ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
کۆمیته‌کان
پیرۆزبایی و په‌یامی ڕێكخستنی ناوخۆ ــ كۆمیته‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی و ده‌وروبه‌ری
22 / 5 / 2011
برایان و خوشكان و دۆستانی ئازیز و كۆڵنه‌ده‌ری سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان
هه‌ڤاڵانی به‌شی ڕێكخستن و ئه‌ندامانی كۆمیته‌كان له‌ شار و دێ
ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی ڕێكخراوی فیكر و ئه‌ندێشه‌ وبانگه‌شه‌كاری نا بۆ چه‌ك و توندوتیژیی و به‌ڵێ بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ بوون له‌ گشتتان پیرۆز ئه‌كه‌ین و په‌یوه‌ستبوونی تاك تاك و پۆل پۆلی خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌ فیكر و ئه‌ندێشه‌ی له‌ قازانجمان به‌ سه‌ركه‌وتنی ئاشتی و تێكۆشانی مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه‌ ئه‌زانین.
پیرۆزبایی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی دیموكراتیكی كوردستان له‌ گشت خه‌باتگێڕێكی مافخواز ده‌كه‌ین و ده‌ستی هه‌موویان به‌نیشانه‌ی هاوخه‌باتی و ماندوونه‌بوونیان ده‌وشێرین و پڕ به‌دڵ ماندوونه‌بوونیان پێ ده‌ڵێن.
ماندوونه‌بوون و پیرۆزبایی ده‌ڵێین به‌ ئه‌ندامانی ڕێكخستنی ناوچه‌ به‌فارسكراو و ئاسیمیله‌كراوه‌كان كه‌ تێده‌كۆشن كوردی نائاشنا به‌ فه‌رهه‌نگی كورد و كوردستان ئاشنا به‌ فه‌رهه‌نگ و مێژوومان بكه‌ن. جێگه‌ی ڕێز و شادومانییه‌ هه‌موومان كوڵنه‌ده‌رانه‌ كار ئه‌كه‌ین و وه‌زیفه‌ی خوه‌مان له‌ پێناوی ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌ییدا به‌ جوانی و دیقه‌ته‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
پیرۆزبایی و ماندوونه‌بوون ئه‌ڵێن به‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و هه‌موو ئه‌ندامانی ته‌واو وه‌خت و نیوه‌وه‌خت له‌ ئۆرگان و به‌شه‌كانی حزبدا كه‌ له‌ ڕاستای خه‌باتێكی پیرۆزدا شه‌ونخوونی ده‌كێشن و كار ده‌كه‌ن.
پیرۆزباییش له‌ هه‌موو حیزبه‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌ین و یه‌كێتی و برایه‌تی به‌دروشمی هه‌ر ده‌م تازه‌ و نوێی مه‌سیری كار و تێكۆشان ده‌زانین و وه‌ك خوه‌مان ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ین و به‌و چاوه‌ نزیكایه‌تی هه‌موو ڕێكخستنی حزبه‌كانی تر ئه‌كه‌ین.
له‌ ساڵرۆژی دامه‌زراندنی ئه‌ندێشه‌ی بێخه‌وشی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان له‌ پێناوی پێشكه‌وتندا پیرۆزباییمان دووپات ئه‌كه‌ینه‌وه‌ و خوه‌مان به‌ به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانین شوێنكه‌وتووی ئه‌م ڕێباز و مه‌سیره‌ین.

ڕێكخستنی ناوخۆ ــ كۆمیته‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی و ده‌وروبه‌ر
30/02/2711
30/02/1390



ژماره 57
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
کۆمیته‌کان
پیرۆزبایی و په‌یامی ڕێكخستنی ناوخۆ ــ كۆمیته‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی و ده‌وروبه‌ری
پیام تبریک به مناسبت سالروز تاسیس اتحادیه دمکراتیک کردستان - تنظیمات داخلی ـ کمیته ایلام
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی