ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
ووتاری کوردی
پاڵنەرەکان و ئامانجی شەڕخوازیەكەی ئەم دواییەی توركیا
محەمەدی خۆشچێهرە
27 / 7 / 2015
هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی شۆڕشی سوریا و سەرهەڵدانی خەڵكی سوریا، دەوڵەتی توركیا بە سەرۆكایەتی ئاك پارتی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئەو سەرهەڵدانە ڕاگەیاند و وایزانیبوو كە وەك وڵاتی میسر ئیخوانەكانی سوریاش دەتوانن لە زووترین كاتدا ببنە براوەی سەرهەڵدانەكە و هەموو خاكی سوریا دەخەنە بن دەسەڵاتی خۆیان و حكومەتە بەعسیەكەی بەشار ئەسەدی عەلەوی دەڕووخێنن و ئیخوانی سوری برای ئاك پارتی دەبێت بە فەرمانڕەوای بێ ئەملاو ئەولای سوریا بەڵام هەر زوو ڕوون بوویەوە كە خوێندنەوەی توركیا بۆ شوڕشی سوریا تەنیا خوێندنەوەیەكی بێ ناوەڕۆك و ناواقعبینیە و ئەو شۆڕشەی خەڵكی سوریا بە زەرەری توركیا شكاوەتەوە كاتێك كە نە تەنیا لە ڕووی ئابووریەوە بازاڕێكی گەورەی وەك سوریای لە دەست دا بەڵكوو لە ڕووی سیاسیشەوە زیاتر بە زەرەری شكایەوە چوونكوو پەکەکە لە ڕۆژئاوای كوردستان هەر زوو خۆی خستە نێو گۆڕەپانەكە و ئینسیاتیفی بەڕێوەبەری ناوچە كوردیەكان و تا ڕادەیەكیش ناوچە عەرەبیەكانی باكووری سوریای گرتە ئەستۆ.
توركیا لە ڕووی سیاسیەوە تووشی خوێندنەوەی هەڵە و هەروەها زەرەر بویەوە كە پەکەکە بوو بە دراوسێی لە باشووری وڵاتەوە ، سەرەڕای ئەوەی كە ئاوارەیەكی زۆر ڕووی لە وڵاتەكەی كردبوو و هەر ئەوەش بۆ خۆی مەترسی ئەمنی و ئابووری بە دوای خۆیدا هێنابوو بەڵام مەترسی گەورە كوردەكان بوون كە لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەركی خۆپارێزیان لە ئەستۆی خۆیان گرت و نەیانهێشت كە توركیا چنگ داگرێت بە سەر كوردستانی سوریادا .
باردۆخی ناوچەكە و هاوكێشە سیاسیەكانی ناوچەكە و جیهان نەیهێشت توركیا ڕاستەوخۆ تێكەڵ بە شۆڕشی سوریا بێت و نەیهێشت كە دەستێوەردانی ڕۆژئاوای كوردستان بكات چوونكوو ئەوەندە ئاسان نەبوو كە توركیا بتوانێت بە بێ گوێدانە هاوكێشە سیاسەكانی ناوچەكە و هەروەها لە بەرچاو نەگرتنی هێزە كاریگەر و كاتێكەرەكانی ناوچەكە ، بە بیانووی پاراستنی ئەمنیەتی خۆی ، هەلی ڕەخساو بۆ كوردانی ڕۆژئاوا لە بار بەرێت .
توركیا كە زانی ناتوانێت دستێوەردانێكی كاریگەر بكات لە سوریا و هەروەها ناشتوانێت ببینێت كە پەکەکە خەریكە دەبێت بە دەسەڵاتێكی بەهێز و وەك دوژمنیش چاو لە توركیا دەكات ، هەر بۆیە ڕێگا چارەیەكی تری گرتە بەر كە یەكەم پرۆسەی ئاشتەوایی لە گەڵ پەکەکەو دووهەم پشتیوانی كردن لە گروپە تیرۆریستەی توندڕەوە ئایینیەكانی وەك بەرەی نوسرە و داعیش بوو كە بتوانێت بە ئامانجەكانی خۆی بگات.
دیارە توركیا بە سەرۆكایەتی ڕەجەب تەیب ئەردوغان و حزبی داد و گەشە پێدان هەموو هیوایەكی خۆی بە هەڵبژاردن و دۆڕاندنی كوردەكانی باكووری كوردستان بەستبوو كە بە دنیای دەرەوە نیشان بدات كە بزووتنەوەی كوردی لایەنگرێكی ئەوتۆی لە توركیا دا نیە بەڵام بە پێچەوەانەوە كوردەكان سەركەوتن و حزبەكەی ئۆردوغان شكستێكی گەورەی بۆ خۆی تۆمار كرد گەرچی براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانیش بوو.
سەركەوتنی هەدەپە بۆ پارلەمان هەموو هیوایەكی ئۆردوغان و حزبەكەی بە با دا گەرچی ئەو هیوایەی هەبوو كە بە هۆی دەستپێشخەری لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا كوردەكان و تایبەت هەدەپە پشتیوانی لێ بكەن بەڵام سەرۆكایەتی هەدەپە هەر زوو ڕایگەیاند كە بە هیچ شێوەیەك هاوپەیمانێتی لە گەڵ حزبی داد و گەشە پێداندا ناکات گەرچی ئەو هەڵوێستەی سەرۆكایەتی هەدەپە شیاو نەبوو بۆ ئەم هەلوومەرجەی ئێستای كورد لە توركیا و تەنانەت هەلێكی مێژوویش بوو بۆ پرۆڤە كردنی كاری سیاسی و ڕاستەوخۆ چوونە نێو سیاسەتی گشتی توركیا كە كاریگەری فراوانتریان لە سەر هەڵوێستی توركیا دادەنا بەرامبەر بە ڕەوتی گەشەی كورد لە ناوچەكە ، بەڵام بە داخەوە بە ئاراستەیەدا نەچوو. 
بێ هیوا بوونی داد و گەشە پێدان و ئۆروغان و داوود ئۆغلوو لە درووست بوونی كابینەی نوێی حكومەت هاندەرێك بوو بۆ پیلانڕێژیەكی نوێ و ئەمجارە بە لێدانی هەدەپە و كورد و هەروها پەکەکە لە هەوڵی ئەوە دایە كە لە ئەگەری درووست نەبوونی حكومەتی نوێ و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتوودا ، دەنگی توركە فاشیست و نەتەوە پەرەستەكان بە دەست بێنێت و بتوانێت بۆ خۆی بە تەنیا بگات بە حكومەت ، هەر بۆیە دەبینێن كە لە چەند روژ و شەو دا پلانەكەی جێبەجێ كرد و بە تەقینەوەیەك لە پرسووس و كاردانەوەی پەکەکە بیانوی بۆ خۆی دۆزیەوە و یەكسەر هەڵی كوتایە سەر بارەگاكانی پەکەکە گەرچی لە پێشدا هێرشی كردبووە سەر داعش بەڵام ئەو هێرشە بۆ ئەوە ئەنجام درا كە دەنگی گشتی كورد بەرامبەر بە خۆی كپ كات و هاوكات بە دنیای دەرەوە ڕایگەیەنێت كە ئەو شەڕی دژی تیرۆر دەكات و بەو كارەی نەیهێشت ناڕەزایەتی ناوخۆیی و دەرەوەیی بەرامبەر بە هەڵكوتانە سەر پرۆسەی ئاشتی دەرببڕدرێت و هاوكێشەكە بە قازانجی خۆی بشكێنێتەوە.  



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 61
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
ووتاری کوردی
هەرێمی کوردستانی باشوور لە نێوان یاری سیاسەت و یاسادا
ژن لە بینەرەوە تا بێژەر
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی