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی ده‌كه‌ین و به‌ ئومێدی ساڵێكی به‌پیت و به‌ره‌كه‌ت له‌ خه‌باتدا به‌رده‌وام ده‌بین.

ڕێكخستنی ناوخۆ ــ كۆمیته‌ی مۆكریان
20/05/2011


ژماره 57
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
کۆمیته‌کان
پیرۆزبایی و په‌یامی ڕێكخستنی ناوخۆ ــ كۆمیته‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی و ده‌وروبه‌ری
پیام تبریک به مناسبت سالروز تاسیس اتحادیه دمکراتیک کردستان - تنظیمات داخلی ـ کمیته ایلام
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی