| کۆمیته‌کان |
|
بۆ پێنجه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان / رێكخستنی ناوخۆ ـ كۆمیته‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی
21 / 5 / 2010
ده‌سخۆشی و سپاسی فراوان له تێكۆشه‌رانی ڕێگه‌ی رزگاری و ئازادیی كوردستان، سوپاس بۆ سه‌رجه‌م خه‌باتكارانی كورد و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و هه‌موو زیان لێكه‌وتووانی كورد له هه‌ر شوێنێكی جیهان. پڕ به‌دڵ له‌م رۆژه مه‌زن و مێژووییه‌دا یه‌كه‌مجار سوپاسمان و پیرۆزباییمان، ئاراسته‌ی خۆمان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین و دواتر ئه‌م رۆژه‌ش پیرۆز ده‌كه‌ین له هه‌موو كوردێكی ئازادیخواز. یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك بره‌و ده‌ری خه‌باتی مه‌ده‌نیی له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و پێشه‌نگ له په‌ره‌دان به خه‌بات، بۆ شوێنانی دووره‌ده‌ست له پارێزگا و شاره‌كانی تا ڕاده‌یه‌ك ئاسیمله‌كراو، توانیویه‌تی بیرۆكه‌ی خه‌باتی به‌رفراون نه‌هادینه بكا و بانگه‌شه‌ی فیكری دژه دیموكراسی و توندوتیژ به‌هێز بكات. له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا پیرۆزبایی به حیزبه‌كانی تری خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ڵێین و پێیان ئێژین یه‌كێتی و یه‌كبوون له ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌ر كار و ئه‌ركێكی تره بۆ ئێوه و شان له ژێر باری ئه‌م ئه‌ركه خاڵی مه‌كه‌ن. بۆیه تكامان له‌هه‌موو هێزێكی به ناخ نه‌ته‌وه‌ییه له‌م رێگه‌یه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵگرن و گه‌وره و بچووكی و چه‌مكی كۆن و نوێ بوون، بكوژن و بوێرانه قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن و ئه‌ركیان جێبه‌جێ بكه‌ن. وه‌ك رێكخستنی ناوخۆیی به‌شی سه‌لاسی باوه‌جانی و ده‌وروبه‌ر، پیرۆزباییمان به هه‌موو نه‌ته‌وه په‌ره‌ستێك، بێ جیاوازی ده‌ڵێن و ئومێدی به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانی بۆ هه‌موو كه‌س داوا ده‌كه‌ین.
30/02/2710
|
|
|