| به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن |
|
وه‌فدێكی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستانی كرد
یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان
11 / 7 / 2010
رۆژی یه‌كیشه‌ممه ڕێكه‌وتی 11/7/2010 وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی دیموكراتی
كوردستان كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان مامۆستا عوسمان جه‌عفه‌ری و كاك
محه‌مه‌د خۆشچێهره و كاك مۆحسێن باوه‌جانی، سه‌ردانی مه‌كته‌بی
په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستانیان كرد و، له
لایه‌ن به‌ڕێزان كاك مه‌حموود حاجی ساڵح (لێپرسراوی مه‌كته‌ب) و كاك ڕێباز
و كاك مه‌حموود پێشوازی لێكران و به‌گه‌رمی به‌خێرهاتن كران. مامۆستا
عوسمان جه‌عفه‌ری پیرۆزبایی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستانی به بۆنه‌ی
به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی سه‌ركه‌وتووانه یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و
ئه‌نجامه پوزیتیڤه‌كانی ئاراسته‌ی به‌ڕێزانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان
كرد و بڕینی ئه‌و قۆناغه‌ی وه‌كوو قۆناغێكی گرنگ و مێژووی بۆ یه‌كێتی
نیشتیمانی وه‌سف كرد. له‌م په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌یه‌دا، زیاتر جه‌خت
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كان و پته‌وتر كردنی ئه‌م
په‌یوه‌ندییانه كرد و چه‌ند مه‌سه‌له‌ی گرینگ تاوتوێ كرا. له‌وانه دۆخی
هه‌نووكه‌یی هه‌رێمی كوردستان و بارناسكی ئێراق و ئه‌وه‌ی كه هۆكاره‌كان و
كۆسپه‌كانی دروست نه‌بوونی حوكوومه‌تی نوێی ئێراق چین. سه‌رباری ئه‌وه‌ش
مه‌سه‌له‌ی ئێران و ئابلۆقه نوێكانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و
كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و له‌سه‌ر ئێران و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌ی
ئێران تاوتوێكرا. شایه‌نی باسه كۆبوونه‌وه له كه‌شوهه‌وایه‌كی
دۆستانه‌دا به‌ڕێوه‌چوو و له كۆتاییدا وه‌فدی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان
به‌گه‌رمی به‌ڕێ كران.
|
|
|