ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
ووتاری کوردی
زەویلەرزەیەک بۆ ڕووت دەرکەوتن
هیوا
13 / 12 / 2017
ڕووداوێکی سرووشتی بوو بەڵام خاک و نیشتمانێکی لەرزاند کە سەدان کیلۆمەتر ئەولاتر دەسەڵاتی حکوومەتی هەژاند، یەک سووڕی خەمباریی بە پژوێنی گۆی زەودا دا کە هەموو کوردێکی گرتەوە و یەک ئاگری لە کەمەربەندی گۆی زەویشدا دا و هەرچی لایەنگری سیستەمی ستەم و داگیرکاری و ڕاسیستی ناوەندچی و ناوەندگەرایە گڕی گرت.
زەویلەرزەکەی کرماشان ڕووداوێکی سرووشتی بوو بەڵام دەرئەنجامەکانی تەنیا لە ژینگەی کوردستاندا خۆی نەتلاند بەڵکوو متمانەی خەڵک بە دەسەڵاتی تەپاند و هەر زوو بوو بە ڕووداوێکی سیاسیی و بوو بە بەڵایەکی گەورەی دەسەڵاتهەژێن و جەستەی داگیرکەرتەزێن.
گەرچی باوەڕی باوی ئایینمەدار ئەوەیە کە سرووشت خەڵکی تاوانبار دەکاتە ئامانج و کارەساتی وەک زەویلەرزە و لافاوی بۆ دەنێرێت بەڵام دەبێ بە پێچەوانەی ئەم بڕوا باوەوە بیری لێبکرێتەوە، کارەساتی دڵتەزێنی وەک زەویلەرزەیەکی بەهێز ڕوودەدات و هەرچی خانووی خەڵکی هەژارە دەیتەپێنێت و کاولکارییەکی فراوان بەجێ دهێڵێت، کوژرا و برینداری لێدەکەوێتەوە بەڵام لە هەمانکاتدا دەبێ بە ئەو دیوەیدا بیبینین کە سرووشت ناڕەوابوونی دەسەڵاتێک ڕوون دەکاتەوە و لە قۆناغێکدا کە هەناسەی بە ئازادی و ڕادەربڕین هەڵچنیوە و هاوار دژی ستەمکارییەکانی کردووەتە ئاهی سینەی خەڵکی هەژار، ڕووداوێکی سرووشتی دەبێتە دەنگ و ڕەنگی خەڵکێک کە دەیان ساڵە ماڵی کاولە و لە بن دار و پەردووی دەسەڵاتێک ماوەتەوە کە هیچ ئاسەوارێک لە ژیانی گەشەسەندووی سەردەمییانەی تێدا درووست نەکردووە و ئەوەش کە بووە بە کەلاوە لە مێژەوە کەلاوەیە، دەرکەوتنی ئەو کەلاوانە و ماڵوێرانیی خەڵکی زلزلە لێدراو، سیمای ڕاستەقینەی دەسەڵاتێکی پووکاویە کە لە کاتی کارەساتەکەدا وەک چۆن کپکردنی دەنگی مافخوازی و ئازادیخوازیی خەڵکی کردووەتە پرەنسیب، بەهەمان شێوە بێدەنگی هەڵبژاردن و هەوڵی کپکردنی دەنگی زەوەلەرزەلێدراوەکانی دا بەڵام، چونکوو سیستەمی ستەمکاری بۆ خۆی پووکاوەتەوە، لەرزەی زەویلەرزەکە، چوارچێوەی دەسەڵاتی هەژاند و بەرگی تاوانەکانی داماڵی و ڕووتی ڕووت بووەوە لە بەردەم ڕای خەڵکی ناوخۆ و دەرەوە.
ئەوە ئیتر ئابڕووی تکاوی دەسەڵاتی ستەمکاری کۆماری ئیسلامییە کە بووەتە کارەسات و جەستەی دەسەڵاتدارانی هەژاندووە و هەڵپە هەڵپ و پەلەپەلیان بۆ خۆ کۆ کردنەوە، پێڵاوی پیسی دەستنوێژ شکێنیان دەباتە سەر فەرش و ڕاخەری بن خیمە و زنجی بڕوادارانی ئایینی و خەڵکی لێقەومای دەستی زەویلەرزەکە.



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 58
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
ووتاری کوردی
ژن لە نێوان ماف و حەزدا
لە موکریانەوە بۆ زەهاو , نەتەوەیەکی زیندوو
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی