ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌/په‌نجا خاڵی بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ (خاڵی 47)
وه‌: هیوای نوێ
16 / 12 / 2010
• خاڵی چل و هه‌فته‌م
چلۆن ڕووبه‌ڕووی هه‌نگاوه‌ توندوتیژییه‌كانی دژبه‌ران ببینه‌وه‌؟
وه‌ختێك له‌ لایه‌ن خوه‌مانه‌وه‌ قه‌بووڵمانكرد كه‌ ترس، دۆخێكی ئاسایی و خۆماكییه‌ و له‌وه‌ش تێگه‌یشتین كه‌ كاردانه‌وه‌ی فیزیۆلۆژیكی و ده‌روونیی ئێمه‌ له‌ كاتی ترسدا چین ، ده‌توانین زاڵبین به‌سه‌ر هه‌ستی شه‌رمی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ ترس و له‌ سووكایه‌تیكردن به‌ كه‌سانی دیكه‌ش خوه‌مان بپارێزین. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌وه‌ێ بزوتنه‌وه‌ سه‌ركه‌وێ، پێویسته‌ ڕێگه‌كانی له‌ناوبردنی كاریگه‌رییه‌ زیانباره‌كانی ترس فێر ببین و به‌كاری بێنین. ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ڕووداوی له‌ ناكاو بكه‌ین، ده‌توانین ڕێژه‌ی ترس نزم بكه‌ینه‌وه‌. بڕوامه‌ندبوون به‌ ڕێبه‌ر و بڕوا به‌ ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ش ده‌توانێ ڕێژه‌ی ترس نزم بكاته‌وه‌. هۆكارێكی دیكه‌ش كه‌ ڕێژه‌ی ترس نزم ده‌كاته‌وه‌ بڕوا به‌م خاڵه‌یه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ڕاسته‌قینه‌ی تاكی چالاك له‌ گره‌وی گۆڕانكارییه‌كدایه‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌ بۆ چه‌سپاندنی تێده‌كۆشێت. له‌ڕاستیدا كرده‌ییكردن و چه‌سپاندنی ئامانجه‌ ستراتژییه‌ گشتگیره‌كان پێویستیی به‌ گه‌له‌ك هه‌نگاوی ئاشتیخوازانه‌ هه‌یه‌. بۆیه‌ له‌ هه‌ر هه‌نگاوێكدا ده‌توانین سه‌باره‌ت به‌ كاردانه‌وه‌ی دژبه‌ران و ئه‌كته‌رانی دیكه‌ی سه‌ر شانۆ، وانه‌یه‌ك فێر ببین.
هه‌ر بۆیه‌ نابێ هه‌نگاوێك هه‌ڵگرین كه‌ چالاكانی بزوتنه‌وه‌، نه‌توانن له‌ گۆڕی كاردانه‌وه‌ی هێزه‌كانی دژبه‌ر بێن. بۆ نموونه‌: ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی چالاكانی بزوتنه‌وه‌ تا هه‌نووكه‌ ده‌زگیر نه‌كراون، پێویسته‌ خۆتان بپارێزن له‌ ڕێپێوانی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك و دنه‌ده‌ر كه‌ ده‌بێ به‌هۆی ده‌زگیربوونی پۆل پۆلی چالاكان.به‌ڵام له‌ باتی ئه‌و، كۆنسێرتی به‌رهه‌ڵه‌ستكارانه‌ و به‌رنامه‌ی هاوشێوه‌ ڕێكبخه‌ن و ئه‌مه‌ش بێ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ده‌سته‌ چالاكان ده‌سبه‌سه‌ربن، پشتیوانیی هه‌مووانی  كۆ ده‌بێته‌وه‌. بۆ سه‌رخستنی ستراتژی، كه‌مپه‌ین و هه‌نگاوه‌ ئاشتیخوازانه‌كان، پێویسته‌ ئاستی ده‌قاوده‌قیی و پله‌ی خۆڕاگریی چالاكڤانان له‌ په‌یوه‌ندیی راِسته‌وخۆ ده‌گه‌ڵ شێوه‌ گریمانه‌ییه‌كانی سه‌ركوت هه‌بێت. هه‌نگاوێكی بوێرانه‌ و مه‌ترسیدار، ده‌توانێ ببێ به‌ هۆی كاردانه‌وه‌یه‌كی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ و سه‌رنجی میدیاكانی وڵات و جیهان و هه‌روه‌ها خه‌ڵك بۆ لای خۆی ڕاكێشێت. ئه‌گه‌رچی ناكرێت كاردانه‌وه‌ی دژبه‌ران له‌ كۆمه‌ڵگه‌ دیموكراتیكه‌كان پێشبینی بكرێت. ئه‌زموونه‌كان ده‌یگێڕنه‌وه‌ كه‌ توندوتیژی و هه‌نگاوی ڕووخێنه‌ری ئێوه‌، ده‌بێ به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی توندوتیژی رژێم.
دۆخی دژواری گیراوه‌كان:
به‌ درێژایی خه‌بات، چالاكڤانان ده‌كه‌ونه‌به‌ر مه‌ترسیی ده‌زگیربوون، باس و خواس، لێپرسینه‌وه‌ و سزا. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا له‌ وڵاتانی دیموكراتیك، چالاكڤانان له‌ ئه‌منییه‌تی زیاتردا ده‌ست ده‌ده‌نه‌ كرده‌ی به‌رهه‌ڵه‌ستكارانه‌ و، لێپرسه‌ران شێوه‌ی كاریگه‌ریان بۆ خستنه‌فشاری بوێرترین و به‌ئه‌زموونترین چالاكانیش ئافراندووه‌. ناوی یه‌كێ له‌م شێوه‌گه‌له‌ "دۆخی دوژاری به‌ندكراوه‌". تێگه‌یشتن له‌م شێوه‌ كه‌ له‌ درێژه‌دا نموویه‌كی دێنینه‌وه‌، ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ری ئێوه‌ و بزوتنه‌وه‌ بێت.
وا دانێن ئێوه‌ و یه‌كێ له‌ هاوڕێیانی نزیكتان  له‌ شه‌ودا خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یانراوێكن و له‌ پێناوی ئه‌م كرده‌ی ئاشتیخوازانه‌دا ده‌زگیركراون. لێپرسه‌ران ده‌تانخه‌نه‌ دوو ژووری تاكه‌كه‌سیی جیاجیاوه‌ و پێتان ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی ئیوه‌ كردووتانه‌ نایاساییه‌ و له‌وانه‌یه‌ تا سێ مانگ به‌ند بكرێن. ئه‌وان دواتر پێشنیارتان پێده‌كه‌ن: ئه‌گه‌ر دان به‌ تاوانه‌كه‌ی خۆتدا بنێی و ناوی چالاكڤانانی تر ئاشكرا بكه‌ی، ته‌نیا یه‌ك هه‌فته‌ به‌ندت ده‌كه‌ن، جگه‌ له‌مه‌ ده‌بێ سێ مانگ له‌ به‌نددا بن. لێپرسه‌ران پێشنیاری هاوشێوه‌ی دیكه‌ش ئاراسته‌ی هاوڕێكه‌تان ده‌كه‌ن، چوونكه‌ ده‌زانن ته‌نیا سێ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌: هیچكامتان دانی پێدانانێن، هه‌ر دووكتان دانی پێدا ده‌نێن، یه‌كێكتان دانی پێداده‌نێ و ئه‌وی دیكه‌ نكۆڵی ده‌كات.
ئه‌نجامی ئه‌م سێ ئه‌گه‌ره‌ش به‌م شێوه‌یه‌:
یه‌ك: ئه‌گه‌ر هه‌ر دووكتان دان به‌ كرده‌كه‌تان بكه‌ن، هه‌ر دووكتان دوو هه‌فته‌ زیندانی ده‌كرێن.
دوو: ئه‌گه‌ر هیچكامتان دان به‌ كرده‌كه‌دا نه‌نێن، هه‌ر دووكتان ته‌نیا یه‌ك شه‌و له‌ گرتووخانه‌ ده‌مێننه‌وه‌.
سێ: ئه‌گه‌ر یه‌كتان دان به‌ كرده‌دا بنێ و ئه‌وی دیكه‌ی نه‌یكات، ئه‌وه‌ی كردوویه‌تی یه‌ك هه‌فته‌ و ئه‌وه‌ش كه‌ نه‌یكردووه‌ سێ مانگ له‌ گرتووخانه‌دا ده‌بێت.
باشترین ڕێگه‌ ئه‌وه‌یه‌ دان به‌ كرده‌كه‌دا بنێن، چوونكه‌ ئه‌گه‌ر هاوڕێكه‌تان دانی پێدانابێ و ئێوه‌ نه‌تانكردبێت، ئێوه‌ چه‌ند مانگ یا زیاتر له‌ گرتووخانه‌دا ده‌بن. ئه‌مه‌ باشترین ڕێگه‌شه‌ بۆ هاوڕێكه‌تان. ئه‌گه‌ر هه‌ر دووكتان دانی پێدا بنێن ته‌نیا یه‌ك هه‌فته‌ له‌ به‌ندیخانه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و بێ گومان لێپرسه‌رانیش زانیاری به‌بایی ده‌ست ده‌خه‌ن! به‌ڵام باشترین ڕێگه‌ كه‌ ئه‌نجامی باشی بۆ خۆتان و هاوڕێكه‌تان و بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچكامتان دانی پێدا نه‌نێن.به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ لێپرسه‌ران میكانیزمی زۆر و فشار به‌كار بێنن. ئه‌زموونه‌كان ده‌ریخستووه‌، چالاكڤانان چه‌نده‌ به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كتر دڵنیا نه‌بن، ئیشی لێپرسه‌ر هاسانتر ده‌بێت. "دۆخی دژوار" نیشان ده‌دات كه‌ وه‌رگرتنی دان پێدانان ده‌توانێ چه‌نده‌ ئاسان بێت و متمانه‌یی هاوكاری نێوان چالاكڤانانیش ده‌توانێ چه‌نده‌ گرینگ بێت. ئه‌م نموونه‌ له‌ دۆخێكدا كه‌ ئێوه‌ به‌ ته‌نیایش ده‌زگیر ببن ڕاست و دروسته‌، چوونكه‌ لێپرسه‌ران ده‌ڵێن چه‌ند چالاكڤانی دیكه‌شیان ده‌زگیركردووه‌ یا به‌ زووترین كات ده‌زگیر ده‌بن و باشترین ڕێگه‌ بۆ ئێوه‌ داننانه‌ به‌ تاوانه‌كه‌تان و ده‌ره‌نجام نه‌چنه‌ به‌ندیخانه‌.(وه‌رگیراوه‌ له‌ په‌رتووكی "هاوكاری" له‌ نووسینی هی ڕابێرت ئاكسلێرد).
كورتكراوه‌ی ئه‌م به‌شه‌:
هه‌نگاوه‌كانی دواتر.
له‌ پاژی پێشوودا سه‌رنجی سرشت و سه‌رچاوه‌كانی ده‌سه‌ڵات و شاره‌زایی سه‌ره‌تاییمان دا كه‌ ده‌بێ هه‌مانبێ سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوێكی تاكه‌كه‌سی و گۆڕینی به‌ره‌و كه‌مپه‌ینێكی به‌رفره‌ و گشتگیر (ته‌نانه‌ت له‌ كاتی سه‌ركوتدا). له‌م به‌شه‌دا فێر ده‌بین كه‌ چلۆن ده‌كرێ وانه‌كان بۆ كه‌سانی تر بگوازینه‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی تری زانیاری بۆ شاره‌زابوون له‌ خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌دا كامانه‌ن. له‌ دوای ئه‌مانه‌، هه‌نگاوی دیكه‌ له‌ ئه‌ستۆی خۆتانه‌. وردبین بن هه‌نگاوه‌كان نه‌ك هه‌ر ئاشتیخوازانه‌، به‌ڵكوو ده‌بێ ستراتژیكیش بن و نه‌ته‌نیا خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆتان به‌ڵكوو، ده‌بێ جیهان له‌ بوونی ئه‌وانه‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌!
پرسیاره‌ سه‌ره‌كییه‌كان:
یه‌ك: ترس چییه‌؟
دوو: چۆن كارتێكه‌رییه‌كانی ترس كه‌م بكه‌ینه‌وه‌؟
سێ: چۆن بتوانین ڕووبه‌ڕووی سزاكانی دژبه‌ران ده‌رحه‌ق به‌ خۆمان ببینه‌وه‌؟
بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كان بریتین له‌:
یه‌ك: واتای ترس.
دوو: ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ ده‌گه‌ڵ ترس و شێوه‌ی ئاماده‌كردنی خۆمان پێش له‌ كرده‌ و له‌ كاتی كرده‌دا.
سێ: دۆخی دژواری به‌ندكراوان.


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 58
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
بۆ چی ده‌بێ سزای له‌ سێداره‌دان هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه? به‌شی دووه‌م‌
بۆچی سزای له‌ سێداره‌دان ده‌بێ هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه‌؟ بەشی یەکەم
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی