ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌/په‌نجا خاڵی بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ (خاڵی 44)
وه‌: هیوای نوێ
7 / 11 / 2010
چۆن بتوانن په‌یوه‌ندییه‌كانمان بپارێزین؟
هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه‌ له‌ كاتی سه‌ركه‌وتندا، ڕووبه‌ڕووی كرداری دوژمنانه‌ و ئه‌منییه‌تی ده‌بێته‌وه‌. ئێوه‌ ده‌بێ كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی دڵنیا و ئه‌من بۆ بزوتنه‌وه‌ دروست بكه‌ن. ئه‌ركی ئه‌مه‌ش ته‌نیا زانیاری به‌خشین بۆ ئه‌ندامان و چالاكان له‌سه‌ر هێزه‌كانی دژبه‌ر و توانایی ئه‌وان بۆ دزه‌ كردنه‌ ناو بزوتنه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌مان كاتدا دروستكردنی یه‌كگرتوویی له‌ ریزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ دایه‌. باشترین رێگه‌ ئه‌وه‌یه‌ چالاكان ئاگه‌دار بن چی ده‌ڵێن و چی ناڵێن و گرنگتر له‌وه‌ش چۆن ده‌یڵێن. بۆ ئه‌وه‌ی بتانه‌وێ هیزه‌كانی دژبه‌ر له‌ گه‌یشتن به‌زانیارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان ناكام بكه‌ن، پێویسته‌ له‌ شوێنانی نائه‌من له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانی بزوتنه‌وه‌ و ناو هێنان و به‌روار و ژماره‌ و ...تاد نه‌دوێن و خۆتان بپارێزن. ته‌نانه‌ت گفتوگۆی ته‌له‌فونی و به‌كارهێنانی ئینتێرنێتیش ده‌گرێته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت تێكڕای كه‌ناڵه‌كانی ئینتێرنێتی نائه‌من نین، به‌ڵام ئیمه‌یله‌كان نا ئه‌منن.
نموونه‌: چۆن ده‌تانه‌وێ له‌گه‌ڵ كارگێڕی به‌شی ئه‌ندامگیری قسه‌بكه‌ن و بڵێن هاوڕێیه‌كتان هه‌یه‌ و پێی خۆشه‌ په‌یوه‌ست ببێته‌ بزوتنه‌وه‌؟
هه‌ڵه‌:
ئه‌گه‌ر پێت خۆش بێ ده‌م ژمێر سێ له‌ بازاڕدا یه‌كتر ده‌بینین. ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر هاوڕێكه‌م قسه‌ت ده‌گه‌ڵ بكه‌م ناوی عه‌لی ئه‌حمه‌دییه‌. عه‌لی به‌نیازه‌ په‌یوه‌ست ببێته‌ بزوتنه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌ی داهاتووی رێكخراو له‌سه‌ر رێكخستنی مانگرتنی مانگی داهاتوو به‌شدار بێت.
دروست:
ئه‌گه‌ر ده‌كرێ له‌ هه‌مان شوێن و كاتی هه‌میشه‌یی یه‌كتر ببینین. من هاوڕێیه‌كه‌م هه‌یه‌ و زۆر پێی خۆشه‌ له‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌رنامه‌ی مانگی داهاتوو یارمه‌تیمان بدات.
 
ئاماژه‌: گرنگ ئه‌وه‌یه‌ چی ده‌ڵێن، به‌ڵكو چۆن وتنیه‌تی.
بۆ پێشگیری له‌ دزه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ رێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌دا، پێویسته‌ فه‌رهه‌نگی ئه‌منییه‌ت دامه‌زراوه‌یی بكرێ و په‌ره‌ پێبدرێت. ئه‌مه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ تێچووی چالاكییه‌كان بۆ چالاكڤان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، روخساری دزێوی سیستم و ناكارامه‌یی ده‌زگای سه‌ركوتكه‌ری ئاشكرا ده‌كا و ئه‌مه‌ش بۆ خۆی داخوازی بۆ گۆڕین و گۆڕانكاری له‌ ناوبه‌ر لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ زۆرتر ده‌كات.
 
پرسیارگه‌لی سه‌ره‌كی:
یه‌ك) چۆن سه‌ركه‌وت كرده‌یی ده‌كرێت؟
دوو) شێوه‌ ناسراوه‌كانی سه‌ركوت كامه‌ن؟
سێ) فه‌رهه‌نگی ئه‌منییه‌ت چییه‌؟
چوار) چۆن په‌یوه‌ندیمان بپارێزین؟
 
بابه‌تانی سه‌ره‌كی بریتین له‌:
یه‌ك) دژداماوی واتای ئه‌من بوونی نییه‌.
دوو) شێوه‌كان.
ــ سه‌ركوتكردنی چالاكان و خه‌ڵك.
ــ دروستكردنی كه‌شی ترس و تۆقان.
سێ) شێوه‌كانی ساغ بوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌منییه‌ت.


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 58
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
بۆ چی ده‌بێ سزای له‌ سێداره‌دان هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه? به‌شی دووه‌م‌
بۆچی سزای له‌ سێداره‌دان ده‌بێ هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه‌؟ بەشی یەکەم
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی