ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌/په‌نجا خاڵی بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ (خاڵی 50) / كۆتایی
وه‌: هیوای نوێ
16 / 12 / 2010
چۆن ده‌توانین ئه‌م په‌رتووكه‌ و سه‌رمه‌شقی بازاڕگه‌ڕیی چه‌ندشێوازی (ب.چ.ش) به‌كاربێنین؟
ئه‌م په‌رتووكه‌ هه‌ڵگری ڕێژه‌یه‌كه‌ له‌ زانیاری و له‌ به‌رده‌ستی ئێوه‌دایه‌ و ئه‌مه‌ش به‌سه‌ تا ئێوه‌ بتوانن ئاستی زانست و لێزانینی چالاكڤانانی بزوتنه‌وه‌ به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و ده‌فرایه‌تییه‌كان زیاتر بكه‌ن. به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی له‌ هه‌ر ئاستێكی بزوتنه‌وه‌ و له‌ هه‌ر ئاستێكی پێكهاته‌دا، له‌ ڕێبه‌رایه‌تی تا خواره‌وه‌، زۆر پێویسته‌. ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ داهێنانی كرده‌ له‌ بزوتنه‌وه‌دا بمێنێته‌وه‌، ئه‌شێ به‌رنامه‌داڕێژه‌ران ورده‌ ورده‌ ئه‌ركی زیاتر و به‌رپرسیارێتیی دژوارتر بخه‌نه‌ سوكری داوخوازان و خۆبه‌خشان و، دڵتێریان بكه‌ن كه‌ بزوتنه‌وه‌ له‌سه‌ر چالاكییه‌كانیان سه‌رمایه‌گوزاری و حیسابی كردووه‌.
بۆ چالاكڤانان ڕاگرتنی لایه‌نگرانی نوێ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانست و لێزانینیان پێویسته‌. "كارگه‌گه‌لێك“له‌ بواری جۆراوجۆر پێك بێنن وه‌كوو: به‌شداربوون له‌ هه‌نگاوی ئاشتیخوازانه‌، ڕێكخستنی هه‌نگاوی ئاشتیخوازانه‌، تاوتوێ و به‌رنامه‌ڕێژیی ستراتژیك، په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌یی ڕێكخراوه‌یی، هه‌ڵسوكه‌وت ده‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌نه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان. ئه‌م كارگه‌ی په‌روه‌رده‌ییانه‌ ده‌بێ به‌شی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ بۆ پلانڕێژان، رێكخه‌ران و چالاكان و، بنه‌ما به‌پێی به‌رپرسیارێتییه‌كان و ده‌فرایه‌تی قسه‌وباسی تاكی به‌شداربوو و، ئه‌و وه‌خته‌ی كه‌ خۆی بۆ بزوتنه‌وه‌ ته‌رخانی كردووه‌ ببێت. باشترین ڕێگه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دروستكردنی چوارچێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌یی یارمه‌تیده‌ره‌ تا زانیاری پێویست سه‌باره‌ت به‌ حه‌ز و هۆگرییه‌كان، ڕێژه‌ی پابه‌ندبوون و لێزانین و شاره‌زاییه‌كانی هه‌ر چالاكڤان و له‌ هه‌مانكاتدا كه‌ خه‌ریكه‌ سه‌باره‌ت به‌ فه‌لسه‌فه‌ و میكانیزمه‌كانی ئیشكردنی بزوتنه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ ده‌بێت، به‌ده‌ست بێنین.
چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ ده‌توانێ هه‌ڵگری ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه‌ ببێت:
یه‌ك: دانیشتنێكی ده‌سپێك بۆ شرۆڤه‌ی فه‌لسه‌فه‌ و ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ و ئاشنایی و ناسینی داوخوازانی نوێ.
دوو: دانیشتنێكی دووهه‌م كه‌ له‌ودا داوخوازان به‌پێی حه‌ز و شاره‌زاییه‌كانیان له‌ ده‌سته‌ جۆراوجۆره‌كاندا جێگیر ده‌بن.(ڕێكخستنی به‌رنامه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یی ڕێكخراو، ئیشكردن ده‌گه‌ڵ چالاكانی نوێ)
سێ: باشترین فیلمه‌كان سه‌باره‌ت به‌ خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌. كارگه‌ی ده‌سپێك بۆ چالاكڤانانی هۆگر. بۆ نموونه‌ له‌م كارگه‌یه‌دا سێ به‌ش له‌ په‌رتووكی حازری ده‌توانرێت په‌روه‌رده‌ بدرێت.
چوار: كارگه‌ی تر بۆ ده‌سته‌گه‌لی دیاریكراو. بۆ نموونه‌: ئه‌گه‌ر ده‌سته‌یه‌ك حه‌زیان لێیه‌ ئیش ده‌گه‌ڵ چالاكڤانان بكه‌ن، پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه‌ی ئه‌م په‌رتووكه‌ په‌روه‌رده‌یان بدرێتێ. ئه‌م به‌شه‌ فێر ده‌كات چلۆن ــ له‌ ئاستی سه‌ره‌وه‌ تا ئاسته‌ نزمه‌كانی بزوتنه‌وه‌ ــ په‌روه‌رده‌ی زانست و شاره‌زاییه‌ پێویسته‌كان جێبه‌جێ بكرێت.
 ئه‌م هه‌نگاوانه‌ ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی كورت و پوخت له‌ سه‌رمه‌شقی كرده‌ ـ ڕاكیش ـ په‌روه‌رده‌ فێر ببین. ئه‌م سه‌رمه‌شقه‌ تایبه‌ت به‌ ده‌سبه‌كاربوونی بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه‌ و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كان له‌لایه‌ن ناوه‌ندی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كانی ئوتپوره‌وه‌ گه‌ڵاله‌ڕێژی كراوه‌.
 
یه‌ك: په‌روه‌رده‌:
10 تا 20 ئه‌ندامانی چالاك هه‌ڵبژێرن به‌پێی به‌هره‌، ئه‌زموونی پێشوو، ئاستی پابه‌ندبوون و ڕێژه‌ی تاسه‌ و حه‌زی بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كان. دواتر له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا بۆ نموونه‌ شێوه‌ی ناساندنی كاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ له‌ ناو جه‌ماوه‌ردا، په‌روه‌رده‌ بدرێن.
كار:
به‌رده‌وام ئه‌ركی كرده‌یی بخه‌نه‌ سوكری داوخوازان و له‌ مه‌سایلی كرده‌یی بزوتنه‌وه‌دا به‌شداریان بكه‌ن. ئه‌م كاره‌، ڕێگه‌ی ڕاكێشی داوخوازی نوێ ئاوه‌ڵا ڕاده‌گرێت.
ڕاكێشی:
له‌ دانیشتنه‌كاندا ئه‌ركی ساده‌ بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی به‌شداربووان. بۆ نموونه‌ بخوازن ده‌ كه‌س ڕاكیش بكه‌ن و له‌ دانیشتنی داهاتوودا ده‌گه‌ڵ خۆیان بیانهێنن. ده‌توانن به‌م جۆره‌ ده‌سپێبكه‌ن: "هه‌ركام له‌ ئێوه‌ له‌وانه‌یه‌ ده‌ كه‌س بناسن كه‌ پشتیوانیی بزوتنه‌وه‌ ده‌كات, ناوه‌كانیان له‌سه‌ر كاقه‌ز بنووسن".  ئه‌وێستا پێرستێك له‌ ناوه‌كانی 250 كه‌ستان له‌به‌رده‌سته‌. ئه‌گه‌ر بتوانن ته‌نیا 10% یا 20% له‌و كه‌سانه‌ ڕازی بكه‌ن تا له‌ دانیشتنی ده‌سپێكی داهاتوودا به‌شدار ببن، له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا ژماره‌ی لایه‌نگران دوو به‌رابه‌ر زیاد ده‌كات! بێ گومان ژماره‌ی لایه‌نگران له‌ هه‌ر هه‌فته‌دا دوو به‌رابه‌ر نابن و زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌ دانیشتنی دیكه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن، له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا بزوتنه‌وه‌ به‌جێ دێڵن. هه‌ر بۆیه‌ش پرۆسه‌ی ڕاكێشی لایه‌نگرانی نوێ پێویسته‌ به‌رده‌وام و، به‌جیددی به‌ئه‌نجام بگات. هه‌نگاوی دیكه‌ گۆڕینی لایه‌نگرانه‌ بۆ ئه‌ندامی چالاك.
 
له‌بیرتان بێت:
په‌روه‌رده‌كردنی داوخواز له‌لایه‌ن داوخوازه‌وه‌ نه‌ته‌نیا كۆمه‌كه‌ بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی ده‌سته‌، به‌ڵكوو ده‌بێ به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌رچاوی بزوتنه‌وه‌ و وه‌ك ده‌ڵێن "كه‌سایه‌تی" بزوتنه‌وه‌. كاتێك زانست و شاره‌زایی پێویست فێربوون بۆ گۆڕاندنی ئاشتیخوازانه‌ی هه‌نگاوی توندوتیژ، ده‌توانن به‌چه‌شنێكی كاریگه‌رتر له‌ گۆڕین و گۆڕانكاری له‌ وڵاتی خۆتاندا ده‌ور بگێڕن و بۆم شێوه‌یه‌ش ببنه‌ به‌شێك له‌ چاره‌نووسی خه‌باتی ئاشتیخوانه‌ی له‌ جیهاندا!
 
 پرسیارگه‌لی سه‌ره‌كی:
یه‌ك: بۆ خه‌ڵك په‌یوه‌ست ده‌بنه‌ ده‌سته‌كان؟
دوو: بازاڕگه‌ڕیی چه‌ندشێوازی چییه‌؟
سێ: چۆن ده‌توانین له‌م په‌رتووكه‌ و بازاڕگه‌ڕیی چه‌ندشێوازی له‌ خه‌باتدا كه‌ڵك وه‌رگرین؟
بابه‌تانی سه‌ره‌كی بریتین له‌:
یه‌ك: سه‌رمه‌شقی كرده‌ ـ ڕاكێشی ـ په‌روه‌رده‌. (ك.ڕ.پ)
دوو: ئاستی پێشكه‌شكردنی بابه‌تانی په‌روه‌رده‌یی بۆ ده‌سته‌ جیاجیاكان به‌پێی ئه‌زموونه‌كانیان.


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 58
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
بۆ چی ده‌بێ سزای له‌ سێداره‌دان هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه? به‌شی دووه‌م‌
بۆچی سزای له‌ سێداره‌دان ده‌بێ هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه‌؟ بەشی یەکەم
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی