ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌/په‌نجا خاڵی بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ (خاڵی 38)
وه‌: هیوای نوێ
8 / 8 / 2010
چۆناوچۆن كه‌مپه‌ینێكی كردنی رێخه‌ین؟
ئاماده‌كردنی كه‌مپه‌ینێكی كردنی و شێوازی به‌رنامه‌ڕێژیی به‌پێچه‌وانه‌:
زۆرێك له‌ چالاكییه‌كانی ده‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه‌, به‌ستراوه‌ به‌ به‌شداریكردن له‌ جۆرێك له‌ كه‌مپه‌ین. ئێستاش ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌ چ په‌یوه‌ندی به‌ پاڵپشتیكردن له‌ كاندیدێكی ریفۆرمخواز بێت، چ په‌یوه‌ندی به‌ پچڕاندنی هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت بێت یا په‌یوه‌ندی به‌ كرده‌ویه‌كی ئاشتیخوازانه‌ی وه‌ك گه‌گرتن. مادامێك شێوازی به‌كارگیراو به‌ شێوه‌یه‌كی ستراتژی داڕێژراوه‌ و جێبه‌جێ بووه‌، ئه‌وا ئێمه‌ سه‌روكارمان له‌گه‌ڵ كه‌مپه‌ینه‌. بۆ سه‌رخستنی بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه‌, پێویسته‌ زۆر چالاكانه‌ له‌كه‌مپه‌ینه‌ گه‌وره‌كاندا به‌شدار بیت.
هه‌ر كه‌مپه‌ینێكی كردنی پێكهاتووه‌ له‌ دوو به‌ش: به‌شی به‌رنامه‌ڕێژی و به‌شی هه‌ڵسووڕاندن.
بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ كه‌مپه‌یندا ده‌بێ دوو شتمان له‌به‌رده‌ست بێت: رۆژژمێرێكی دروستی رووداوه‌كان و نووسینگه‌ یا ناوه‌ندێك بۆ هاوئاهه‌نگ كردنی چالاكییه‌كان. له‌م ناوه‌نده‌دا ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كان به‌ روونی دیاری ده‌كرێن تا هه‌مووان بزانن كه‌ چ كه‌سێك چ ئیشێك ده‌كات و چ كه‌سانێك پێویسته‌ كه‌ له‌ هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كه‌مپه‌ین ئاگادار بكرێنه‌وه‌.
كاتێك زانیتان چۆن گه‌ڵاڵه‌ی كه‌مپه‌ینێك داڕێژن و بتوانن له‌ سه‌رمه‌شقی به‌رنامه‌رێژی به‌پێچه‌وانه‌ كه‌ڵك وه‌ربگرن تا بتوانن چالاكییه‌ قورس و ئاڵۆزه‌كان بكه‌نه‌ ئه‌ركانێكی ساده‌، ده‌بێت بكه‌ونه‌ بیری ئیستیفاده‌كردن له‌هه‌ندێك ئاسانكاری (وه‌كو ناوه‌ندی كه‌مپه‌ین) تا گه‌ڵاڵه‌كه‌تان جێبه‌جێ بكرێت.
پێكهاته‌ی رێكخراوه‌یی ( كه‌ له‌ ڕووی لۆجێستیكی یارمه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌ینی كردنی ده‌كات) پێویسته‌ له‌ بنه‌مایه‌ك به‌ ناوی " كاركۆ پێڕه‌وی ده‌كات له‌ قه‌واره‌" پێڕه‌وی بكرێت و ئه‌م خاڵانه‌ به‌كار بێن:
ده‌سته‌ی یه‌ك:
كاركۆی به‌ڕێوه‌بردنی و كاركۆی تایبه‌ت به‌ هێزی مرۆیی.
ده‌سته‌ی دوو:
كاركۆی زانیاری و تاوتوێكاری.
ده‌سته‌ی سێ:
كاركۆی په‌یوه‌ندییه‌كان ( ناوخۆیی و ده‌ره‌كی)
ده‌سته‌ی چوار:
كاركۆی لۆجێستیكی و كرده‌وه‌یی.

پێویسته‌ ئه‌م چوار ده‌سته‌ په‌یوه‌ندی كاریگه‌ریان پێكه‌وه‌ هه‌بێ و چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وام هاوئاهه‌نگ بكرێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ ده‌بێ بكه‌وێته‌ لێكۆڵین و ره‌خنه‌ و به‌شێك بۆ پشتیوانی كردن ده‌بێ هه‌بێت. بۆ نموونه‌: ده‌سته‌ی یه‌ك ده‌بێ بزانێت كه‌ ده‌سته‌ی چوار پێویستی به‌ چ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتیوانی له‌ كرده‌وه‌یه‌ك بكات بۆ ئازادی چاپه‌مه‌نییه‌كان.
شێوه‌ی كلاسیك بۆ رێكخستن: بۆ رێكخستنی كه‌مپه‌ین رێگه‌ی جۆراوجۆر زۆرن. مۆدێلی پێشنیازكراوی "جی گالبریت" پێكدێت له‌ 5 (پێنج)ده‌سته‌، كه‌ پێویسته‌ له‌وان به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر سوودمه‌ند بین. ئه‌گه‌ر بتوانن وه‌ڵامی كێشه‌وبه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك بده‌نه‌وه‌، ده‌توانن له‌ دوو بابه‌تی ئه‌ساسی تێبگه‌ن: یه‌كه‌م: ده‌گه‌ن به‌وه‌ی كه‌ رێكخراوێك چۆن ئیش ده‌كات. دووهه‌م: ده‌زانن كه‌ چ شتانێك له‌ ناو رێكخراودا ده‌بێ چاك بكرێن یا بگۆڕدرێن تا كار و به‌رنامه‌رێژییه‌كان باشترین ئه‌نجام وه‌ربگرن.

ستراتژی مه‌زن >> ئامانجه‌كان >> ئه‌ركه‌كان.

ئه‌ركه‌كان چۆن دیاری و دابه‌ش ده‌كرێن؟
ده‌سه‌ڵات به‌ چ شێوه‌یه‌ك له‌ ده‌سته‌ و رێكخراو به‌ گشتی، دابه‌ش ده‌كرێت؟
میكانیزمی بڕیاردان (ده‌نگدان، راوێژكردن؟)
چۆن زانیارییه‌كان كۆكه‌ینه‌وه‌ و بڵاویان بكه‌ینه‌وه‌؟
به‌چ شێوه‌یه‌ك پله‌ی ئه‌ندامانی چالاك به‌رز بكه‌ینه‌وه‌؟
چۆن شێوه‌ی رێبه‌ری له‌ لایه‌ن كام ده‌سته‌وه‌ قه‌بووڵ بكرێت؟
جاروبار چوارچێوه‌ی كار كێشه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر ناكات. ئێستا هۆكه‌ی سه‌ركوت بێت یا ئه‌وه‌ی كه‌ بزوتنه‌وه‌ هێشتا پێویستی به‌ گه‌شه‌كردنه‌. ده‌بێ چاولێبكه‌ین كه‌ ده‌فرایه‌تی بزوتنه‌وه‌ بۆ چ ئامانجگه‌لێك شیاوه‌. (وه‌رگیراوه‌ له‌ په‌رتووكی گه‌ڵاڵه‌ی رێكخراوه‌یی له‌ نووسینی "جی.ئاڕ. گالبریت").


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 58
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
بۆ چی ده‌بێ سزای له‌ سێداره‌دان هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه? به‌شی دووه‌م‌
بۆچی سزای له‌ سێداره‌دان ده‌بێ هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه‌؟ بەشی یەکەم
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی