ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
ووتاری کوردی
لە شەوی کودەتاکەی تورکیادا بۆچی ئێران یارمەتی ئەردوغانی دا؟
محەمەدی خوشچێهرە
25 / 7 / 2016
بە لای زۆرێک لە چاودێرانی سیاسیەوە کودەتاکەی تورکیا، زیاتر لە سیناریۆیەک نێزیک بوو کە ئامانج، یەکدەست کردنی دەسەڵاتی سیاسی لە تورکیا و بەرەو ئیسلامی کردنی سیستمی سیاسی ئەو وڵاتەیە، جیاواز لەم دیدە لە ڕاستیدا هەوڵی کودەتا هەبووە بەڵام ئەردوغان توانی سەرکەوێت و دەستپێشخەری بکات و کودەتاکە هەڵگەڕێنێتەوەو تەنانەت وێنەیەکی وەک شۆڕشی ئیسلامیمان بۆ دەرخات کە تورکیا تووشی ئینقلابێکی ئیسلامی بووە.
بە پێی هەواڵەکان و هەروەها زانیاریەکان، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی شەوی کودەتاکە تا بەیانی بەخەبەر بوون کە چاودێری وردی ڕەوشی تورکیایان کردووە و تەنانەت حەسەنی ڕۆحانی، سەرۆککۆمار و زەریف ، وەزیری دەرەوە و عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە پەیوەندی بەردەوامدا بوون لە گەڵ سەرانی ئاکپارتی و تایبەت ئەردوغان و ڕێنووینیان کردوون کە چۆن بە گژی کودەتاچیەکاندا بچنەوە و لەو شەوەدا وەک ڕاوێژکاری دەوڵەتی تورکیا ڕۆڵی گەورەیان بینیوە کە ئەردوغان سەرکەوێت بە سەر سوپادا چوون لە ڕاستیدا دەسەڵاتدارانی ئێران پێیان وابووە کە ئەو کودەتایە لە لایەن ئیسرائیلەوە نەخشەکای بۆ  داڕێژراوە هەر بۆیە ئامۆژگاری ئەردوغان و سەرانی ئاکپارتیان کردووە کە لە ئەزموونەکانی کەڵک وەربگرن و کۆماری ئیسلامیش بە هەموو توانایەکی سەربازی و ڕاوێژکاری خۆیەوە ئامادەیە پشتیواننیان بکات و هەر لە هەواڵەکانیشدا هات کە هێزی هەوایی لە چەندین بنکەی ئاسمانی و سەربازی و هەروەها یەکە کۆماندۆییەکانی لە پارێزگای کرماشانەوە گواستوەتەوە شاری تەورێز و ورمێ بۆ هەر جۆرە ئەگەرێک کە پێویست بە دەستێوەردانی ئیڕان بکات، کۆماری ئیسلامی بە ئیمانەوە ئەو کارەی دەکرد چوون پێیوابوو کە ئیسرائیل لە پشتی کودەتاکەوەیە و ئامادە بوو کە شکستی پێبێنێت. بەڵام بەرلەوە چاوەڕووانی ئاماژەی ئاکپارتی بوو کە لە ئەگەری سەرنەکەوتنی ئاکپارتی ئێران بچێتە نێو کێشەکەی تورکیا و هاوکێشەکە بگۆڕێت.
کاربەدەستانی ئێران ئەو ئەزموونەیان  بە سەرانی ئاکپارتی و دەوڵەتی تورکیا داوە کە چۆن ئەمان ڕژێمی شایان ناچار بە شکست کرد بە هەمان شیوە ئەوانیش دەتوانن سوپا تێک بشکێنن، یەکەم دەبێ خەڵک بە هەموو شێوەیەک بهێنرێنە سەر جادە و ڕووبەڕووی سوپا ببنەوە بە هەمان شێوە کە لە کاتی شۆڕشی گەلانی ئێران خەڵک توانی پێش بە سوپا بگڕیت و شۆڕش سەرخات. دووەهەم بە کەڵک وەرگرتن لە پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی تر و میتی تورکیا بە هەمان شێوە کە لە ناڕەزایەتیەکانی حەوت ساڵ پێشی خەڵکی ئێران لە سەر هەلبژاردنەوەی ئەحمەدی نەژاد سەریان هەڵدا و بە بزووتنەوەی سەوز بەناوبانگ بوو لە ڕێگی هێزە ئەمنیەکانەوە سەرکوتی ڕاپەڕینەکەیان کرد.
لە ڕاستیدا ئاکپارتی بە گوێی دەسەڵاتدارانی ئێرانیان کرد هەموو ڕێکارەکانیان گرتە بەر و توانیان سەرکەون، بەڵام بۆ ئێران یارمەتی ئاکپارتی دا؟
ئێران وڵاتێکی بەدەسەڵات شیعەیە کە بە کەڵک وەرگرتن لە هێزی شیعەکانی ناوچەکە و کۆکردنەوە و بەڕێوەبردنیان توانیویەتێ لە پەیوەندییە نێونەتەوەییەکاندا کەڵکی لێوەرگرێت و ببێت بە یەکێک لە هێزە تۆکمەکانی ناوچەکە و بە کەڵک وەرگرتن لە ژئۆپۆلێتیکی شیعە هێزێکی نوێ بێت کە لەم چەند ساڵەیی دواییەدا بێتە نێو هێزە هەرێمیەکان و تەنانەت قسەی لە سەر ئاستی جیهانی هاوکێشەکانیش هەبێت و بە هەندیش وەربگیرێت. ئەم هێزە نوێیە پێویستە هێزی ڕەکابەری کە هێزی سونەیە بشکێنرێت، هێزی سونەی دوو جەمسەری باشترین کارتە بۆ یاریەکە و تورکیا ئەو جەمسەرەیە کە دەتوانێت بەرامبەر بە جەمسەری عەرەبی سونی بە سەرۆکایەتی سعودیا یاری پێبکرێت.
بەلای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەهێز بوونی تورکیایەکی بە دەسەڵات ئیسلامی باشترە تا سعودیایەکی بەهێز کە سەرکردایەتی هەموو جیهانی عەرەبی و ئیسلامی سونی بکات یەکەم ئەوەی کە تورکیایەکی ئیسلامی کەمتر قسەی دەڕوات لە نێو جیهانی عەرەبی سونیدا دووهەم ئەوەی کە تورکیا ئیسلامی ناتوانێت زۆر بەهێز بێت چوون خەونی گەڕانەوەی شکۆی عوسمانی مل نەدان و هاوکاری نەکردنی وڵاتانی عەرەبی بە دواوەیە لە بیرمان نەچێت ئەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی هەڵوەشاندەوە ناسیونالیزمی عەرەبی بوو سێهەم ئەوەی کە جیهانی سونە جیهانێکی پارچە کراو دەبێت لە بەرابەر ژئۆپۆلێتیکی شیعەوە. 



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 58
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
ووتاری کوردی
لە موکریانەوە بۆ زەهاو , نەتەوەیەکی زیندوو
زەویلەرزەیەک بۆ ڕووت دەرکەوتن
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی