ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌/په‌نجا خاڵی بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ (خاڵی 41)
وه‌: هیوای نوێ
6 / 11 / 2010
سه‌ركوت كردن چۆن به‌ئه‌نجام ده‌گات؟
چالاكی له‌ دۆخی سه‌ركوت، مۆراڵ و په‌یوه‌ندییه‌كان:
دێر و زوو بزوتنه‌وه‌كه‌تان ناچار ده‌بێ به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی هێزه‌كانی دژبه‌رتان كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت. رێگه‌ی به‌كارهێنراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژبه‌ر، به‌شێكه‌ له‌ كه‌ره‌سه‌ی سه‌ركوت. گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌شه‌ فێرمان ده‌كات كه‌ چۆن بتوانین له‌ كاریگه‌رییه‌كانی سه‌ركوت كه‌م بكه‌ینه‌وه‌. بۆ ده‌سپێك، سه‌ركوت و سزا وه‌ك شتێك له‌به‌رچاو بگرن كه‌ ئه‌وانیش وه‌ك هه‌ر شتێكی دیكه‌ تێچوو هه‌ڵده‌گرن ـ شتانێكی وه‌ك خۆراك و جل. چه‌نده‌ نرخ به‌رزتر بێ، ئیمكانی كڕینی كه‌ره‌سه‌ كه‌متر ده‌بێ. یه‌كه‌م شت كه‌ پێویسته‌ بكه‌وێته‌ یه‌كه‌مایه‌تی پێرستی به‌رنامه‌ كرده‌وه‌ییه‌كان ئه‌ویه‌ كه‌ ده‌بێت "فه‌رهه‌نگی ئه‌منییه‌ت" كه‌ توانایی دزه‌ی دوژمن له‌ رێكخراو و، تێكدانی تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كان نزم ده‌كاته‌وه‌, دروست بكرێت.
چه‌نده‌ بزوتنه‌وه‌ به‌هێزتر بێ، هێزی دژبه‌ر هه‌ست به‌ لاوازی زۆرتر ده‌كات. وه‌ك پایه‌یه‌ك، هێزی دژبه‌ر تێده‌كۆشێ تا رۆحیه‌ و مه‌عنه‌وییاتی چالاكڤاننی بزوتنه‌وه‌ نزم بكاته‌وه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت تا له‌ رێژه‌ی داخوازییه‌كان بۆ به‌دی هێنانی گۆڕان و ئاڵوگۆڕی كه‌م كاته‌وه‌. هه‌روه‌ها هێزی دژبه‌ر هه‌وڵ ئه‌دات تا تێچووی كارتێكه‌ریی ئیداری له‌ بزوتنه‌وه‌دا به‌رز بكاته‌وه‌.
دروست كردنی كێشه‌ له‌ سیستمی په‌یوه‌ندییه‌كانی بزوتنه‌وه‌, یه‌كێكه‌ له‌و رێ كاریگه‌رانه‌ كه‌ تێچوو به‌رز ده‌كاته‌وه‌. له‌ته‌ك به‌رگری كردن له‌ چالاكییه‌ گشتییه‌كانی بزوتنه‌وه‌، ده‌زگیركردنی چالاكان و دروست كردنی كه‌شوهه‌وای ترس، تێچووی تاكه‌كه‌سی و رێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌ زۆرتر ده‌بێت. بۆیه‌ش هێزی دژبه‌ر رێگه‌ ده‌دات تا تێچوو بزوتنه‌وه‌ تا شوێنی پێویست به‌رز ببێته‌وه‌ و چالاكییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ كه‌م ببنه‌وه‌ و، له‌ كۆتاییدا راوه‌ستێ.
سزا (ته‌مێ) دوو كاریگه‌ریی هه‌یه‌(چاو بكه‌ن له‌ به‌شی دوو). كاریگه‌ریی یه‌كه‌م یا بچووك، سزادانی تاوانبارانه‌ و، كاریگه‌ریی دووهه‌م یا گه‌وره‌، پێشی پێگرتنه‌ له‌ په‌یوه‌ست بوونی كه‌سانی تازه‌ بۆ ریزه‌كانی بزوتنه‌وه‌یه‌. حاڵه‌تی دووهه‌م یا هۆی سه‌ره‌كی سزا، ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ تاكه‌كان سزا بدرێن به‌ڵكو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانی تر له‌ ده‌ربڕینی یه‌كگرتوویی خۆ بپارێزن. كاتێك ئێوه‌ سزا ده‌درێن، هێزی سه‌ركوتكه‌ر به‌ كه‌سانی تر ئه‌وه‌ ده‌ڵێت كه‌ هاوكاری نه‌كردن ده‌گه‌ڵ رژێم، زۆر قۆرس بۆیان ته‌واو ده‌بێ. دێر یا زوو بزوتنه‌وه‌كه‌تان به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان ده‌كه‌وێته‌ به‌ره‌ سه‌ركوت. ته‌جره‌به‌ پیشانی داوه‌ قانع كردنی چالاكان و لایه‌نگران به‌وه‌ی كه‌ بزوتنه‌وه‌ ده‌توانێت كاردانه‌وه‌ شیاوی بنوێنێت پێویستی به‌ شاره‌زایی تایبه‌ت هه‌یه‌.
به‌ر له‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ بكه‌وێته‌به‌ر ته‌وژمی سه‌ركوت، پێویسته‌ چالاكان گوێداری ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:
یه‌ك) ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانان، پرۆسه‌ی سه‌ركوت ناوه‌ستێنێت.
دوو) چه‌نده‌ كاردنه‌وه‌تان توندوتیژتر بێت، هێزه‌كانی دژبه‌ر توندوتیژتر مامڵه‌تان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌كه‌ن، رێگه‌ دروست، به‌كارهێنانی سه‌ركوت و سزادانی رژێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ به‌هێز ببێت.
سێ) ئه‌گه‌ر رێ بده‌ن توندوتیژی و سه‌ركوت بزوتنه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، ئه‌وا ره‌واییتان داوه‌ به‌ دوو بابه‌تی توندوتیژیی و سه‌ركوت.
چوار) له‌مامڵه‌كردنتان به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌ی سه‌ركوتكه‌رانه‌، په‌نا بۆ توندوتیژی نه‌به‌ن، چوونكو توندوتیژی ته‌نیا ئامانجه‌كانی ئێوه‌ ناڕه‌وا پیشان ده‌دات و ئۆتۆریته‌ی ئێوه‌ له‌ ناو خه‌ڵكدا له‌ناو ده‌بات.


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 58
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
بۆ چی ده‌بێ سزای له‌ سێداره‌دان هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه? به‌شی دووه‌م‌
بۆچی سزای له‌ سێداره‌دان ده‌بێ هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه‌؟ بەشی یەکەم
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی