ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌/په‌نجا خاڵی بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ (خاڵی 37)
وه‌: هیوای نوێ
8 / 8 / 2010
چۆن رۆژژمێرێك بۆ كه‌مپه‌ین بنووسین؟
نووسینی به‌رنامه‌كان له‌سه‌ر كاغه‌ز، یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌ بۆ نووسینی رۆژژمێرێك بۆ كه‌مپه‌ین. سێ هۆكار كه‌ یارمه‌تیمان ده‌دات بۆوه‌ی رۆژژمێرێك بۆ كه‌مپه‌ین رێكبخه‌ین ئه‌مانه‌ن:
یه‌ك) كه‌مپه‌ین دابه‌ش بكه‌نه‌ سه‌ر به‌شگه‌لی بچووك و له‌هه‌ر به‌شێكدا ئه‌ركه‌كان دیاری كه‌ن: به‌رنامه‌رێژی به‌پێچه‌وانه‌، یارمه‌تیمان ده‌دات تا ئه‌م دابه‌شكردنه‌ به‌ چه‌شنێكی واقیعبینانه‌ ئه‌نجام بده‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌ركه‌ دیاریكراوه‌كان رێی ئه‌نجامدانی هه‌بێت ئه‌وا ئه‌ندامانی رێكخراو بۆ راپه‌ڕاندنیان هه‌نگیزه‌ی پێویستیان ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئامانجی گه‌ڵاڵه‌, كردارێكی گشتی بێت، یه‌كه‌مین هه‌نگاو نووسینی گه‌ڵاڵه‌ی به‌رنامه‌ نییه‌, به‌ڵكو روونكردنه‌وه‌ی هۆ و هه‌نگیزه‌كانی ئه‌و كرداره‌یه‌. بۆیه‌ش باسكردن له‌وه‌ی كه‌ بۆ نموونه‌ "پشتیوانی ره‌سێنه‌یی" زۆر باسێكی گشتگیره‌ و ده‌بێ بیگۆڕین له‌گه‌ڵ "هه‌ڵوێست نواندن و بانگهێشتكردن له‌ هه‌واڵنێران بۆ به‌شداریكردن له‌ فڵان به‌رنامه‌". ده‌بێ بزانن چ هه‌نگاوگه‌لێكی دیاریكراو بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر ئه‌ركێك بهاوێن.
دوو) پێشتر به‌رنامه‌رێژی بكه‌ن. به‌رنامه‌رێژی به‌پێچه‌وانه‌ ئه‌و هه‌له‌مان بۆ ده‌ره‌خسێنێ كه‌  پێشاوپێش به‌رنامه‌داڕێژین. ستراتژیسته‌كان ده‌بێ هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌ كه‌مپه‌یندا دابڕێژن. زانینی ئه‌وه‌ كه‌ چۆن گه‌ڵاڵه‌یه‌ك ده‌توانی یارمه‌تیمان بدات كه‌ كه‌مپه‌ین بگاته‌ ئامانجه‌ ستراتژیكییه‌كانی و هاوكات پردێك بێت له‌ نێوان كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی كه‌مپه‌ین و كێشه‌كانی سبه‌ینێی كه‌مپه‌ین، زۆر گرینگه‌.
سێ ) واقیعبین بن. كاتێك ده‌زانن كه‌ پوستێره‌كان تا كۆتایی هه‌فته‌ ناگاته‌ ده‌ستتان، كه‌مپیه‌نی پوستێره‌كانتان بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رنامه‌ڕێژی مه‌كه‌ن.  هه‌میشه‌ جۆرێك ئیش بكه‌ن كه‌ كاتی زێده‌تان له‌ به‌رده‌ست بێت.
به‌رنامه‌رێژی به‌پێچه‌وانه‌ش له‌و رووه‌وه‌ كارتێكه‌ر ده‌بێت كه‌ ستراتژیسته‌كان ناچارده‌كات تا بۆ خوه‌یان كات دابنێین بۆ كاروباری ناوخۆیی رێكخراوه‌كه‌یان. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێ بڵێین كه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌بێته‌ هۆیه‌ك تا هه‌ر رۆژ ئه‌و رێژه‌ی كه‌مه‌ی ئه‌رك كه‌ ده‌بێت به‌ ئه‌نجام بگات، به‌ئه‌نجام بگات. جیاوازی ئه‌وان وه‌ك ئه‌مه‌ وایه‌ كه‌ هه‌وڵت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بێ كه‌ به‌ بازدانێك بته‌وێ بچیته‌سه‌ر بانێكی هه‌فت نهۆمی و له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ بۆ گه‌یشتن بۆ هه‌مان سه‌ربان بته‌وێ له‌ پلیكان كه‌ڵكوه‌ربگریت. (وه‌رگیراوه‌ له‌ په‌رتووكی "چۆن له‌ زانكۆدا وانه‌ بخوێنین" له‌ نووسینی واڵتێر پاوك)
 
تاقیكردنه‌وه‌:
به‌یارمه‌تی شێوه‌كانی سه‌ره‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ری دواین، به‌رنامه‌ی میوانییه‌ك بۆ هاوڕێكانتان دابڕێژن.
به‌رنامه‌ و گه‌ڵاڵه‌كه‌تان ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م زانیارییانه‌ بێت: من و عه‌لی ئه‌حمه‌دی هه‌ر له‌ قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه‌، به‌یه‌كه‌وه‌ هاوڕێی نزیك بووینه‌. ئێستا عه‌لی پیاوێكی  نێوان ساڵه‌ و منداڵی هه‌یه‌. ئه‌و كه‌ ئێستا له‌ زانكۆ وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌، هه‌ر رۆژ له‌ دوای ئیش سه‌ردانی كافه‌تریایه‌ك ده‌كات و له‌وێ كتێب ده‌خوێنێ و قاوه‌ ده‌نۆشێت. عه‌لی له‌ میوانیگه‌لی شوێنانی سه‌رقاڵ و شلوق حه‌ز ناكات. ئه‌و حه‌زی له‌ مۆسیقای كلاسیك و وێنه‌كێشانه‌. ئه‌و حه‌زی له‌ خواردنی مریشكه‌. ئێستا به‌ پێ ی ئه‌م زانیارییانه‌ی كه‌ له‌ به‌رده‌ستان دایه‌ به‌رنامه‌ دابڕێژن. به‌رنامه‌كه‌ ده‌بێ له‌م خاڵانه‌ پێك بێت: ئه‌و خانووه‌ی كه‌ بڕیاره‌ میوانی تێدا به‌ڕێوه‌بچێت، مۆسیقای شیاو، به‌رپرسی هێنانی شیرینی و میوه‌، به‌رپرسی دابینكردنی خواردن، شوشتنی ده‌فرودۆڵه‌ و ئه‌وه‌ی كه‌ چ كارێك له‌ چ كاتێكدا ئه‌نجام بدرێت.
پرسیاره‌كانی ئه‌م به‌شه‌:
یه‌ك) وه‌خت چییه‌؟
دوو) چ شتێك له‌ گه‌ڕی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌دا وه‌خت ده‌كاته‌ توخێمكی تایبه‌تمه‌ندار؟
سێ) چلۆن له‌ وه‌خت سوود ببه‌ین؟
چوار) چۆن رۆژژمێرێك بۆ كه‌مپه‌ین بنووسین؟
 
بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌مانه‌ن:
یه‌ك) خشته‌ی زه‌مه‌نی چه‌رخی.
دوو) به‌رنامه‌ڕێژیی به‌پێچه‌وانه‌.
سێ) سه‌رمه‌شقێك بۆ رۆژژمێری كه‌مپه‌ین.


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
بۆ چی ده‌بێ سزای له‌ سێداره‌دان هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه? به‌شی دووه‌م‌
بۆچی سزای له‌ سێداره‌دان ده‌بێ هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه‌؟ بەشی یەکەم
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی