ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
ووتاری کوردی
هەر لایەنێک خۆی پێ کەمە، ئەبێ بە پیاوی هێزی تر
مۆحسێن باوەجانی
15 / 6 / 2017
سەردێڕی ئەم بابەتەم بەوجۆرە دەست پێکرد تا بڵێم بەداخەوە هەندێ ڕێباز و بیر و ئایدیا لە جیهان بەگشتی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناو کوردیشدا بەتایبەت هەیە کە ڕێڕەوان و شوێنکەوتووانی خۆی کۆیلە و بێ ئیرادە بار دێنێت و بەچەشن و شێوازێک پەروەردە دەکات کە بۆ پێکانی مەبەستەکانیان ببن بە پیاوی لایەن و هێزی تر٫ چوون خۆیانیان پێ کەمە و هەموو چاوەڕوانیان ئەوەیە تا کەس و هێزی تر ببێت بە ڕزگارکەریان و ئەرکی ئەوان بگرێتە ئەستۆ و جێبەجێی بکات و  و بە وتەیەکی دیکە ئەوان بچنە سەر سوفرەی حازر و ئامادە، وەلێ گومانی تێدا نییە لە داهاتووی پاش ئەو ژەم و خوانەدا ئەوانیش هەمان چارەنووس چاوەڕێیان ئەکات و هەمان دۆخ تاقی ئەکەنەوە کە نەیارەکەشیان تاقی کردۆتەوە و خوانەکەیان هەڵدەپێچرێت.
سەردانی و خوێندنەوەی مێژووی دوور و نزیک مامۆستای ڕاستبێژی ئەم بابەتەیە.
بۆ نموونە هێرشی ئیمپراتووریی عەرەب لە سەدەی ۷ی زایینی بۆ سەر ئیمپراتووریی ئەو کاتی ئێران ـ ساسانی ـ و داگیرکردنی ئێران بە هاوکاریی چینێک کە دژی دەسەڵاتی ئەو سەردەمەی ئێران بوون، هەروا هاتن یا بڵێین هێنانی حوکوومەتی ئیسلامیی ئێران و لابردنی ڕژێمی پاشایەتی لە سەدەی ۲۰ی زایینی (پاش نزیک سێزدە سەدە لە تێپەڕبوونی نموونەی یەکەم)٫ دوو نموونەی هەرە بەرچاو و دیارن کە چینێک بوون بە هاوکار و پیاوی لایەنی هێرشبەر تا دەسەڵاتی ئەو کاتی وڵاتەکەیان بڕووخێنن. بەڵام ئەم هێرش و شەڕ و ڕووخان و شۆڕشە نەک نەبوون هۆی باشتر بوونی ئەو کیانە بەڵکوو خراپتریشی تووش کردن و حەمامی خوێن و کاول بوونی ئەو کیانەی لێ کەوتەوە کە هەتا ئەم ساتە وەختەش ئەو جۆگەی خوێن و ماڵوێرانییە بەردەوامە.

بێ یەک و دوو و دڕەدۆنگی ئەمە ئەنجامی خۆ بە کەم زانین و پەروەردەی نادرووستی ئەو ڕێبازانەیە کە کۆیله و پیاوی بێ ئیرادە و خۆ بەکەم زان و ئامادە بۆ مزدووری و خۆشخزمەتی و "نرخ بۆ خۆ دانان" بە هەموو نرخ و بەهایەک درووست ئەکات.
لەم ڕێبازە و لای شوێنکەوتووانیدا گرنگ نییە ئەو هێزەی کە ئەیەوێت نەیارەکەی بڕووخێنێ و ئەمان بچنە خزمەتییەوە (وەک نەیارەکەی) زاڵم و کۆنەپەرەست و خۆێنمژ بێت (لە بیرمە کاتێ داعش تازە بوونی خۆێ ڕاگەیاندبوو، ئەندام و لایەنگرانی لایەنێک چەپڵەیان بۆ ئەبوبەکر بەغدادی لێدەدا تا بەشکم کۆماری ئیسلامییان بۆ بڕووخێنێت!!)، بەڵکوو فەلسەفەی ئەم ڕێبازە ئەوەیە بە هەر نرخێک نەیارەکەی بڕووخێنێ و شوێنی بگرێت٫ جا گرنگ نییە لە کاتی ئەم ئاڵووگۆرییە و داهاتووشدا دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووریی ئەو خەڵکە باش نەبێت هیچ بەڵکوو ڕەنگە خراپتریش ببێت، چوون بنەما و خاڵی تەرکیز لە ئەم چەشنە ڕێبازانەدا نەک خەڵک بەڵکوو خودە.
ئەم مێژووە کە لانیکەم پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ناوچەکەوە و ژیانی پێشینانمان و ئێستای ئێمە هەیە٫ دەریخستووە و دەری دەخات گۆڕان و گۆڕانکاریی تەنیا لە ناوخۆوە ئەتوانێ پایدار و بمێن بێ٫ بێگومان گۆڕانکاریی بە هێزی دەرەکی ئەنجامی چاوەڕوانکراوی نەبووە و نابێت و با لە قەفەز کردنە.

ئەمێستاشش هەمان چیرۆک خەریکە چەندبارە ئەبێتەوە، ڕاگەیاندنەکان بە گووڕەوە بانگەشەی بۆ دەکەن تا ئەو جێگەیە کە ئەوە بە فەخر و شانازی دادەنێن و جێی دەخەن کە گوایە ئەمە لە بەرژەوەندیتانە و چوونە خزمەت هێزی ناوچەیی و جیهانی و بوون بە سەربازی ژێر دەستی ئەو هێزانە شانازییە نەک سەرشۆڕی و .....٫ بەڵام لە واقعدا تەنیا لە قازانجی ئەو چینەیە کە بوون بە بەکرێگیراوی هێزی هێرشبەر و ڕووخێنەر.

من دڵنیام و گومانم لەوەدا نییە هێزی ئێمەی کورد هێندە زۆر و بەبڕشتە کە ئەتوانین و ئەکرێت خۆمان سەرچاوەی گۆڕان و ئاڵوگۆڕییەکان بین بێ ئەوەی پشت بەهێزی تر ببەستین و چاوەڕێی خێری دەسەڵات و وڵاتانی تر بین و بچینە خزمەت هێزە جیهانی و ناوچەییەکان. لازمە و خاڵی دەسپێک لێرەدایە کە ئەبێ تەنیا پشت بە خۆمان ببەستین و زۆر پێویستە بڕوامان بە خۆمان هەبێت و ئەو هەستە لە ناو بزووتنەوەی کوردی بەهێز بکرێت، گرنگتر لەوەش ئەوەیە ئەبێ پەروەردەی سیاسیی هەڵە کە هانت دەدا بۆ چوونە خزمەت هێزی تر و ببی بە پیاوی کەسی تر، زانستیانە ڕاست بکرێتەوە.
ئەم شەپۆلە کە ئاماژەم پێدا وەک شەپۆلێکی نوێ لە ناوچەکە دێتە هەژمار کە ئەزموونی پێشووتری خۆی لە بەرچاو ناگرێ و هەروها چۆنێتی هاتنی دەسەڵاتەکان و چارەنووسیانمان بەڕوونی بۆ ئاشکرا ئەکات.
لە دوا دێڕدا باشە بڵێم: بەداخەوە لە ئێستادا کۆیلایەتی شانازییە و ئەکرێ بڵێین بوون بە پیاوی ئەم و ئەو زۆرە و پیاوی سەربەخۆ کەم.




بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 57
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
ووتاری کوردی
دەسپێکێکی نوێ
ڕیفراندۆم لە باشوور و وانەیەک بۆ خۆرهەڵات/ کورتەیەک سەبارەت بە یەکگرتوویی دژمنان و پەرتەوازەیی ئێمە!؟
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی