ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
سکرتێری گشتی
پیرۆزبایی مامۆستا عوسمان جه‌عفه‌ری بۆ به‌ڕێز جه‌نابی مام جه‌لال به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماریی ئێراق
یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان
13 / 11 / 2010
 به‌ڕێز جه‌نابی "مام جه‌لال"
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ڕێزت بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماریی ئێراقی فیدراڵ په‌یامی ئاشتیی و ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ی بۆ ئێراق و ئێراقییه‌كان به‌مزگێنی هێنا و له‌ حه‌قیقه‌تدا بوونی به‌ڕێزت له‌ پۆستی سه‌رۆككۆماریی ئێراقدا نه‌ك هه‌ر قورسایی و سه‌نگی كورد له‌ گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی جیهانیدا نرخ و به‌ره‌كه‌ت ده‌به‌خشێ ، به‌ڵكوو هه‌ندێ له‌ نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵكی ئێراق و كوردستانیشی كرده‌ شادی و شایی.
به‌ڕێز جه‌نابی مام جه‌لال، هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ڕێزت بۆ ئه‌م پۆسته‌ گرینگه‌ جێی شانازییه‌ و به‌تایبه‌ت پێشكه‌شكردنی وته‌كانتان له‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان سه‌لماندی كه‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌میشه‌ مزگێنیده‌ری ئاشتیی و ئارامییه‌ و بۆ چه‌سپاندنی ئه‌مانه‌ش پێشه‌نگ و پێشڕه‌وی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا دروشمی ئاشتیی و ئارامی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌.
بێگومان شێوازی سه‌ركردایه‌تیی به‌ڕێزت له‌ ئاست ئێراق و هه‌روه‌ها حیزب و ...هتددا و به‌ڕێوه‌به‌ریكردنی ده‌نگه‌ ناكۆكه‌كان و ڕاگرتنی هاوكێشه‌كان و خزمه‌تت به‌ گه‌ل, ئه‌زموون و پێشینه‌یه‌كی زۆر زۆر به‌پیت و سوودمه‌نده‌ تا ئێمه‌ش بتوانین له‌م وانه‌یه‌ سوود وه‌رگرین و داهاتوومان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسانه‌ بنیات بنێین.
به‌ڕێز جه‌نابی مام جه‌لال، هیوادارم نموونه‌ی به‌ڕێزت له‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا زۆرتر بن و له‌ ناخی دڵه‌وه‌ ئاره‌زووی ته‌مه‌ندرێژی و ته‌ندروستیت بۆ ده‌خوازم و به‌بۆنه‌ی دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماریی ئێراق، پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی خۆمتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م.

عوسمان جه‌عفه‌ری
سكرتێری گشتیی "یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان"
13/11/2010



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 61
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
سکرتێری گشتی
مصاحبه رادیو و وبسایت کوردانه با آقای عثما جعفری: تلاش برای «حل دموکراتیک» مشکلات روژهلات کوردستان شرکت فعال در انتخابات یا تحریم
سکرتێری گشتیی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بەڕێز کاک عوسمانی جەعفەری پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی کاک محەممەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتی حیزبی سوسیالیست دیمۆکراتی کوردستان دەکات کە دەقەکەی بە شێوەی خوارەوەیە
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی