ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌/په‌نجا خاڵی بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ (خاڵی 36)
وه‌: هیوای نوێ
8 / 8 / 2010
چۆن كه‌ڵك وه‌ربگرین له‌ "كات" له‌ كه‌مپه‌ینێكدا؟
پرسیار ( به‌ له‌به‌رچاو گرتنی تایبه‌تمه‌ندنی تایبه‌تیی كات): چلۆن ده‌توانین به‌ باشترین شێوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ ستراتژیكییه‌كان له‌ كات كه‌ڵك وه‌ربگرین؟ بۆ ئیستیفاده‌ی كاریگه‌ر له‌ سه‌رچاوه‌ی ماددی و هێزی مرۆیی پێویسته‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و به‌ وردبینی له‌ كات كه‌ڵكوه‌ربگرین. تایبه‌ت له‌ گه‌ڕی كاروباری كه‌مپه‌یندا گرنگ ده‌بێ و هه‌روه‌ها كاتێك بۆ رێكخراوه‌یی مانه‌وه‌ یا راگرتنی بزوتنه‌وه‌ پێویستیمان به‌ داڕشتنی به‌رنامه‌ هه‌یه‌. بێگومان ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی دروست بۆ كه‌مپه‌ین دانه‌ڕێژرێت، كه‌مپه‌ین شتێك نییه‌ جگه‌ له‌ پێرستێك له‌ ئاره‌زووه‌ جوانه‌كان، كه‌ چه‌سپاندنیان ته‌نها و ته‌نها به‌نده‌ به‌ به‌خت و چانس. ده‌بێ كه‌مپه‌ین له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ به‌رنامه‌ی وردبینانه‌ی بۆ داڕێژرێت، هه‌ر له‌ ستراتژی په‌یوه‌ندییه‌كان بگره‌ تا به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی ماددی و رێكخستنی جه‌ماوه‌ری پرژ و بڵاو و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌مپه‌ین، له‌ راستیدا هه‌مووی ئه‌مانه‌ پێویستیان به‌ به‌رنامه‌ هه‌یه‌.
هه‌موو كه‌مپه‌ینێكی سه‌ركه‌وتوو, ده‌سپێكێك و نێوانێك و كۆتاییه‌كی هه‌یه‌.ده‌سپێكی كه‌مپه‌ین ده‌توانێ ده‌رفه‌تێكی گونجاو بۆ چالاكیی ره‌سێنه‌یی و هه‌ڵقوڵانه‌ به‌تاسه‌كان بێت كه‌ له‌ هه‌ر ده‌سپێكێكدا هه‌یه‌.قۆناغی به‌رفراوانكردن و په‌ره‌دان به‌ كه‌مپه‌ین ده‌توانێ ته‌ركیزبكات له‌سه‌ر چالاكی جه‌ماوه‌ریی, وه‌ك پڕوپاگنده‌ی ماڵ به‌ ماڵی بزوتنه‌وه‌.
ستراتژیسته‌كانی ئێوه‌ ده‌بێ باش له‌وه‌ بگه‌ن كه‌ چ كات ده‌بێ كه‌مپه‌ین كۆتایی به‌ كاری خوه‌ی بێنێ و چلۆن سه‌ركه‌وتنی كه‌مپه‌ین رابگه‌یه‌ندرێت تا چالاكڤانان هه‌نگیزه‌یان بۆ به‌شداریكردن له‌ كه‌مپه‌ینه‌كانی داهاتوو له‌ ده‌ست نه‌ده‌ن.
 له‌بیر نه‌كه‌ین كه‌مپه‌ینه‌كه‌تان هه‌روه‌ها پێویستیی به‌ رۆژژمێرێكی راستبینانه‌(واقیعبینانه‌) و به‌ش به‌ش هه‌یه‌.
"به‌رنامه‌رێژیی به‌پێچه‌وانه‌" كه‌ جۆرێكه‌ له‌ به‌رنامه‌رێژی له‌ كۆتاییه‌وه‌ بۆ ده‌سپێكی كه‌مپه‌ین، بۆ پاراستنی رێكخراوه‌یی كه‌مپه‌ین گه‌لێك سوودمه‌نده‌. به‌رنامه‌رێژیی به‌پێچه‌وانه‌ یارمه‌تییه‌ بۆوه‌ی تا كات به‌ڕێوه‌ببه‌ین و به‌ كارتێكه‌رترین شێوه‌ به‌كاری بێنین.
شێوازی ئه‌نجامدانی به‌م جۆره‌یه‌: ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌بێ بۆ به‌رنامه‌رێژیی به‌پێچه‌وانه‌ هه‌ڵبگیردرێت.
یه‌ك: له‌سه‌ر رۆژژمێرێك سه‌رجه‌م ده‌رفه‌ته‌كانی ئه‌نجامدانی كاروباری كه‌مپه‌ین بنووسن.
دوو:  له‌ خشته‌ی زه‌مه‌نیدا، ئه‌و ئه‌ركانه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌ر كرده‌وه‌ و داپه‌رێكی تایبه‌ت كه‌ ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت بنووسن و دواتر هه‌نگاوه‌ پێویسته‌كان بۆ به‌كرده‌وه‌یی كردنیان بخه‌نه‌ به‌ر شرۆڤه‌وه‌.
سێ: دواتر هه‌ر یه‌ك له‌م هه‌نگاوانه‌ له‌ كۆتاییه‌وه‌ بۆ ده‌سپێك به‌رنامه‌رێژیی بكه‌ن، به‌جۆرێك كه‌ هه‌نگاوی كۆتایی بكه‌وێته‌ یه‌ك رۆژ پێش له‌ ده‌سپێكردنی كاروباره‌كان. به‌م چه‌شنه‌ له‌ كاره‌كان به‌رده‌وام بن و هه‌ر رۆژ یه‌ك یا دوو هه‌نگاو دابڕێژن تا سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كان, پشتیوانی و پۆشه‌ونی بكه‌ن.
چوار: به‌پیری ئه‌ركی دیكه‌ بڕۆن و به‌ پێی رێنوێنییه‌كانی ژماره‌ 3 ئیش بكه‌ن.
ئاماژه‌: ئاخرین چالاكیتان له‌ ده‌سپێكه‌وه‌ به‌رنامه‌رێژیی بكه‌ن.


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 61
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌
بۆ چی ده‌بێ سزای له‌ سێداره‌دان هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه? به‌شی دووه‌م‌
بۆچی سزای له‌ سێداره‌دان ده‌بێ هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه‌؟ بەشی یەکەم
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی