ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
چاند هۆنه‌ر
چوار كورتیله‌ شیعر
شه‌مزاو
12 / 5 / 2007
”هیوا“

كه‌به‌هار دێ
هزر و تاسه‌ ده‌مبزوێنێ
بڕازێنم به‌ ده‌ست و پێ قوڕی لادێ!
بووكه‌ شووشه‌
ده‌سكردێكی بێ په‌رۆشه‌،
بۆ منداڵه‌
بۆ هه‌ژاره‌
ناوله‌پی بۆ لانه‌ بۆ
باڵنده‌كانی مێرگ وزاره‌.

 
”گۆڕان“

كه‌هاوین دێ
ئاره‌زوومه‌
هه‌ستی كورتی پێشمه‌رگه‌یه‌كی رابردوو
كه‌ل كه‌م بۆ خۆم
كه‌ل كه‌م بۆخۆم!
تائه‌و كاته‌
كه‌سێكی دی
به‌ شوێنی كورته‌ هه‌ستێك دا
بپاڕێتۆ له‌ به‌رد و چۆم،
تۆ ئه‌و تاكه‌ی
كه‌ ده‌یچێژی،
فرمێسك نایه‌
ده‌ڵێی: ئاسمان بگری بۆم.

 
”دانه‌واندن“

كه‌ پایز دێ
خه‌مم ،خه‌می باهۆزێكی كۆت له‌ پێ یه‌
قه‌ت دار و به‌رد ناهه‌ژێنێ
بۆ یه‌كه‌م جار ناو نیشتمانی بێكه‌سان
ئۆقره‌ی گرت و مرد بێ وچان.
 

”مه‌رگ“

كه ‌زستان دێ
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌زانم
به‌فری پیری ناهۆمێدی دیلی كردووم
له‌و كاته‌ڕا
هه‌موو دونیا
له‌ ئاسمان و له‌سه‌ر عه‌ردا،
ئازادی ئازادن
به‌ڵام،
دوو ئه‌وه‌نده‌ش باش ده‌زانم
سارد و هیلاك
ده‌ملاوێنێ بۆ یه‌ك هیوا
كه‌من دیلیم
نه‌پچڕێنم كۆت و زنجیر
یان
بئاژوێم،
ماخۆم ئه‌و بێ
 كێیه‌ بڵێ:
چاوه‌ڕێ به‌ لاوی لادێ
لاوی لادێ ؟؟


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 58
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
چاند هۆنه‌ر
ژیــــــان له‌ پێشی ڕوودا/ چیرۆك (4)
پایان یک راه
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی