ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
ووتاری کوردی
ئەو كاتەی سەرۆكێك سەما دەكات
خەلیل محەممەدی
29 / 7 / 2015
سەمای سەرۆك سەمایەكی غەریب و نائاشنایە، ئەڵبەتە بۆ ئێمەی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی، سەرمای سەرۆك، سەمایەكی غەریب و نائاشنایە و لە گەڵ كلتووری دەسەڵاتدارێتی و ماقووڵیەتی باوی ئەم ناوچەیە دا یەكناگرێتەوە، سەرۆكەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەنیا بینەرێكی سەما و هەڵپەڕكێن و خۆیان هەڵپەڕ و سەماكەر نین و دەبێ خەڵك بۆیان هەڵپەڕن و كاتێكی خۆشیان بۆ ساز كەن، ئەوان یان گیرۆدەی كلتووری دەق بەستووی ناوچەكەن كە سەرۆكی سەماكار و هەڵپەڕكێ كەر بە سەرۆكێكی سوك و بێخەم دەزانن یان هەڵەوگیری خۆبایی خۆیانن و خۆ بەزل زانین و خۆ بە جیاواز زانینن لە گەڵ خەڵك و هاووڵاتی وایان لێ دەكات كە بینەری سەما و هەڵپەڕكێ بن تا ئەوەی كە بكەری سەما و هەڵپەڕكێ و وەك خەڵكی ئاسایی و وەك هاووڵاتی ئەو نیشتمانە، كاتێك بۆ دڵخۆشی خۆیی و دڵخۆشكردنی ئەوانی تر تەرخان نكات.
باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكامان بینیوە كە چەندین جار لە بۆنە جیاوازەكاندا هەڵپەڕیوە و سەمای كردووە و بە بێ عەیبە و شوورەیی زانینی سەما كردن، لە گەڵ ئامادەبووان و هاووڵاتیانیدا كەوتوەتە سەما و هەڵپەڕكێ كردن و دەربڕینی خۆشی و هاوبەش بوون لە شادی و خۆشی هاووڵاتیاندا، بۆ جارێكی تر و لە وڵاتی باو باپیرانی و لە سەفەری ئەم دواییەی بۆ وڵاتی كینیا، ئەو پیاوە و ئەو سەرۆكە لە ئاهەنگێكدا هەڵپەڕی و هەڵپەڕینەكەشی هەڵپەركێیەكی كلتووری و كۆنی وڵاتی كینیا بوو، كاتێك سەرۆك هەڵپەڕی هەم خۆی خۆشحاڵ بوو هەم ئامادە بووان و هەمیش هاووڵاتیانی كینیا، هاوبەش لە گەڵ ئەوانیش زۆریكی تر لە خەڵكانی جیهان ئەو هەڵپەڕكێیانە بینیو پێ خۆشحاڵ بوون، ڕاستی ئەو كاتەی سەرۆك هەڵپەڕی هەستی چۆن بوو؟ 
هەڵپەڕین و سەمای باراك ئۆباما، وەك سەرۆكی وڵاتێكی بەهێز و گەورەی وەك ئەمەریكا، سنووری شوورەیی و خەبەزل زانینی تێپەڕاندووە، دەتواتنێت خۆبە زل زان بێت چوونكوو لەو پێگەیە دایە كە خۆبەزل زان و خۆبایی بێت، دەسەڵاتدارەو پێگەدارە و پیاو ماقووڵیشە و گەورەی وڵاتێكی گەورەیە، بەڵام ئەو سەرۆكە سەرۆكێكی مەردمی و تێكەڵ بە كلتووری گشتیە كە خۆی وەك ئەو خەڵكە دەبینێت و هەستی وەك ئەو خەڵكەیە، هەر بۆیە هەستی خۆی تێكەڵ بە ڕیتمی ئەو مۆسیقایە دەكات و هاوبەشی شادی بەخشین دەبێت لە ئاهەنگێكدا كە خۆیشی چێژی لێ وەر دەگریت. ڕاستی ئەو كاتەی سەرۆكێك سەما ئەكات هەستی بینەرانی چۆن بێت؟
بەداخەوە ئێمەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی و تایبەت مرۆڤی ئێرانی، بە هۆی ئەو جۆرە دەسەڵاتانەی كە لە ناوچەكەدا بوونیان هەیە، چ وەك سیستەمی سیاسی و چ وەك كلتووری گشتی كۆمەڵگە، نەمانبینیوە كە سەرۆكەكانمان لە گەڵ خۆشی دەربڕینی هاووڵاتیاندا هەڵپەڕن و سەمای خۆیان تێكەڵ بە ئاهەنگی شادی و خۆشی هاووڵاتیانیان بكەن، لە زۆر کاتیشدا هەر بڤیە کە شادی بکەی و هەڵپەڕی و تەنانەت هەڵپەڕین و سەما لە گەڵ ئەو سیستەمە سیاسیە دا یەک ناخوێنێتوە کە لە وڵاتێکی وەک ئێران حاکمە ، جیاواز لە سیستەمی سیاسی  کلتوورێکی نەشیاویش حاکمە کە ڕۆڵی سەرەکی لە نەخشاندنی کەسایەتی تاکەکان و سەرۆکدا هەیە، لێرە سەرۆك و تاك خۆبایی بوون، فاكتێكی سەرەكی پێكهاتەی كەسایەتیانە، لێرە سەرۆك و تاك گیرۆدەی خۆ بەزل زانین و خۆ بە جیاواز زانینە، لیرە سەرۆك و تاك و هەموو کۆمەڵگەی تووشی كلتووری شوورەیی و عەیبەیە، نە خۆیان شادن و نە شادیش بە كەس دەبەخشن. ئێرە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئێرە وڵاتی ئێرانە، لێرەدا سەرۆك هەڵناپەڕێت و سەما ناكات.



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
ووتاری کوردی
بەیاننامەی سیانزەهەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
هێژموونیی زمانی فارسی و هەوڵ بۆ سڕینەوەی زمان و شوناسی کوردی
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی