ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
ووتاری کوردی
وانەیەك لە مێژووەوە، ھەر نەتەوەیەك یەكی گرت دنیای گرت
مۆحسێن باوەجانی
3 / 2 / 2016
ئەوەی لە مێژووی خۆی بێ ئاگا بێ یا مێژووی چەواشەكراوی خوەی خوێندبێتەوە و بڕوای پێ كردبێت بێگومان ناچارە ئەوەی بە سەری ھاتووە دووبارە و سێ بارە تاقی بكاتەوە و بە سەری بێتەوە.
لە ڕاستیدا مێژوو و گەڕانەوە بۆ ئەو، نە بۆ ئەوەیە ئێمە نوقمی خۆی بكا یا ئێمە نوقمی ئەو ببین و لە ئێستاماندا لەو چاخە بژین و بمێنینەوە، یا وەك ئاوی مەنگ لە بیرەوەیی سەردەمانی ڕووبار بوونماندا بژین و ھەموو ڕاست و دروستی، چاكە و ئیدیال و خولیاكانمان لەودا ببینینەوە بەڵكوو، مێژوو تەنیا و تەنیا ھەڵگری وانەیەكە كە ئەركی ئێمە وەرگرتنیەتی.
ھەر لە وانە مێژووییەكانی جیھاندا ئێمە فێری شتێك دەبین ئەوەیش ئەوەیە: لانیكەم ھەر نەتەوەیەك بەھۆی چاوچنۆكی و بەمەبەستی داگیركردنی نەتەوە و وڵاتانی تر یەكی گرتووە و یەكێتییەكی ساز كردووە ئەوا توانیویە نیوەی دنیا داگیر بكات، نموونە مێژووییەكانی لە ئاسیادا دوو نەتەوەی عەرەب و مەنگولن. لێرە مەبەستم ئەوە نییە ئێمەش ھاوشێوەی ئەوان دڕندە بین و خولیای داگیركردنی خاك و سەروەت و سامانی ئەوانی ترمان لە سەردا بێ بەڵكوو، مەبەستم ئەوەیە ئەگەر ھەر نەتەوەیەك یەكی گرت و توانی دنیا داگیر بكا، ئێمە دەتوانین بەو  یەكگرت و یەكێتیە خۆمان بپارێزین.
ئێمە وەك پارتەكانی خۆرھەڵات و ھەروەھا كورد بە ھەموو پارت و پارچەكانییەوە لە دۆخ و ھەلێكی ھەستیار و گرنگداین كە دەتوانین بیقۆزینەوە و دەشتوانین وەك ھەموو دەرفەتەكانی تر لێیگەڕێین.
ئەم ھەلە دەتوانم بڵێم لانیكەم لەم چاخەدا كە ئێمەی تێدا دەژین كەم وێنە بووە یا ھەر بەدیمان نەكردووە بەڵام ھاوشێوەكانی لە سەدەكانی ڕابردووشدا ھەبوون كە مخابن بە ھۆی بێ توانایی كورد یا پلانەكانی ئەو كات و زاڵبوونی ھێز و سیاسەتی نەتەوەكانی تر كورد نەیتوانیوە بیقۆزێتەوە و بۆیەش كەمبەش، بێبەش و بندەست ماوەتەوە.
لێرەدا خاڵێك كە ھەمیشە جێی سەرەنجم بووە و باسم كردووە ئەمەیە: لەم ڕووداوە سیاسییانەدا ھۆی دەرەكی تەنیا ئەكتەر نەبووە و نییە بەڵكوو ھۆكارێكی ناوخۆییش دەوری ھەیە كە بریتییە لە نەسازان، ناكۆكی و پەرتەوازەیی ھێزە كوردییەكان. بۆ ئەمەش نموونەیەكی ئاشكرا ھەیە كە بەرنامە و پرۆژەی كۆنگرەی نەتەوەیی لە ھەولێر بوو، ئەو پرۆژە كە ماوەیەك كورد و ڕاگەیاندنی كوردیی سەرقاڵ كرد بە بێ ئەنجام بۆ كاتێكی نادیار دواخرا بەڵام، لە ڕاستیدا كۆتایی ھات.
بە ھێنانەوەی ئەم نموونە وەك پرۆژەیەكی نەتەوەیی و گشتی كە كاریگەریی و كارتێكەریی تەنیا كورد چارەنووسی دیاری كردووە، نموونەی تایبەتیشمان بۆ خۆرھەڵات ھەیە كە ئەویش لە ژێر ناوی بەرەی كوردستانی ــ خۆرھەڵات ــ لە لە پرۆسەیەكی درێژ و چەند ساڵەدا نەگەیشتە ئەنجام. تەنانەت ئێستا دۆخەكە ھێندە ئاڵۆزترە و پارتەكانی ئەوەندە پەرتەوازەتر بوونە كە ھەر دوو پرۆژەكە ئەگەر بۆ دەستپێكردنی دووبارە و چەندبارە قۆڵێ لێ ھەڵبماڵین، بە دووری دەبینم ئەنجامێكی باشتر لە جارانی ھەبێت.
ئەو دوو نموونە ئاشكرا ھەر زۆر بە ڕوونی پێمان دەڵێن: لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی لە سەر ھۆكاری دەرەكی و دەستی دەوڵەتان و ... تەنیا بەشێك لە بابەتە و پشت بەستن بەوە ئەنجامێكی نوێمان بۆ دەستەبەر ناكات. بەشی دیكە پاتۆلۆژیی بزوتنەوەی كورد بە گشتی و خەسارناسیی بزوتنەوەی خۆرھەڵاتە بە تایبەتی و بێ چاوپۆشی.
ئا لەم دۆخەدا ئەركی رۆشنبیر ــ حزبی و سەربەخۆــ ئەوەیە نەك ھەڵەی حزب و حزبەكان دانەپۆشن و تەنانەت وەكوو خاڵی ئەرێنی لەسەریان نەدوێن و شرۆڤەی بكەن بەڵكوو وەك مامۆستا قانع ئەڵێ ئەركی ئەوان بەكار ھێنانی قەڵەم و پێنووسە تا بە جوانی و بە دروستی دەست بخەنە سەر خاڵە لاوازەكان.
قەڵەم! قوربانی نوکت بم، دە بێرە فەسحەت و گوفتار
وەکوو حاتەم دە بشکێنە خەزێنەی جەوهەری ئەسرار


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 61
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
ووتاری کوردی
هەرێمی کوردستانی باشوور لە نێوان یاری سیاسەت و یاسادا
ژن لە بینەرەوە تا بێژەر
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی