ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌/په‌نجا خاڵی بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ (خاڵی 48)
وه‌: هیوای نوێ
16 / 12 / 2010
بۆچی خه‌ڵك په‌یوه‌ست ده‌بنه‌ ده‌سته‌ و گروپه‌كان؟
ئه‌م په‌رتووكه‌ چۆن به‌كاربێنین: جۆری كرده‌، ڕاكێشی، په‌روه‌رده‌:
گرنگترین ئه‌ركه‌كانی بزوتنه‌وه‌ یا كه‌مپه‌ینێكی ئاشتیخوازانه‌ی سه‌ركه‌وتوو بریتییه‌ له‌: چالاك ڕاگرتنی لایه‌نگران، زیادكردنی داوخوازان و به‌رفره‌كردنی ڕووبه‌ری به‌رپرسیارێتی. ئه‌م ڕه‌وته‌ به‌ ناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی ناوزه‌د ده‌كه‌ن. به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی ئه‌شێ هه‌ر له‌ ده‌سپێكه‌وه‌ به‌شێك بێ له‌ به‌رنامه‌ی كه‌مپه‌ین. ئه‌زموونه‌كان ده‌ریان خستووه‌ له‌ یه‌كه‌مین مانگی دوای په‌یوه‌ستبوون، چالاكان زیاتر هه‌وڵی دابڕان له‌ بزوتنه‌وه‌ یا كه‌مپه‌ین ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ڕووبدات، بێگومان زیانێكی مه‌زن له‌ كه‌مپه‌ین ده‌كه‌وێت. ده‌بێ پێشی به‌م زیانه‌ بگرین و باشترین ڕێ، په‌روه‌رده‌ی به‌رده‌وامی لایه‌نگران و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی نوێیه‌ كه‌ ده‌بێ له‌ ئه‌ستۆیان بخرێت. ئه‌م سه‌رمه‌شقه‌ كاتێك كاریگه‌ر ده‌بێت كه‌ ده‌گه‌ڵ بازاڕگه‌ڕیی چه‌ندشێوازی تێكه‌ڵ ببێت.
پێش له‌وه‌ی له‌سه‌ر بازاڕگه‌ڕیی چه‌ندشێوازی بدوێین، پێویسته‌ بزانین خه‌ڵك بۆچی په‌یوه‌ست ده‌بنه‌ ده‌سته‌كان. ئێمه‌ زۆرینه‌ی كاتی خوه‌مان له‌ ده‌سته‌گه‌لی جیاوازدا به‌سه‌ر ده‌به‌ین. هه‌ندێك له‌ ده‌سته‌كان نافه‌رمی و نزیكن وه‌كوو: بنه‌ماڵه‌ و هه‌ندێكی دیكه‌ش فه‌رمین وه‌كوو: ده‌سته‌ی هاوكاران و هه‌ندێك یانه‌ی وه‌رزشی. كاتێك به‌ئه‌ندامبوون له‌ ده‌سته‌یه‌كدا ناداوخوازانه‌ ببێت، ئۆتۆریته‌، ترس له‌ سزا و گوێڕایه‌ڵی هۆی پایه‌داری و یه‌كپارچه‌یی ده‌پارێزێت. له‌ كۆمه‌ڵگه‌ داخراوه‌كاندا، هه‌ركات ورده‌ ورده‌ یه‌كپارچه‌یی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، رژێمه‌كان زۆرجار "دوژمنێك" دێننه‌ ناو كایه‌وه‌ (بۆنموونه‌ بزوتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌) و به‌تاوانباركردنی ئه‌وان به‌ناوی هه‌وڵ بۆ دروستكردنی گرژی و ئاژاوه‌، ده‌یانه‌وێ یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزن. له‌و ده‌سته‌ و گروپانه‌دا كه‌ وه‌كوو بزوتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی دواخوازانه‌ و خۆبه‌خشانه‌یه‌، یه‌كپارچه‌یی و پاوه‌جێیی به‌ شێوه‌یه‌كی تر ده‌پارێزرێت. ده‌ركی ئه‌م شێوه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كارامه‌یی بزوتنه‌وه‌، گرنگ و پێویسته‌.
خه‌ڵك به‌ هۆی جیاجیا په‌یوه‌ست ده‌بنه‌ ده‌سته‌كان. هه‌ندێكمان ئه‌مانه‌وێ به‌شێك بین له‌ شتێكی گرنگ و، خه‌بات دژ به‌ سه‌ره‌ڕۆیی و دیكتاتۆریش شتێكی گرینگه‌. هۆی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چالاكییه‌كانی بزوتنه‌وه‌یه‌ك له‌ یه‌كجۆری و داهێزیی ژیانی ڕۆژانه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.به‌ئه‌ندامبوونی چالاك له‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كدا، وه‌ڵامی پێویستییه‌كی دیكه‌ش ده‌داته‌وه‌، ئه‌ویش په‌یوه‌ندیگرتن و نزیكایه‌تیكردن ده‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌یه‌. دوایین هۆی په‌یوه‌ستبوون به‌ بزوتنه‌وه‌ هه‌ستی گرێدراوی به‌ بزوتنه‌وه‌ و ده‌سته‌یه‌. "سه‌رمایه‌گوزاری" له‌سه‌ر چالاكڤانانی نوێ له‌ ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی و ئاگاكردنه‌وه‌ و دابینكردنی بابه‌تانی جۆراوجۆر له‌ گردوكۆی بزوتنه‌وه‌دا، قه‌ناعه‌تیان پێ دێنێت كه‌ بزوتنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وان حسێب ده‌كات و هه‌ر ئه‌مه‌ش پاڵنه‌ره‌ تا ڕێژه‌یه‌كی زیاتری كات و وزه‌ی خوه‌یان له‌ پێناوی خه‌باتدا به‌كاربێنن.
دڵگه‌رمكردنی خه‌ڵك بۆ به‌شداربوونی داوخوازانه‌(خۆبه‌خشانه‌) له‌ چالاكییه‌كانی بزوتنه‌وه‌، ده‌بێ به‌هۆی دروستبوونی سنورێك له‌ نێوان ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ و كه‌سانی دیكه‌ و، كه‌شی متمانه‌یی و هاوكاری و، پاراستنی كولتووری ئه‌منییه‌ت دروست ده‌كات. كۆمه‌ڵناسان له‌و بڕوایه‌دان ده‌سته‌ مه‌زنه‌كان، توانایی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌گه‌لێكیان هه‌یه‌ كه‌ ده‌ربه‌ستیی هه‌بوونی شاره‌زایی و لێزانییه‌كی زۆره‌. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا، ده‌سته‌ بچووكه‌كان یه‌كپارچه‌ترن، ڕه‌هه‌ندگه‌لی ناوه‌وه‌ی ده‌سته‌یی باشتریان بۆ په‌یوه‌ندیگرتن هه‌یه‌ و توانایی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاڵۆز كه‌ ده‌ربه‌ستیی شاره‌زایی و لێزانینی كه‌متره‌ له‌واندا هه‌یه‌. بۆ نموونه‌: ده‌سته‌یه‌ك كه‌ خۆی به‌ گه‌ڵاڵه‌ی په‌یامی كه‌مپه‌ینێكه‌وه‌ خه‌ریك ده‌بێت، ئه‌شێ ده‌سته‌یه‌كی بچووك بێت. له‌باتی ئه‌مه‌شدا ده‌سته‌یه‌ك كه‌ ئیشی بانگه‌شه‌ و پڕوپاگنده‌یی ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌ ده‌كه‌ن، ده‌بێ ده‌سته‌یه‌كی مه‌زنتر ببێت.


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
بۆ چی ده‌بێ سزای له‌ سێداره‌دان هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه? به‌شی دووه‌م‌
بۆچی سزای له‌ سێداره‌دان ده‌بێ هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه‌؟ بەشی یەکەم
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی