ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌/په‌نجا خاڵی بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ (خاڵی 42)
وه‌: هیوای نوێ
6 / 11 / 2010
ناسراوترین شێوه‌كانی سه‌ركوت كامانه‌ن؟
یه‌ك) سه‌ركوت كردنی چالاكییه‌كان:
 ئه‌و رێسایانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌كی نادیاردا داڕێژراون و هه‌ندێك كرده‌وه‌ نایاسایی ده‌زانێت. بۆ نموونه‌، یاسای دیسیپلین و ئه‌منییه‌تی گشتیی له‌ وڵاتی زیمبابووه‌، كۆبوونه‌وه‌ی زۆرتر له‌ 5 كه‌س له‌ به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی یا ناسیاسی ده‌به‌ستێته‌وه‌ رێگه‌پێدانی پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.
هۆی ئه‌م جۆره‌ یاساوڕێسایانه‌ سنورداركردنی فه‌زای سیاسی و به‌زركردنه‌وه‌ی تێچووی رێكخراوه‌یی و كرده‌وه‌یی بزوتنه‌وه‌یه‌.
دوو) سه‌ركوت كردنی چالاكڤانان.
هه‌ڕه‌شه‌ له‌ تاكه‌كان، گوێ هه‌ڵخستن، ده‌زگیر و زیندانی كردن، ئه‌شكه‌نجه‌ و ته‌نانه‌ت كوشتنی چالاكڤانان هۆیه‌كی جیاواز له‌ سه‌ركوتی چالاكییه‌كانه‌: دروست كردنی ترس له‌ نێوان خه‌ڵكدا، پێشی پێگرتن له‌ په‌یوه‌ست بوونی ئه‌وان به‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنی رێبه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌. زۆرینه‌ی رژیمه‌ نادیموكراتیكه‌كان شاره‌زان له‌وه‌ی كه‌ ئه‌ندامانی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ بكه‌نه‌ ئامانجی خوه‌یان و، ئه‌م شێوه‌یه‌ بۆ دروست كردنی كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقان به‌كاردێنن. له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌ندامانی خێزانی چالاكڤانان و ته‌نانه‌ت منداڵه‌كانیان ده‌كه‌نه‌ ئامانج.
سێ) دروست كردنی كه‌شوهه‌وای ترس:
 رژێمه‌ نادیموكراتیكه‌كان به‌شێوه‌ی به‌رفراوان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن تا كه‌شوهه‌وایه‌كی ترسێنه‌ر له‌ چوارده‌وروبه‌ری ئه‌و چالاكییانه‌دا دروست بكه‌ن كه‌ بوونی ئه‌وان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. ئه‌م رژێمانه‌ به‌ یارمه‌تی به‌رنامه‌رێژیی ورد، چالاكانی بزوتنه‌وه‌ سه‌ركوت ده‌كه‌ن و به‌یارمه‌تی ده‌زگا پڕوپاگه‌نده‌ییه‌كانیان "كه‌شێكی گه‌مارۆ" ده‌خولقێنن، له‌م كه‌شوهه‌وایه‌دا بیرجیاوازه‌كان وه‌ك خائین و تیرۆریست ناودێر ده‌كرێن. بۆیه‌ به‌ لێكدانی كرده‌وه‌ی سه‌ركوتگرانه‌ و پڕوپاگنده‌ی به‌رفره‌ی رژێمی نادیموكراتیك، هه‌وڵ ده‌درێت تا كه‌شوهه‌وایه‌ك بێته‌ ئاراوه‌ تا هاووڵاتیان له‌ قسه‌كردنی "دژی رژێم" خۆ بپارێزن. له‌م حاڵه‌ته‌دا داخوازیی بۆ گۆڕانكاری، كۆنترۆڵ ده‌كرێت و، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ست ببنه‌ بزوتنه‌وه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌، چوونكو تێچووی به‌رنگاربوونه‌وه‌ زۆر ئه‌بێت. كرده‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌تیه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ستراتژی هێزه‌كانی به‌رامبه‌ردا گرنگی تایبه‌تی هه‌یه‌.
ته‌جره‌به‌ ئاشكرای ده‌كات كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌ زۆرتر به‌شێوه‌ی نافه‌رمی ئیش ده‌كه‌ن، بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ و ترساندنی چالاكان، حازرن ده‌ست بده‌نه‌ هه‌ر كرده‌ویه‌ك. ئه‌مه‌ش شتێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ نییه‌، چوونكو ئه‌ركی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پاراستنی ئه‌منییه‌تی رژێمه‌، نه‌ك پاراستنی ئه‌منییه‌تی خه‌ڵك!

بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
بۆ چی ده‌بێ سزای له‌ سێداره‌دان هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه? به‌شی دووه‌م‌
بۆچی سزای له‌ سێداره‌دان ده‌بێ هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه‌؟ بەشی یەکەم
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی