ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
کۆمیته‌کان
په‌یامی پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندنی ”یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان“ــ ناوچه‌ی موكریان
20 / 5 / 2009
سه‌ره‌تا سڵاو و رێز بێ پایانمان ئاراسته‌ی هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ره‌ف ده‌كه‌ین و دواتر به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی چوار ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سه‌وزی حیزبه‌كه‌مان، به‌تینترین پیرۆزبایی و ده‌ست خۆشیمان پێشكه‌شی گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و هه‌موو تێكۆشه‌ران و ئه‌ندامانی حیزب ده‌كه‌ین و به‌ چاوێكی خۆشبینی و دلێكی پڕ له‌ هیوا ده‌ڕوانینه‌ خه‌باتی سه‌رده‌میانه‌ و مۆدێرنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان  و دواتر حیزبه‌كانی تری كوردستانی. هیواخوازین به‌ره‌ی كوردستانی كه‌ وه‌ك تاپۆیه‌ك ره‌نگ ده‌نوێنێ، بۆ هه‌میشه‌ بشكێ و بێته‌ دی، ئه‌مه‌ش ناكرێ مه‌گه‌ر هه‌وڵی بۆ بدرێ و له‌ پێناویدا ماندوو بین و به‌رده‌وام بین. هه‌وڵه‌كان ته‌نها به‌ ئێمه‌ ناكرێ و ته‌نیا به‌ ئێوه‌ش جێبه‌جێ نابێ، به‌ڵكو ئه‌م دوو به‌ره‌ی تێكۆشانه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێ پێكه‌وه‌ كاربكات, وه‌ڵام بگرێ و به‌ ئاره‌زووه‌كه‌ی كه‌ هه‌مانا ئامانجێكی ستراتژیكییه‌ بگات.
وه‌كو رێكخستنه‌كانی ناوخۆیی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان ، له‌م فورسه‌ته‌دا ده‌ستی گه‌رمی برایانی تێكۆشه‌رمان له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ده‌گوشین و پێیان ده‌ڵێین ماندوونه‌بن و هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رز و گه‌شاوه‌ بن. وه‌ك ده‌زانین له‌م بارودۆخه‌ی ئێسته‌ماندا رێكخستن پێیه‌كی گرنگی خه‌باته‌، چونكو راسته‌وخۆ له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ دایه‌ و مه‌ترسی و نیگه‌رانی له‌سه‌ری زۆرتره‌، بۆیه‌ش هاوكاری و له‌ یه‌ك نزیكبوونی تێكڕای تێكۆشه‌رانی ناوخۆیی و هه‌وڵ بۆ هێوركردنه‌وه‌ جۆری كاركردن هه‌موو ده‌ستاوێزێك كه‌ حوكوومه‌تی ئیسلامی ده‌یهه‌وێ ده‌بڕێ و ده‌رفه‌ته‌كان له‌بار تر ده‌بن.
دووباره‌ و چه‌ندباره‌ پیرۆز بێ ساڵروژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان.

 
رێكخستنی ناوخۆ ـــ ناوچه‌ی موكریان
30/02/2079
20/05/2009


ژماره 58
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
کۆمیته‌کان
پیرۆزبایی و په‌یامی ڕێكخستنی ناوخۆ ــ كۆمیته‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی و ده‌وروبه‌ری
پیام تبریک به مناسبت سالروز تاسیس اتحادیه دمکراتیک کردستان - تنظیمات داخلی ـ کمیته ایلام
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی