ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌/په‌نجا خاڵی بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ (خاڵی 43)
وه‌: هیوای نوێ
6 / 11 / 2010
فه‌رهه‌نگی ئه‌منییه‌ت چییه‌؟
فه‌رهه‌نگی ئه‌منییه‌ت جۆره‌ ئاكارێكه‌ كه‌ ئێوه‌ ده‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ چالاكییه‌ ئه‌منیه‌تی و زانیارییه‌كانی رژێم وه‌پێش خوه‌تانی نێن. ئه‌م ئاكاره‌ پێك دێت له‌ دوو به‌ش:
به‌پێی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك كه‌وا داتان ڕشتوه‌ بجوڵێن. تێبكۆشن بزانن ئایا چالاكانی ده‌سته‌گه‌لی دژبه‌ر تووشی دوودڵین یا نا؟ ره‌نگه‌ ئه‌م دوو دڵییه‌ له‌ كارتێكه‌ریی ناڕه‌وا بوونی ئه‌و رێگه‌گه‌له‌ی كه‌ دژی بزوتنه‌وه‌ به‌كار ده‌هێنرێت یا له‌ نه‌بوونی كارتێكه‌ری ئه‌و رێگه‌گه‌له‌دا دروست ببێت. بنه‌مای گه‌یاندنی زانیاری وه‌ك پێداویستییه‌كی پێویست بزانن. ئه‌گه‌ر پێویست نییه‌ چالاكڤانێك ناوی چالاكڤانێكی دیكه‌ بزانێ، پێ مه‌ڵێن. ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچێ، ده‌بێ ڕوونی بكه‌نه‌وه‌ چ كه‌سانێك ده‌توانن به‌شدار بن و چ كه‌سانێك به‌شدار نه‌بن. ته‌نانه‌ت پێویسته‌ خۆپارێزی بنوێنن له‌ كاتی ئاگه‌داركردنی ئه‌وانه‌ی كه‌وا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ ده‌بن. پێویست نییه‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌، هه‌مووان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ بزانن. ته‌نانه‌ت ده‌توانن ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان چه‌ند ساعه‌ت به‌ر له‌ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاگه‌دار بكه‌نه‌وه‌.
بۆ نموونه‌: ئه‌گه‌ر سیستم (رژێم) ده‌زانێ زۆرینه‌ی خه‌ڵك لایه‌نگری نین، ڕوواڵه‌تسازی و لایه‌نگر نیشاندانی سیستم سه‌رنج ڕاكێشه‌ و ده‌توانێ مه‌ترسیدار بێت. په‌یوه‌ندییه‌كانان ده‌گه‌ڵ چالاكڤانانی بزوتنه‌وه‌ ئاشتیخوازانه‌كانی دیكه‌ سنوردار مه‌كه‌ن. په‌یوه‌ندی دۆستگری خه‌باتكارانه‌ په‌ره‌ بده‌ن. ئه‌گه‌ر پێتان وایه‌ هه‌ر ده‌م له‌ ژێر چاودێری دان، كه‌واته‌ پێویست نییه‌ هیچ نیگه‌رانی بن! ته‌نیا به‌جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كه‌ن ببێته‌ هۆی قازانج بۆ هێزه‌كانی دژبه‌ر.
یه‌ك)ـ وه‌ك خاڵێكی سه‌ره‌كی و جێی سه‌رنج، هه‌وڵبده‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دزه‌ نه‌كه‌نه‌ ناو بزوتنه‌وه‌كه‌.
دوو)ـ به‌ كردار و ئاكاری نائاسایی سه‌رنجی كه‌سانی دیكه‌ ڕامه‌كێشن.


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 61
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
بۆ چی ده‌بێ سزای له‌ سێداره‌دان هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه? به‌شی دووه‌م‌
بۆچی سزای له‌ سێداره‌دان ده‌بێ هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه‌؟ بەشی یەکەم
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی