ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
ووتاری کوردی
ڕۆحانی گوڵێکی لە بنەماخوازەکان کرد
هاوار مۆدەبێری
22 / 10 / 2016
ململانێی دەسەڵاتی سیاسی لە ئێران، ململانێیەکی ناوخۆیی دەسەڵات بەدەستەکانی کۆماری ئیسلامیە کە خاوەن یەک ئایدیا و هزری سیاسی و ئایینین و تەنیا لە بە پراتیک کردنی سیاسەتە ناوخۆییەکانی ڕژێم و شیوەی پەیوەندییە دەرەکیەکانیان بۆچونی جیاوازیان هەیە و دەنا هەر کام لەو باڵانەی نێو کایەی سیاسی کۆماری ئیسلامی بە بێ جیاوازییەکی ئەوتۆ لە هەوڵی بەردەوامی گەیشتن بە دەسەڵات و قورخ کردنی جومگەکانی دەسەڵات و بەرژەوەندی تاقم و گرووپ و لایەنی سیاسی خۆیانن و هەر کام لەو دوو ڕەوتە بەناوبانگەی نێو دەسەڵات، ئامانجیان نەک خزمەت بە خەڵک و گەلانی ئێرانی بەڵکوو رەگ داکوتانی فراوانتر لە نێو جومگەکانی دەسەڵاتە کە کەرتە سیاسی و سەربازی و ئابووری و دام و دەزگا مەزهەبیەکان دەگرێتەوە و لەو پێناوەشدا بۆ دەست خستنی جومگەکانی دەسەڵات، ڕێگای فێڵ کردن لە ڕێکارە یاساییەکانیان گرتووتە بەر، فێڵە یاساییەکان گەندەڵییەکی لە ڕادە بەدەری ئابووریە کە داتا و هەژماری پولی و دراوی ئەو گەندەڵیانە بە هەزاران میلیارد تمەن باس دەکرێت کە ئەویش دەسەلاتداران و کاربەدەستان بۆ خۆیان بە ڕوونی باسی ئەو ئامار و داتاگەلە دەکەنەوە کە لە سەرمایەی گشتی وڵات و گەلانی ئێرانی دەدزرێت و دەخرێتە سەر سەرمایەی پلەدار و دەسەڵاتدارانی وڵات و ئەو لایەن و گرووپانەی کە لە سەنتەری دەسەڵاتن.
لە ئێستادا هەموو خەڵکی ئێران دەزانن کە گەندەڵی سەرتا پای دام و دەزگا و وەزارەت و ئۆرگانە سیاسی و سەربازی و ئابووری و تیجاری و فەرهەنگی و مەزهەبیەکانی ئێرانی گرتووتەوە و ئیتر باس کردن لە بوونی گەندەڵی وەک دیاردەیەکی دزێو لە نێو کاربەدەستانیش ئەوەندە تامو ڕەنگ و بۆی پێوە دیار نییە و بۆ خەڵکیش باس کردنی جێگای تێڕامان نییە ، تەنیا وەک کەرەستە و وەک کوتەکی لە کورسی هێنانە خواری یەکتر بەکاری دێنن و بە ڕاگەیاندنی ئەو ئامارە فراوانە لە گەندەڵی هەزاران میلیارد تمەنی، تەنیا بۆ بزواندنی هەستی خەڵکە کە کاریگەری لە سەر هەڵبژاردنەکان هەبێت و لایەنی بەرامبەر لە کورسی دەسەڵات داماڵنە خوارەوە.
لە تازەترین فایلی گەندەڵی لە ئێران، ئاشکرابوونی گەندەڵی هەشت هەزار میلیارد تمەنی لە سنووقی پاشەکەوتی فەرهەنگیان( مامۆستایان و کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە) کە بووەتە هۆی مشتوومڕی سیاسی لە نێوان ڕەوتی لایەنگرانی ڕۆحانی و بنەماخوازەکان. هەر لەو پێناوەدا بنەماخوازەکان بە نهێنی لە هەوڵی لێپێچینەوە لە وەزیری پەروەردەی کەبینەکەی ڕۆحانی بوون کە بیکێشنە نێو هۆڵی پارلمان و متمانەی لێ وەرگرنەوە و داخێک بنێن بە نێو چاوانی کابینەکەی ڕۆحانیەوە بەڵام حەسەنی ڕۆحانی زۆر زیرەکانەتر توانی خۆی لەم گەروگرتنە ڕزگار بکات، سەرەتا بە دەست لە کار کێشانەوەی جەنەتی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، بەستێنی ڕزگار بوون لە لێپێچینەوەی وەزیری پەروەردەی خولقاند و لەم دواییەشدا وەزیری پەروەردە و وەزیری وەرزش و لاوانی لە سەر کار لابرد و بە ناوی خزمەتی زیاتری خەڵکی ئێران باسی لێ کرد کە پێویستە بۆ خزمەتی زیاتری خەڵک ئەو ئاڵۆگۆڕیانە درووست بکات بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە فێڵێک بوو کە ڕۆحانی بەکاری هێنا بۆ دەرچوون لەو لێپێچینەوەی وەزیری پەروەردە کە بە دڵنیاییەوە لایەنی بنەماخواز متمانەیان لێ وەردەگرتەوە و شکستێکی گەورەش دەبوو بۆ کابینەکەی ڕۆحانی کە وەزیرەکەی بە تۆمەتی گەندەڵی متماەی لێ بگیرێتەوە و بۆ هەمیشەی مێژووی ململانێکانیان نێوانی ئەو دوو باڵەی دەسەڵات دەمایەوە، هەر بۆیە بەم لە سەر کار لابردنەی وەزیرەکانی و هەوڵ بۆ ناساندنی کەسانی تر بۆ وەزارەتەکان، گوڵێکی گەورە بوو کە لە بنەماخواەکان کردی خۆی لە مۆری گەندەڵی ڕزگار کرد. 



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 58
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
ووتاری کوردی
لە موکریانەوە بۆ زەهاو , نەتەوەیەکی زیندوو
زەویلەرزەیەک بۆ ڕووت دەرکەوتن
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی