ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌/په‌نجا خاڵی بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ (خاڵی 46)
وه‌: هیوای نوێ
7 / 11 / 2010
چۆن شوێنه‌واره‌كانی ترس له‌ناوببه‌ین؟
شێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ ده‌گه‌ڵ شوێنه‌وار و دواهاته‌كانی ترس ده‌بێ به‌ دوو به‌شه‌وه‌: شێوه‌ی ئاماده‌سازی و شێوه‌ی به‌ره‌نگاری له‌ كاتی كرده‌دا. ئه‌م دوو شێوه‌یه‌ ده‌توانن سه‌ركه‌وتووانه‌ بن، ئه‌گه‌ر:
یه‌ك) ئێوه‌ و كه‌سانی دیكه‌ به‌چه‌شنێكی ڕێك و پێك له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌بوونی خۆتان سه‌باره‌ت به‌ شێوه‌كانی سه‌ركوت و چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ به‌رده‌وام بن.
دوو) بیرتان بێ هیچكات ده‌ست نه‌ده‌نه‌ توندوتیژی و خه‌ڵاتی به‌دیسیپلینی و كاری ڕێك و پێك بكه‌ن.
سێ) زۆرێك له‌ چالاكڤانان لێزانی و زانستی پێویست بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی كاره‌ و ئه‌ركی رێكخراوه‌ییان هه‌یه‌(وه‌كو په‌روه‌رده‌كردنی ده‌سته‌یه‌كی ئاڵترناتیڤ رێبه‌رایه‌تی و ئاماده‌كردنی پێرستێك له‌ یاریده‌ده‌رانی به‌شی جێبه‌جێ كردن).
چوار) ئه‌و ده‌سته‌یه‌ له‌ چالاكڤانان كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر پرۆسه‌ی سه‌ركوت، ده‌بێ ببن به‌ سه‌رمه‌شق و پێداگرانه‌ ئه‌زموونه‌كانیان بخه‌نه‌ خزمه‌ت ئه‌ندامان و چالاكانی دیكه‌ی بزوتنه‌وه‌ (ئه‌مه‌ هه‌مووی ئه‌ندامان و چالاكان ده‌گرێته‌وه‌، له‌ رێبه‌رایه‌تی تا داوخوازان).
 
ئاماژه‌: ترس كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتی و خۆماكییه‌.
 
یه‌ك) شێوه‌كانی ئاماده‌سازی:
پێش له‌وه‌ی بابه‌تێكی ترسناك ڕووبدات، پێش به‌ پێشبینی نه‌كراوی خۆتان بگرن. بۆ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر كێشه‌ی ده‌روونی و سۆزداری توێژینه‌وه‌ بكه‌ن. چوونكه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامی دۆخی ترسناكدا دروست ببن.
كاتێك خه‌ڵك بزانن له‌ كاتی ڕوودانی ڕووداوێكی ترسناكدا چ شتێك چاوه‌ڕوانییان ده‌كات، كه‌متر ده‌ترسن. گاڵته‌ و پێكه‌نین یه‌كێ له‌ ڕێگه‌ كاریگه‌ره‌كانی كه‌م كردنه‌وه‌ی ترسه‌.
 
دوو) شێوه‌كانی به‌رنگاربوونه‌وه‌:
كادیرانی به‌رپرس له‌ گۆڕه‌پاندا (بۆ نموونه‌ له‌ رێپێوان) ده‌بێ هه‌وڵبده‌ن له‌ گێژبوون و ترسی خه‌ڵك كه‌م بكه‌نه‌وه‌. كاتێك خه‌ڵك و چالاكان له‌ رێپێواندا سه‌رقاڵ بهێڵنه‌وه‌، توانیوتانه‌ به‌سه‌ر ترسدا زاڵ بن و هۆی له‌ ناوچوونی ڕه‌خساوه‌.
نموونه‌:
رێكخستن و به‌ڕێوه‌چوون رێپێوان.
رێپێوان به‌شی هه‌ره‌ زۆری بزوتنه‌وه‌گه‌لی ئاشتیخوازانه‌ی له‌ نیوسه‌ده‌ی ڕابردوو پێك هێناوه‌. سه‌رجه‌م ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا بزوتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی رێپێوانێكی سه‌ركه‌وتووانه‌ ده‌توانێ پێڕه‌وی بێ، ئه‌مانه‌ن:
یه‌ك) ده‌توانێ چالاكان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری كرده‌وه‌ی سه‌ركوتكه‌رانه‌ په‌روه‌رده‌ بدات. (كرداری وه‌كو: به‌كارهێنانی له‌ گازی فرمێسك رێژ، گرتن و لێدانی چالاكان).
دوو) هه‌ستی یه‌كگرتووی له‌واندا به‌هێز بكه‌ن. ده‌توانێ به‌یارمه‌تی له‌به‌ركردنی سه‌مبولی یه‌كسان، خوێندنی سروود و به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و به‌ڕێوه‌چوونی رێپێوانی له‌ ریزی رێك و پێك و به‌دیسیپلین بێت.
سێ) به‌یارمه‌تی دابه‌شكردنی كار و دیاریكردنی ئه‌ركی چالاكان ده‌توانن سه‌رقاڵیان ڕاگرن. هه‌ندێ له‌ ده‌سته‌كان ده‌بێ تایبه‌ت بۆ یارمه‌تی پزیشكی بن. هه‌ندێك به‌رپرسی ئاو و خواردن بۆ به‌شداربووانی رێپێوان و به‌م شێوه‌یه‌ش رێپێوان له‌ یه‌ك هێلدا و  بێ شڵه‌ژاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێ. له‌ ده‌سپێك و ئاخری رێزه‌كاندا پێشه‌نگ و پاشه‌نگ دانێن و به‌جۆرێك پلاكارده‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ تا سه‌رنج ڕاكێش بێت.
چوار) كارێك بكه‌ن تا چالاكان هێزی دژبه‌ر نه‌بینن. ئه‌مه‌ ده‌بێ به‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ترسی ئه‌وان. بۆ ئه‌م  مه‌به‌سته‌ ده‌توانن له‌ ریزی یه‌كه‌مدا پلاكاردی گه‌وره‌ به‌كار بێنن. هه‌روه‌ها ده‌نگه‌ده‌نگ و هاراوهۆریا دروست بكه‌ن (خوێندنی سروود و به‌كارهێنانی ته‌پل و ئامێری مۆسیقا) تا بتوانن كاریگه‌ری بخه‌نه‌ سه‌ر هه‌ڕشه‌كانی هێز دژبه‌ر كه‌ به‌ بڵندگۆ ده‌یڵێن و ده‌نگێك به‌ركه‌وتنی داره‌ده‌ست و قه‌ڵغانی هێزی پۆلیس بكۆژن.


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
بۆ چی ده‌بێ سزای له‌ سێداره‌دان هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه? به‌شی دووه‌م‌
بۆچی سزای له‌ سێداره‌دان ده‌بێ هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه‌؟ بەشی یەکەم
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی