ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
چاند هۆنه‌ر
وانه‌
بێ به‌ش
6 / 12 / 2006
وانه‌
كه‌ منداڵ بووم
وام ده‌زانی ... ئه‌و ماسیه‌
به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕێ رووبار
به‌ سه‌روه‌شێنا هه‌ڵده‌زنێ
مه‌به‌ست سه‌ركه‌وتنه‌، بۆیه‌
شه‌پۆل شه‌پۆلی هه‌ڵده‌ڕنێ !

كه‌ بیریش پێ گه‌یی گوتی:
بۆ نانه‌ ... بۆ مانه‌ ... بۆیه‌
ئه‌و ماسیه‌
دژی رێگای زێدی خۆیه‌.

كه‌چی ئێستا...
بیری ناسكی شاعیرانه‌ وام پێ ئه‌ڵێ:
" ئه‌وه‌ كۆست هه‌ڵگه‌ڕاوێكه‌
نه‌ دواڕۆژ و زه‌ریای ئه‌وێ
نه‌ رابردوو... نه‌ سه‌رچاوه‌
بۆ پاروویه‌ك نانی ئه‌مڕۆ
تووشی و ته‌وژمی كڕیوه‌ و
پێی له‌ دوێنێ و سبه‌ی ناوه‌!!
 
هه‌ڵگه‌ڕان

پێتان ناڵێم
وه‌ك جاڕ گه‌نم
تابووری بیرتان یه‌ك لا كه‌ن
به‌ به‌رگرانه‌ی یه‌ك شنه‌،
پێتان ناڵێم
به‌ هه‌ر بایه‌
وه‌ك گه‌وه‌ هه‌ورێ بارندۆخ
تافاوی گیانتان به‌رج بكه‌ن
بۆ به‌راوێكی و یه‌ك زنه‌،
ئه‌بێ په‌لكه‌زێڕینه‌ش بین
دۆمه‌ی ره‌نگانمان زۆر بێ ... زۆر
دۆما له‌ زڤرینی تیشكا
بده‌ین له‌ دڵی مه‌نشوور و
هه‌ڵگه‌ڕێین بۆ سه‌رچاوه‌ی خۆر.
كتم

كه‌ به‌ری ئاوزیاگی دارگوێز
قه‌له‌ ڕه‌شكه‌ مۆخی ده‌خوا و
كنارێنیشی لێ ده‌گرێ
وه‌ك فسۆسێ!!،

كه‌ پێ ده‌گا و بۆڵه‌نمه‌ی دێ
كۆڵه‌بركی تێ ده‌گیرێ
یان سمۆره‌ دیكڕووسێ،

له‌ بن دره‌خته‌وه‌ ... هه‌رگیز
رووی سیس و لاوازی ئه‌وی
به‌ لقی دڵێك نانووسێ؟!!



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
چاند هۆنه‌ر
ژیــــــان له‌ پێشی ڕوودا/ چیرۆك (4)
پایان یک راه
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی