ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
ووتاری کوردی
په‌یامی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار
******************
30 / 4 / 2016
گه‌رچی رۆژێكی وه‌ك یه‌كی مه‌ی به‌ رۆژی جیهانی كرێكار ناسراوه‌ به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ ئێران به‌ هۆی شێوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو قه‌یران و ئاڵۆزییه‌ی كه‌ له‌ ناخی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێراندا په‌نگی خواردووه‌ته‌وه‌ و ئاستی بژێوی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران دابه‌زییوه‌ و له‌م نێوه‌نده‌شدا چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی وڵات تووشی نه‌هامه‌تی زۆرتر بووه‌ته‌وه‌ و به‌ تایبه‌ت كه‌ به‌ هۆی سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ له‌ بوواری ئابووری دا ژیانی هاووڵاتیانی به‌ره‌و لێواری هه‌ره‌س هێنان پاڵ پێوه‌ ناوه‌و هه‌ر رۆژ ده‌بینین و ده‌بیستین كه‌ كرێكارن ناچار بوون له‌ به‌ر وه‌رنه‌گرتنی چه‌ند مانگه‌ی حه‌ق ده‌ستی مانگانه‌یان یان کەم بوونی حەقدەستی مانگانەکەیان مان بگرن یان ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كار وه‌ده‌ر نراون و بێكار كراون.
دیارده‌ی بێكاری و وه‌ده‌رنانی كرێكاران له‌ سه‌ر كار له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و دۆخه‌ ناله‌باره‌ و هه‌روه‌ها خاوه‌نكاره‌كانه‌وه‌ بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌كی ڕۆژانه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌ گه‌ره‌نتی گیان و سه‌لامه‌تی جه‌سته‌یی و ڕۆحیان ده‌كریت و نه‌ به‌رپرسیارێتیش له‌ سه‌لامه‌تی و ده‌وا و ده‌رمانی كرێكاران وه‌ ئه‌ستۆی خۆ ده‌گرن و تەنانەت پێدانی حەقدەستی کەمی مانگانە بە نیوە و ناتەواویش ناتوانێت تیمارکەر و سارێژکەری ئازارەکانیان بێت  به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌ گرینگه‌ مانگرتنی كرێكاران به‌رامبه‌ر به‌و باردۆخه‌یه‌ كه‌ توانیویانه‌ به‌ گژی ئه‌و شێوه‌ هه‌ڵسووكه‌ته‌ دا بچنه‌وه‌ و له‌ نه‌بوونی رێكخراوێكی تایبه‌ت به‌ پاراستنی مافی كرێكاران له‌ ئێراندا توانیویان ئازایانه‌ و چاو نه‌ترسانه‌ پێداگری بكه‌ن له‌ سه‌ر مافی ڕه‌وای خۆیان و له‌و ڕێگه‌یه‌ش دا خاوه‌ن چه‌ندین قوربانی و زیندانیه‌ كه‌ هه‌نووكه‌ش له‌ به‌ندیخانه‌كانی حكومه‌تدا به‌رپه‌رچی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و زۆره‌ ملێی خاوه‌نكاره‌كان ده‌ده‌نه‌وه‌.
گه‌رچی دۆخی كرێكاران له‌ ئێراندا به‌ گشتی ناله‌باره‌ به‌ڵام ئه‌و ناخۆشی و ناله‌ بارییه‌ بۆ كرێكاری كورد چه‌ندین به‌رابه‌ره‌ و نه‌ته‌نیا سته‌م له‌ چینی كرێكار جه‌سته‌ و ده‌رونی كرێكاری كوردی بریندار كردووه‌ به‌ڵكو سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و  له‌ پشت گوێ خستنی مافی ڕه‌وای ئینسانی تاكی كورد له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ و له‌ بن ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی هه‌ست و نه‌ستی توشی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ كردووه‌ ژیانی لێیان تاڵ كردووه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ تاكی ئازادیخوازی كورد و كرێكاری كورده‌ تا كو ئێسته‌ و له‌ ژێر ئه‌و گوشارانه‌دا به‌رده‌وام هه‌وڵی رزگاری و به‌رده‌وامی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و چین و توێژه‌كانی خۆی درێژه‌داوه‌ تایبه‌ت كه‌ هه‌م نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌م چینی كرێكار ی كورد له‌ هه‌ردوو سه‌نگه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی و كرێكاری دا خه‌باتی به‌رده‌وامیان هه‌بووه‌  له‌و رێگایشه‌ دا خاوه‌ن سه‌دان قوربانی و شه‌هید و به‌ندی و بێسه‌روشوێن كراوه‌ و لێره‌وه‌ وه‌ك یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان ڕۆژی جیهانی كرێكاران له‌ چینی كرێكاری كورد پیرۆز ده‌كه‌ین و به‌ڵێنییان پێده‌ده‌ین هاوخه‌باتیمان و به‌رده‌وام بوونمان له‌ داكۆكی كردن له‌ مافه‌ ڕوه‌اكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و چینی كرێكار تا سه‌ره‌نجامی گه‌یشتن به‌ ئامانج وه‌ك ئه‌ركی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری خۆمانی بزانین.

به‌ هیوای ئازادی و یه‌كسانی
یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان
 30/4/2016 زایینی
11/2/1395 هه‌تاوی


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
ووتاری کوردی
هێژموونیی زمانی فارسی و هەوڵ بۆ سڕینەوەی زمان و شوناسی کوردی
هەنگاوی بەرەو دوا
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی