ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌/په‌نجا خاڵی بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ (خاڵی 40)
وه‌: هیوای نوێ
8 / 8 / 2010
له‌به‌رچی به‌رنامه‌ی كه‌مپه‌ین ده‌بێت رێگه‌ی چه‌مانه‌وه‌ی هه‌بێت؟
كورتترین وه‌ڵام ئه‌مه‌یه‌: چوونكو ته‌نیا ئێوه‌ له‌ سه‌ر شانۆ رۆڵ ناگێڕن! له‌م شانۆیه‌دا ئه‌كته‌ری جۆراوجۆر هه‌ن. ئه‌مه‌ناش پێكدێن له‌ هاوپه‌یمانانی ئێوه‌ و دامه‌زراوه‌ ناحوكوومییه‌كان و حیزبه‌ ریفۆرمخوازه‌كان و كاندیده‌كانیان، هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی سه‌ره‌ڕۆیی و دیكتاتۆری و كاندیده‌كانیان. دڵنیا بن كه‌ دژبه‌رانی ئێوه‌ هه‌موو هه‌وڵ و توانیان ده‌خه‌نه‌كار تا كاریگه‌ریی چالاكییه‌كانی ئێوه‌ له‌ ناو به‌رن. وه‌ چوون ئێوه‌ ناتوانن پێش بینی ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ئه‌و هێزانه‌ ده‌ست ده‌دنه‌ چ كارێك، ده‌بێت گه‌ڵاڵه‌ و به‌رنامه‌كه‌تان رێگه‌ی چه‌مانه‌وه‌ی هه‌بێت وناوه‌ندی كه‌مپه‌ین ده‌بێ بتوانێت به‌ خێرایی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر نیاز و خواسته‌یه‌كدا بۆ گۆڕان و هاوسه‌نگی، ئاماده‌ بێت و بیكاته‌ ده‌رفه‌تێكی نوێ بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌.
نموونه‌: "مۆركه‌كه‌تان لێده‌ن". ئه‌مه‌ دروشمی كه‌مپه‌ینی سه‌ركه‌وتووی دژ به‌ ڤێلادیمیر مێچییه‌ر له‌ وڵاتی ئێسلۆڤاكی بووه‌.
" ئێستا كاتیه‌تی". ئه‌مه‌ش دروشمی كه‌مپه‌ینی سه‌ركه‌وتووی هێزه‌ ریفۆرمخوازه‌كان له‌ وڵاتی سێربێستان بووه‌ دژ به‌ ئێسلۆبودان میلۆشێَڤیچ.
سه‌رده‌می رژێمی میلۆشێڤیچ به‌سه‌ر هاتووه‌. به‌ یارمه‌تی به‌رهه‌ڤكاریی گشتیی كه‌ له‌ رێی ئامانجگه‌لێكی ستراتژیكی یه‌كساندا خه‌بات ده‌كات، رژێمێك كه‌ سه‌رده‌مانێك به‌هێز له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا ئه‌وا له‌ حاڵی رووخان دایه‌.
جێبه‌جێكردنی كه‌مپه‌ین:
به‌ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ بنه‌مای "قه‌واره‌ پێڕه‌وی كاركۆیه‌" ده‌ست بده‌نه‌ پێكهێنانی ده‌سته‌كان و چالاكییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌مپه‌ین رێكخه‌ن. ئێوه‌ ده‌توانن ده‌سته‌ی جۆراوجۆر پێكبێنن به‌ڵام چوار ده‌سته‌ بۆ كاروباری كه‌مپه‌ین زۆر گرنگن:
یه‌ك) رێكخستنی ئیداری و سه‌رچاوه‌ی مرۆیی.
دوو) هه‌واڵگری و توێژینه‌وه‌.
سێ) په‌یوه‌ندییه‌كان.
چوار) لۆجێستیك و كرده‌وه‌.
 
چالاكی له‌ كاتی سه‌ركوتدا:
كاتێك له‌ كه‌مپه‌ینێكی ئاشتیخوازانه‌دا خه‌ریكی چالاكیین و هاوكات سه‌رقاڵی چاودێریی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی، ماددی و كات و سوودوه‌رگرتن له‌ به‌رنامه‌رێژی به‌پێچه‌وانه‌ن، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش بكه‌ن كه‌ هێزه‌كانی به‌رامبه‌ر, ده‌ست بده‌نه‌ كرده‌وه‌ی دوژمنكارانه‌. ئه‌گه‌رچی شێوه‌كانی سه‌ركوتكردن زۆرن، به‌ڵام زۆرجار هێزه‌كانی سه‌ركوتكه‌ر هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و تواناگه‌له‌ی بزوتنه‌وه‌ كه‌ كرداری كاریگه‌ر ده‌خولقێنن. ده‌بێ فێربن چۆن تواناكانی دوژمن بۆ تێكدانی چالاكییه‌كانتان و لاوازكردنی مه‌عنه‌ویات، بگه‌یه‌ننه‌ نزمترین ئاست. ئه‌گه‌ر مۆڕال نزم بێت و به‌رنامه‌كانی كه‌مپه‌ین ئاشكرا بووبێت، توانایی ئێوه‌ بۆ كرداری ستراتژیكیی ئاشتیخوازانه‌ زۆر لاواز ده‌بێت. شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی هێزه‌كانی به‌رامبه‌ر دروستكردنی كه‌شوهه‌وای ترسێكی گشتگیره‌. له‌و رووه‌وه‌ كه‌ ترس كرداری سروشتی جه‌سته‌ و زه‌ینه‌, بۆیه‌ بۆ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی، دروستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی ترسناك, كه‌ره‌سه‌یه‌كی به‌هێزه‌ له‌به‌رده‌ستی دوژمناندا كه‌  تواناكانی بزوتنه‌وه‌ نزم ده‌كاته‌وه‌. ئێوه‌ ده‌زانن ترس چییه‌ و به‌ چ شێوه‌یه‌ك ده‌كرێ له‌و رێگه‌وه‌ ئیعتراف و دانپانیان وه‌ربگیرێت. هه‌روه‌ها فێرده‌بن كه‌ چۆن كاریگه‌ریی نێگاتیڤی ترس كه‌م بكه‌نه‌وه‌ به‌ ئاماده‌كردنی خوه‌تان و به‌رزكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕبه‌خۆ بوون و ئه‌مانه‌ش بابه‌تگه‌لێكی زۆر جددین.
له‌بیرتان نه‌چێت له‌ رێگه‌ی خه‌بات بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی ودیموكراسی، ده‌زگیربوون و كه‌وتنه‌ زیندان مایه‌ی شه‌رمه‌ساری نییه‌، هه‌ر كام له‌ چالاكڤانانی كه‌مپه‌ین به‌جۆرێك ده‌كه‌ونه‌ به‌ر مه‌ترسییه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی بوێربوونی ئه‌وانه‌.


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
بۆ چی ده‌بێ سزای له‌ سێداره‌دان هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه? به‌شی دووه‌م‌
بۆچی سزای له‌ سێداره‌دان ده‌بێ هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه‌؟ بەشی یەکەم
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی