ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
ووتاری کوردی
سایكس پیكۆی سیاسی نوێ بەڕێوەیە هەڵوێستی كورد چی دەبێت؟
محەممەدی خۆشچێهرە
19 / 12 / 2015
لە سایكس پیكۆی سیاسی نوێدا نەخشەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ گۆڕانكاری دەمێنێتەوە

بە دەست پێكردنی شەڕی شیعە و سونە لە عێراق و دواتر لە شەڕی ناوخۆی سووریا و قوت بوونەوەی دیاردەی ترسێنەری داعش هەموو كەس و لایەنێك وایان بیر دەكردەوە كە نەخشەی سیاسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانكاری تێدا دەبێت و وڵاتی سووریا و عێراق تووشی دابەشبوونی جوگرافیایی دەبن و نەخشەی سیاسی ئەو دوو وڵاتە وەك خۆی نامێنێتەوە، لە ڕاستیدا ئەوەی كە لە ئەم ساڵانەی دواییدا لە عێراق و سووریا ڕوویدا وای نیشاندا كە چیدیكە ئەو دوو وڵاتە نابنەوە وڵاتەكەی جاران و ئەو نەخشەیەی كە لە پەیمانی سایكس پیكۆدا دانرابوو و بۆ ماوەی نێزیك بە سەدەیەك كاری پێكرابوو لە ئێستادا هەڵوەشێنراوەتەوە.
ئەگەرچی هێشتاكە زووە كە دوا ئەنجامی گۆڕانكاریە سیاسی و ئاكامی ڕووداوەكانی ناوچەكە بخوێنرێتەوە بەڵام بە لە بەچاو گرتنی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە پرسی ئاشتی لە سووریا و ئەو ڕێككەوتنەی كە وڵاتە زلهێزەكانی جیهان و ناوچەكە سەبارەت بە بەدیهێنانی ئاشتی و كۆتایی هێنان بە شەڕی سووریا لە سەری ڕێككەوتوون هەڵوێستێكی ڕوونی تێدا بەدی دەكرێت و ئەوەش ئەوەیە كە نەخشەی جوغرافیای سیاسی سووریا وەك خۆی دەمێنێتەوە و هیچ دابەشبوونێكی تێدا ناكرێت.
وەك كورد زەرەرمەندی یەكەمین لەم هەڵوێستەی زلهێزەكان، گەرچی پرسی كورد لە ناوچەكە پرسێكی سەرەكیە و كوردیش لەم شەڕەی دواییدا بەشێكی سەرەكی بووە لە بەرەی دژەتیرۆر و دژەداعشیدا بەڵام پێگەی سیاسی كورد لە ئاستی جیهانیدا ئەو پێگەیە نییە كە بتوانێت كاریگەری دابنێت لە سەر بڕیارە نێونەتەوەییەكان و زلهێزەكان ناچار بكات مل بۆ داخوازیەكانی كورد بدەن كە ئەویش چەندین هۆكاری هەرێمی و ناوخۆیی هەیە و لێرەدا ناچمە نێو ئەو باسەوە بەڵام هەر ئەوەندەی كە هەموو كوردێك و هەموو هێزێكی سیاسی ئەوە باش دەزانێت كە ناتەبا بوونی توركیا و عەرەب و ئێران لە سەر هەر پرسێك لە ناوچەكەدا لە سەر پرسی كورد هاودەنگ و هاوڕان و ناهێڵن كورد بگات بە ئاواتە نەتەوەیی و ڕەواكانی.
دیارە ئەوەی كە لە ئێستا لە ناوچەكە ڕوودەدات لە ئەنجامی بەریەككەوتنی بەرژەوەندیەكانی زلهێزە جیهانیەكان تایبەت ڕووسیا و ئامەریكایە و دواتر ململانێ ناوچەییەكانی توركیا و ئێران و عەرەبستانی سعودیایە و هەروەها بەشێك لە ئاڵۆزیەكان بۆ بێ بەشكردنی كورد دەگەڕێتەوە لە دابین كربوونی مافی لە نێوان چوار وڵاتی ناوچەكە.
دوای ئەم چەند ساڵەی شەڕ لە عێراق و سووریا، هاوكێشە سیاسیەكان بەرەو هاوسەنگ بوونی نێوان هێزە جیهانی و هەرێمیەكان هەنگاو دەنێت و لەم بڕیارەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی ئاشتی لە سووریا و بەگژداچوونەوەی تیرۆر و لە بن هێنانی داعش ئاماژەكان بەرەو ئەوە دەچن كە بە بێ دابەش بوونی جوگرافیایی ئەم وڵاتانەی ناوچەكە هاوسەنگی لە نێوان كورد و عەرەب و توركدا دابنرێت بە شێوەیەك كە هەم كورد ڕازی بێت و هەمیش تورك و عەرەب و ئێرانیەكان، كە ئەنجامی ئەم هاوسەنگیە، هاوسەنگی لە نێوان سعودیا و توركیا و ئێرانیش بە هەمان شێوە درووست دەبێت كە هاسەنگ ڕاگرتنی هاوكێشە سیاسیەكانی ئەم سێ زلهێزەی ناوچەكە دواجار هاوسەنگی دووزلهێزی جیهانی واتە ڕووسیا و ئەمریكای لێدەكەوێتەوە.
گەرچی هاوسەنگی هێز لە ناوچەكە لە بەرژەوەندی ئاشتی و ئاسایشی جیهان دایە بەڵام بۆ ئێمەی كورد دەسكەوتێكی وەك سەربەخۆ بوونی تێدا نابێت و ئەتوانین ناوی لێ بنێین سایكس پیكۆیەكی نوێ كە لەم سایكس پیكۆ نوێیەدا گەرچی سنورە جوغرافیاییەكان وەك خۆی دەمێنێتەوە بەڵام سیستەمە سیاسیەكان و دابەش بوونی دەسەڵاتەكان بە شێوەیەكی نوێ دەبێت كە هەم كورد و هەم لایەنەكانی تر وەك شیعە و سونە بەشدار بن لە دەسەڵاتە سیاسیەكان.لێرە بەدواوە پرسیاری گرنگ ئەوەیە كە تاچەندە لە داڕشتنەوەی ئەم سایكس پیكۆ سیاسیە نوێیەدا كورد وەك بەشێكی سەرەكی لە پێكهاتەی ناوچەكە بەشداری ڕاستەقینەی سیاسی و شەریكی بەرژەوەندیە گشتیەكانی ناوچەكە دەبێت؟ ئایا كورد ئامادەیە كە بە هێزەوە و بە یەكگرتووی بچێتە نێو ئەم سایكس پیكۆ سیاسیە نۆیە یان وەك سایكس پیكۆ جوغرافیاییەكە بە پارچەكراوی دەمێنێتەوە؟ وڵام ڕوونە    
   



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
ووتاری کوردی
هێژموونیی زمانی فارسی و هەوڵ بۆ سڕینەوەی زمان و شوناسی کوردی
هەنگاوی بەرەو دوا
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی