سڵاو و ڕێزی بێ پایان بۆ هه‌موو تێكۆشه‌رێكی ماندووی نه‌ناس. له پێنجه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیماندا، جێی خۆیه‌تی پیرۆزبایی و ماندوویی نه‌بوون ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و سه‌ركردایه‌تی بكه‌ین و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانتان، هه‌ر ده‌م له پێش چاوی ئێمه و ئه‌وانه‌یه كه به دیدێكی رئالیته‌ی سیاسی، له پرس و دۆسیه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ڕوانن.
رێكخستنی ناوخۆیی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان، له ریزی یه‌كه‌می ڕێبازی ئاشته‌وایی و خه‌باتی مه‌ده‌نی و هێمنانه‌ی شوێن ده‌گرێ و بانگه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ئێمه بۆ بره‌ودان به‌و بیرۆكه‌یه، هه‌ر ده‌م زۆرتر و زۆرتر ده‌بێ. به‌ڕاستی ئێمه وه‌ك گه‌لی كورد له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌وه گه‌یشتووین كه ئیدی زه‌بری چه‌ك و زه‌ختی سه‌ربازی تاقیكراوه‌ته‌وه، ئیدی نۆره‌ی ئه‌وه هاتووه بۆ ماوه‌یه‌كی كورتی سیاسیش بووبێ، خه‌باتی مه‌ده‌نی و كاركۆی ئه‌و خه‌باته تاقی بكرێته‌وه و ئه‌نجامه‌كانی ده‌گه‌ڵ جۆره‌كانی دیكه‌ی خه‌بات به‌راورد بكرێت. بۆیه ئێمه لایه‌نگر و هاوڕێبازی ئه‌وانه‌ین خه‌بات و تێكۆشانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه به‌رنامه و ئێستراتژی خۆیان و له‌م رێگه‌یه‌شدا ماندوویه‌تی ده‌كێشن. نموونه‌ی به‌رچاوی به‌رفراوانی بوونی خه‌باتی مه‌ده‌نی له گه‌گرتنی گشتی خه‌ڵك له شاره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان زۆر ئاشكرایه و به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گری قبووڵكراوی ئه‌م رێبازه‌یه.
ئێمه له هه‌موو هێزێكی رێكخستنی ناوخۆ داوا ده‌كه‌ین بره‌و به رێبازی ئاشتیخوازانه بده‌ن و له هه‌لومه‌رجی ئێسته‌كانه‌دا، مه‌حه‌كی بارودۆخ بده‌ن و تامی ڕووداوه‌كان بچێژن و ئه‌وجار له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و داخوازی و داواكاری خۆیان پێداگری بكه‌ن.
بێگومان سه‌ركه‌وتن بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورده و شكست و دۆڕان بۆ نه‌یارانی ئازادی و ڕزگاریی ئێمه‌یه.
رێكخستنی ناوخۆ ـ كۆمیته‌ی موكریان
30/02/2710