ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌/په‌نجا خاڵی بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ (خاڵی 45)
وه‌: هیوای نوێ
7 / 11 / 2010
ترس چییه‌؟
ترس ئه‌و هه‌سته‌یه‌ هه‌ر مرۆڤێك له‌ ژیانیدا ته‌جره‌به‌ی كردووه‌. له‌ڕاستیدا یه‌كێ له‌ هۆ سه‌ره‌كییه‌كانی مڵكه‌جی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر فه‌رمان و یاساكانی سیستم، ترس له‌ سزایه‌. له‌وانه‌یه‌ لێره‌دا سزا واتای جۆراوجۆری هه‌بێ. له‌ لێدان به‌ده‌ستی لێكۆڵه‌ر تا ده‌كردن له‌سه‌ر ئیش و كار. شتێك كه‌ زۆر كه‌س لێی تێناگات ئه‌وه‌یه‌، ترس كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتیه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌دا دروست ده‌بێ.
ترس دۆخێكی خۆماكه‌ و له‌ هه‌موو گیانله‌به‌راندا هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌ گرێدانی ئه‌و بۆ ئاكاره‌كان خۆتان بپارێزن. له‌ڕووی فیزیۆلۆژیكه‌وه‌ ترس ده‌بێ به‌هۆی زیاتربوونی چالاكی شانه‌ ده‌مارییه‌كان (نرۆنه‌كان) له‌ به‌شێك له‌ ده‌زگای ده‌ماریدا. بۆیه‌ ڕه‌گه‌كان له‌ ئاست پێست و ڕیخۆڵه‌دا دێنه‌وه‌ یه‌ك و خوێنی زۆرتر بۆ دڵ ده‌نێرێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێ به‌هۆی زۆرتر بوونی لێدانی دڵ، هه‌ناسه‌دان خێراتر ده‌بێ و هورموونی ئادرێنالین كه‌ رێژه‌ی گلۆكۆزی خوێن زۆر ده‌كات و وه‌ك سووته‌مه‌نی بۆ ماسووله‌كان وایه‌، زیاتر ده‌بێت.
 ئه‌مه‌ واده‌كات مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت هێزی سه‌روی مرۆڤی ئاسایی به‌ده‌ست بێنێ. هۆكه‌ی ساده‌یه‌: سروشت پێكهاته‌ی ئێمه‌ی به‌جۆرێك دروستكردوه‌ تا بتوانین له‌هه‌مبه‌ر مه‌ترسییه‌كاندا له‌م دوو ڕێگه‌یه‌ یه‌كیان هه‌ڵبژێرین: شه‌ڕبكه‌ین یا هه‌ڵبێین!
"كه‌سانێك كه‌وا لایه‌نگری ئازادین، به‌ڵام له‌ بشێوه‌ی و هه‌وراز و نشێوه‌كان ده‌ترسن.له‌ جووتیارێك ده‌چن ده‌یانه‌وێ بێ ئه‌وه‌ی زه‌وی بكێڵن، به‌رهه‌م بدروونه‌وه‌." فرێدریك داگلاس.


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 58
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
بۆ چی ده‌بێ سزای له‌ سێداره‌دان هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه? به‌شی دووه‌م‌
بۆچی سزای له‌ سێداره‌دان ده‌بێ هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه‌؟ بەشی یەکەم
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی