ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
کۆمیته‌کان
پیرۆزبایی و په‌یامی ڕێكخستنی ناوخۆ ــ كۆمیته‌ی جوانڕۆ و ده‌وروبه‌ری به‌بۆنه‌ی شه‌شه‌مین ساڵهاتی دامه‌زرانی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان
20 / 5 / 2011
هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز و ئه‌ندامانی كوردیناسیۆن و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمیته‌كانی ڕێكخستن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
له‌ ساڵهاتی دامه‌زرانی یه‌كێتیی دیموكراتیكی كوردستاندا چه‌پكێ گوڵی ته‌ڕ و بۆنخۆشی سه‌ر داوێنی شاهۆ و داڵاهۆ و په‌ڕاو به‌ پێشكه‌شی ئه‌نێرین بۆتان و شان به‌ شانی ئێوه‌ پیرۆزبایی ئه‌م ڕووداوه‌ گرینگه‌ له‌ هه‌موو كوردانی سه‌راسه‌ری دنیا ده‌كه‌ین و پێمانوایه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ژماره‌یه‌كی فره‌ كه‌س و كه‌سایه‌تی وه‌ك ئێمه‌ بیر ئه‌كاته‌وه‌ و گرنگ نییه‌ مۆركی ئێمه‌ی پێوه‌ نه‌بێ.
به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ به‌م موناسبه‌ته‌وه‌ فورسته‌ت ئه‌قۆزینه‌وه‌ و په‌یامێكیش ئاراسته‌ی گشت كوردێكی ئازادیخواز و گه‌ل دۆست ده‌كه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ به‌ ئه‌و په‌ڕی برایه‌تی و یه‌كێتییه‌وه‌ هاوكاری و هاریكاریی یه‌كتر بكه‌ین و خوه‌مان له‌ كاری توندوتیژیی لاده‌ین كه‌ زه‌ره‌ری له‌ خوه‌مان ئه‌كه‌وێ و قازانجی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌. هه‌ر جۆره‌ كارێكی توندوتیژ و به‌كارهێنانی چه‌ك و چۆڵ و دروستكردنی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ و كوشتنی هه‌له‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئاشتخوازانه‌ له‌ ژێر هه‌ر ناو و بۆنه‌یه‌كه‌وه‌ ببێ به‌ بڕوای ئێمه‌ هیچ پاساوێكی بۆ نییه‌ و ته‌نیا یه‌ك په‌یامی هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ناهێڵی كێشه‌ی كورد به‌ ڕێگای مه‌ده‌نییانه‌ چاره‌سه‌ر ببێ و له‌ ڕاستیدا بكه‌رانی كاری چه‌كداری و توندوتیژ به‌شوێن به‌رژه‌وه‌ندیی و مه‌نافعی كورد نین و وه‌ك مالومه‌ ته‌نیا به‌ مه‌به‌ستی قازانجی تاقم و ده‌سته‌ و به‌ناو حیزب و ناوده‌رخستنه‌، ئه‌م كاره‌ش له‌ته‌ك ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌ له‌ فیكر و جه‌سته‌دا ئاسمان و زه‌وین له‌ یه‌ك دوورن. داوا ده‌كه‌ین له‌ هه‌موو لایه‌ن و كه‌سێكی به‌رپرس و نه‌ته‌وه‌ خۆشه‌ویست خۆی له‌ نیاز و خواستی ده‌سه‌ڵات بپارێزێ كه‌ شه‌ڕی چه‌كداری و شه‌ڕ و كوشتنه‌.
له‌ سه‌رووی ئه‌وه‌شه‌وه‌ وه‌ك یه‌كێ له‌ كۆمیته‌كانی ڕێكخستنی ناوخۆیی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان خۆمان به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانین به‌ ڕێگایه‌كدا ده‌ڕۆین و بڵاوه‌پێده‌ر و بانگه‌شه‌كاری فیكر و بیرێكین كه‌ ئه‌سڵی ئینسانی لا ئامانجه‌ و خه‌باتی ئاشتخوازانه‌ و مه‌ده‌نیانه‌ی بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی به‌شخوراوی كورد هه‌ڵبژاردووه‌. بۆیه‌ ڕوو به‌ هه‌موو هاوسه‌نگه‌رانمان له‌ ڕێكخستنی حیزبه‌كانی تر قسه‌مان ئه‌وه‌یه‌ با زیاتر له‌ ساڵی ڕِابردوو هاوكاری و یارمه‌تیی یه‌كتر بین له‌ كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ و بردنی به‌ره‌و مه‌سیرێكی شیاو كه‌ شایسته‌ی گه‌له‌كه‌مانه‌.         به‌و هیوایه‌

ڕێكخستنی ناوخۆ ــ كۆمیته‌ی جوانڕۆ و ده‌وروبه‌ری
30/02/2711


ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
کۆمیته‌کان
پیرۆزبایی و په‌یامی ڕێكخستنی ناوخۆ ــ كۆمیته‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی و ده‌وروبه‌ری
پیام تبریک به مناسبت سالروز تاسیس اتحادیه دمکراتیک کردستان - تنظیمات داخلی ـ کمیته ایلام
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی