ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
ووتاری کوردی
بەیاننامەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە رۆژی جیهانی زمانی دایکی
******************
19 / 2 / 2017
هاووڵاتیان و مافخوازانی کوردستان
٢١ی مانگی فێبریوەری هەرساڵێک لە لایەن یۆنيسکۆ، سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی دەستنیشان کراوە کە ئەمساڵ دەبێتە ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەمە و ١٨ساڵ دەبێت کە یادی ئەو ڕۆژە دەکرێتەوە و لە لایەن هەموو نەتەوە و زمانە جیاوازەکانی جیهانەوە پێشوازی لێدەکرێت.
هەر بەم بۆنەیەوە بە پێویستی دەزانین کە ڕایگەیەنین گه‌رچی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ مێژه‌ هه‌وڵی بۆ پاراستنی زمانی دایکی داوه‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌  هه‌میشه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تان و نه‌ته‌وه‌ سه‌رده‌سته‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌ هه‌وڵی تاواندنه‌وه‌ و گۆڕینی زمانی نه‌ته‌وه‌یی دراوه‌، له‌ هیچ جۆره‌ سته‌مێك به‌رامبه‌ر به‌ سڕینه‌وه‌ی زمانی كوردی درێغیان نه‌كردووه‌ و ئه‌و سیاسه‌ته‌ دژه‌ مرۆڤانه‌ش گیراوه‌ته‌ به‌ر كه‌ قسه‌كردن به‌ زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، به‌كارهێنانی له‌ نێو كۆمه‌ڵدا بڤه‌ بووه‌ به‌ڵام به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان توانیویه‌تی به‌ سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ دژه‌ مرۆڤانه‌دا سه‌ر كه‌وێت و یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین و پاراوترین زمانه‌كانی مرۆڤی هه‌بێت، به‌ باشی توانیویه‌تی بیشی پارێزێت و له‌م سه‌رده‌مەدا به‌ باشی له‌ هه‌موو بواره‌كانی زانستی و وێژه‌ییدا به‌كاری بێنێت.
له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا و له‌ به‌ندی پازده‌ دا به‌ ڕوونی باس كراوه‌ كه‌ مافی هه‌موو زمانه‌ خۆجێییه‌كانی ئێرانه‌ له‌ قوتابخانه‌دا  بخوێنرێن و له‌ ڕاگه‌یاندنه‌ گشتییه‌كان و بڵاوكراوه‌كاندا به‌ كار ببرێن به‌ڵام، به‌ داخه‌وه‌ ته‌نانه‌ت یاسای بنه‌ڕه‌تیی وڵاتیش به‌ فه‌رمی پێشێلكراوه‌ و ئه‌و مافه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێران له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ پشت گوێ خراوه‌. ئەگە‌رچی له‌ یاسادا به‌ ڕوونی باس كراوه‌ کەچی له‌م ماوه‌یه‌دا جاڕنامه‌ی مافی هاوڵاتی له‌ لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار حه‌سه‌نی ڕۆحانی بڵاو كرایه‌وه‌، لەوێش دیسان باسی له‌ زمانه‌ خۆجییه‌كان كردووه‌ كه‌ ده‌كرێت بخرێته‌ بواری خوێندنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ ڕاستای پرۆپاگه‌نده‌ی كاتی هه‌ڵبژاردن بوو،‌ به‌ڵێنی به‌ نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی ئێرانی دابوو٫ تایبه‌ت له‌ شاری سنه‌ ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ به‌ڵێنی ده‌دات به‌ خه‌ڵكی كوردستان كه‌ ئه‌و به‌نده‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی جێبه‌جێ ده‌كات هه‌ر بۆیه‌ خه‌ڵكێكی زۆری نه‌ته‌وه‌ جێاوازه‌كانی ئێران ده‌نگیان به‌ حه‌سه‌نی ڕۆحانی دا، ئێستاش بەهەمان شێواز لە ماوەی پێشوودا بۆ بەدەستهێنانی دەنگی گەلی کورد لە ئێراندا باسی مافی هاووڵاتیبوونی کردووە کە پەروەردە بە زمانی دایکی وەک بەندێکی یاسای بنەڕەتیی مافی هاووڵاتیانە و دەبێ جێبەجێ ببێت کە بە دڵنیاییەوە تەنیا بۆ مەرامی هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆککۆماری بەکاری هێناوە و تا هەنووکە و دوای نێزیک بە چوار ساڵ ئەو ڕاگەیاندن و بڵاوکراوەیەش نەخراوەتە بواری کردارەوە.
نەهێشتنی خوێندن بە زمانی دایکی لە ئێران، ڕوونکەرەوەی چییەتی سیستەمی باڵادەستە و سەلمێنەری بوونی سیستەمێکی سەرکوتکەر و داگیرکارە کە ئامانجە سیاسییەکانی ڕوونن و ئەویش سڕینەوەی زمانە سرووشتی و جیاوازەکانی نێوخۆی ئێرانە کە کردەوەکانی سیستەم و دەسەڵات بۆخۆی بە دەنگی بەرز و گڕ هاواری دەکات و بە هەموو هێز و توانایەکی خۆی لە هەوڵی سڕینەوە و کەمڕەنگ کردن و بێنرخ کردنیان دایە.
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان وێڕای پیرۆز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ گەلی کورد، گەلێکی زیندووە و پارێزەری زمانی خۆیەتی و هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پاراستنی زمانی دەدات و هەو‌ڵدان بۆ پاراستنی زمانی كوردی هه‌وڵدانه‌ بۆ پاراستنی میراتی كلتووری و مه‌عنه‌وی هه‌زاران ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له‌ هەموو ئەو هەوڵانە كه‌ بۆ پاراستنی زمانی كوردی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌درێت پشتیوانی ده‌كه‌ین كه‌ له‌ لایه‌ن زۆرێك له‌ چالاكانی بوواری مه‌ده‌نییه‌وه‌ و به‌ خۆڕسكانه‌ هه‌وڵ بۆ په‌ره‌ پێدانی خوێندن به‌ زمانی كوردی ده‌ده‌ن و له‌ زۆرێك له‌ شاره‌كانی كوردستاندا ئه‌م دیارده‌یه‌ بوونی هه‌یه‌، دیارده‌یه‌كی پیرۆزه‌ و شیاوی ده‌ست خۆشیه‌ و ماندوونه‌بوونیان پێ ئه‌لێن.
یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان
١٩/٢/٢٠١٧زایینی
١/١٢/١٣٩٥هەتاوی



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 57
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
ووتاری کوردی
دەسپێکێکی نوێ
ڕیفراندۆم لە باشوور و وانەیەک بۆ خۆرهەڵات/ کورتەیەک سەبارەت بە یەکگرتوویی دژمنان و پەرتەوازەیی ئێمە!؟
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی