ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
ووتاری کوردی
ڕەئیسی وەک قوربانی یان فریادڕەس
خالید زۆکالاب
9 / 4 / 2017
هەمووکات هەڵبژاردن لە ئیران وەکۆ بەڵگەیەک بو بەشداری ڕاستەقینەی نەتەوەکانی ئێران ڕوو بە جیهانی دەرەوە نشان دراوە بۆ ئەوەی ئکە دیموکراسی ئیسلامی بە بایەخ و گەورە نیشان بدرێت لە هەموو هێزوتوانای ڕەژیم کەڵک وەردەگرن تا جەماوەری زیاتر ڕاکێشنە سەر سەندوقەکانی دەنگدان . ئەم جارە دوای چەندها جار مۆهەندیسی کردنی بە ناو هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە هەوڵدان کە نەتەوەکانی ئێران و کەمە ئایینیەکان بەشداریەکیی پڕ جۆش و خرۆشیان هەبێت گەرچی بۆ خۆشیان باش دەزانن کە کەمە ئایینی و نەتەوەکانی ئێران بێزار و بی هیوا بوون لە گۆرانکاری لە سیستمی کۆماری ئیسلامی. 
بە دڵنیاییەوە ڕاژەی بەشداری ئەمجارەی کەمە ئایینی و نەتەوەکانی ئێران زۆر کەمتر دەبێت ، نە تەنیا ئەو کەمایەتیانە بەڵکوو ناوەند نشینانیش بە هەمان شێوە لە بێهیواییەکی تەواودا سەیری هەڵبژاردنەکان دەکەن هوکاریش ئەوەیە کە دەڵێن لە سالی 88دا هیچ بایەخێک بۆ دەنگی دەنگدەران نەدراو بە دەرندانەترین شێوە دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک سەرکووت کرا، یان لە سالی 92دا ئەو متمانەیەی دایان بە روحانی هیچ لە بەڵینەکانی جێبەجی نەکرد، ئەویش کەسیکە وەکو هەموو مۆرەکانی دیکەی حکومەت بۆ پتەوتر کردنی دەسەڵاتی مەڵاکان. 
ئەم جارە کەسێک هاتووەتە گۆڕەپانی هەڵبژاردنەوە کە بە یەکێک لە متمانە پێکراوترین کەسەکانی ڕەژیم دادەنریت. ئیبرایمی ڕەئیسی کە هەموو باڵە جیاوازە بناژوخوازەکان تا ڕادەیەک لە سەری  کوکن  و هیوایان وایە کە وەک ڕەکابەری ڕۆحانی دەسەڵاتی ڕیفۆرمخواز و مەیانەڕویی لە بەرانبەر بە بناژۆخوازان کەم بکاتەوە، چوونکوو بە باوەڕی بناژۆخوازان بۆ خۆیان تەنا نەبوونی نێوماڵی بناژۆخوازان دەرفەتی سەرکەوتنیان پێ نادات و هیوایان بە ڕەئیسیە کە لەو قەیرانە و  چەند بەرەکییەی کە  چەند ساڵێکە لە نیوانیاندا ساز بووە ڕزگاریان بکات. بە خۆبەربژێر کردنی ڕەئیسی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری هەڵبژاردنی ئەم جارە بە تەواوەتی دەبێتە دووجەمسەری کە ئەو جەمسەرەکەی باڵی ڕۆحانی و ڕەوتی پشتیوانانی روحانی سەرۆککۆماری ئیستای ئیرانە کە هەموو باڵە کانی ریفورمخواز پاڵپشتی دەکەن.
هەر چەند ئەو گەمەیە لەوانەیە بتوانێت هاندەری ئەو جەماوەرە زۆری بێت کە بڕیاری دەنگ نەدانیان دابوو تا لە بریاری خۆیان پاشگەز ببنەوە. بەڵام بێ کیشەش نابێت بۆ ڕەژیم لە چەند ماوەی ڕابردوودا برایمی ڕەئیسی یەکشەوە لە حوجەت ئیسلامەوە بۆ بە ئایەتۆڵا و لەوێشەوە بەڕێوبەرایەتی ئاستانی قۆدسی ڕەزەوی بەو هەموو سەرمایەوە وەرگرت و لە چەندین شۆین وەکو جێگرەوی خامنەی باس کراوە. لە ئەگەری دەنگ نەهێنانەوی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری بناژۆخوازەکان بە تەواوەتی دەکەونە قەیرانەوە و کێشەکانیان چەند قات قوڵتر دەبێت. کەسێک کە نەتوانێت دەنگی پێویست بە دەست بێنێت بۆ سەرۆککۆماری ناکرێت ببێت بە وەلی فەقی و توانای ڕاگرتنی یەکپارچەیی نێوماڵی شیعەی چ لە ناوخۆ چ  لە دەرەوە نابێت . 
پرسیارئەوەیە کە بناژۆخوازەکان بەهەموو ئەو دەسەڵات و کەرەستانەی کە هەیانە و دەیخەنە خزمەت ڕەئیسی،  ئایا سەردەکەوێت؟ چوونکوو بەهاتنی ئەویش لەو باوەڕە دانیم دەنگەکانیان زیاد بکات چوون لایەنگرانی بناژۆخوازەکان لە هەموو دەورەکان دا دەنگیان داوە و ئەو قەبارە لە پشتیوانی لە ڕەئیسی و هەوڵدان بۆ سەرخستنی دەبێتە کۆدەنگییەک بو پشتگری ڕۆحانی و ڕەوتی ئیسڵاحخواز،هەر وەکو سالی ٧٦ و ٨٨ و ٩٢. لەوەها حاڵەتێکدا بناژۆخوازەکان شکست قبول دەکەن یان هەر لە سەرەتاوە ڕەئیسی وەکو قوربانیەک بۆبازار گەرمی هەڵبژاردنەکان هێنراوەتە پێشێ؟ یانیش دەیانەوێت سیناریۆی پێشو دووپات کەنەوە کە خامنەی دوای سەرۆککۆماری بوو بە وەلی فەقی؟ 



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 57
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
ووتاری کوردی
دەسپێکێکی نوێ
ڕیفراندۆم لە باشوور و وانەیەک بۆ خۆرهەڵات/ کورتەیەک سەبارەت بە یەکگرتوویی دژمنان و پەرتەوازەیی ئێمە!؟
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی