| به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن |
|
به‌یاننامه‌ی كوردیناسیۆنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان، به بۆنه‌ی پێنجه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان
كوردیناسیۆنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان
20 / 5 / 2010
رووناكبیران و چالاكڤانانی مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سیاسه‌توانان
و لایه‌نه كوردستانییه‌كان گه‌لی نیشتمان خۆشه‌ویستی كورد خۆمان
به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانین و شانازی پێوه ده‌كه‌ین له رۆژێكی وه‌ك
ئه‌مڕۆدا، پیرۆزبایی په‌ڕ به‌دڵی خۆمان به بۆنه‌ی "پێنجه‌مین ساڵرۆژی
دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان" پێشكه‌ش به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و
هه‌میشه حازر و ئاماده له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا بكه‌ین. بێگومان
له ئه‌نجامی هه‌وڵی ئێوه‌یه كه یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر
رێچكه‌ی گشت په‌سه‌ندی خوه‌ی، تا هه‌نووكه هاتووه و، گومان له‌وه‌شدا
نییه له‌سه‌ر خواست و ویستی ئێوه‌شه، كه ئێمه و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی
كوردی، له پێشڕه‌وتی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و بێگومان هاوچه‌رخ و دوور له
هه‌ر ناڕوونی و شه‌فافییه‌تێك، | " پێمان وایه دروستكردنی
هه‌ر كێشه و كۆسپێك له‌م ڕێگه‌یه‌دا، دژی قازانجی
نه‌ته‌وه‌ییه و وه‌لانانی بایس و بانیگه‌لی كۆسپ و كێشه‌كان ئه‌ركی
نه‌ته‌وه‌ییه. كه‌وابێ ده‌ستاوێزی پێكنه‌هاتنی به‌ره‌ی كوردستانی ڕوون و
ئاشكرایه." |
به‌رده‌وام
ده‌بێ. كه‌وابوو چاره‌نووس و داهاتوومان ته‌نیا و ته‌نیا به‌ده‌ست
هه‌موومانه‌وه‌یه. ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵبژاردنی رێگه‌ی دروست و
سه‌ركه‌وتووانه و كرده‌یی یا رێگه‌ی نادروست و تاقیكراو و شكست خوارد‌و،
به‌ستراوه به بڕیاری هه‌ر یه‌ك له ئێمه، وه‌ك تاك و جووڵانه‌وه و
لایه‌ن. كه‌وابێ ئه‌ركی هه‌ر یه‌ك له ئێمه‌یه خوه‌ی له ده‌مارگرژیی
ئایدۆلۆژیكی و حیزبی دوور بگرێ و ده‌فرایه‌تی زه‌ینی و كرده‌یی و ته‌نانه‌ت
مه‌عنه‌وی خوه‌ی بۆ ئاقارێكی مه‌زنتر و پیرۆزتر ته‌رخان بكات كه ئه‌ویش
له قازانجی هه‌مووماندایه، ئه‌مه‌ش ناكرێ مه‌گه‌ر دڕه‌دۆنگی و گومان له
هه‌ڵوێستی هه‌ندێك حیزب‌دا به نیسبه‌ت خه‌باتی هاوبه‌ش و خواستی
راسته‌قینه‌یان نه‌مێنێ. رۆژ له دوای رۆژ هه‌لومه‌جی سیاسی و فه‌زای
كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نگتر ده‌بێ و بارودۆخی خه‌باتی مه‌ده‌نی له ئێران و
به‌تایبه‌ت له كوردستاندا دژوار ده‌بێ. له لایه‌كه‌وه ده‌سه‌ڵاتی
ئایدۆلۆژیكی چینی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌نووكه له ئێران‌دا, كه چه‌ند مانگ پێش
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمارێتی ساڵی ڕابردوو به‌ته‌واوه‌تی ئاشكرا بوو،
توندوتیژه و له هه‌مبه‌ر ڕووداوه سیاسی و چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كاندا
هه‌ستیاره و، به‌ترس و دڵه‌ڕاوكێ هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌گه‌ڵ ده‌كات. له
لایه‌كی تره‌وه ته‌نگتركردنی فه‌زای هه‌نووكه‌یی، له ژێر هه‌ر ناو و
لایه‌نێكه‌وه كه بێ، به‌زیانی هه‌مووانه و، پێویسته له‌وباره‌وه
پێداچوونه‌وه‌ی تێڕامان و بیرۆكه‌كان بكرێته‌وه. له ڕاستیدا بیری
گشتیی جیهان هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه و دژبه دیموكراسیی حوكوومه‌تی
ئیسلامی ئێران مه‌حكووم ده‌كا. زۆر ڕووداو ناوخۆیی وده‌ره‌كی ڕوویانداوه
و، چرۆی هه‌ندێك هاوكێشه‌ی نوێ له ناوچه‌كه و جیهان، گه‌شه ده‌كات. له
ئاستی سیاسه‌تی جیهانی و له لای خاوه‌ن بڕیارانی سیاسه‌ت له جیهاندا،
هه‌مان ڕوانگه‌ی زاڵ به‌سه‌ر بیری گشتیی جیهان، گه‌شه‌ی نه‌كردووه و له
ڕاستیدا داهاتوویه‌كی ناڕوون و پێشبینی نه‌كراو چاوه‌ڕێی حوكوومه‌تی
ئیسلامی ئێران ده‌كات. ئه‌مما شه‌پۆله ناوخۆییه مه‌زنه‌كانی گۆڕان، له
گۆڕه‌پانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌نگه سیاسی، گرنگ و چاره‌نووسسازن. جێی
خۆیه‌تی لێره‌دا گه‌شه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی له كوردستان به‌رز بنرخێنین و،
سپاسی خوه‌مان و هاوبیرانمان ئاراسته‌ی هه‌ڵوێستی مه‌ده‌نی و
ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵك بكه‌ین به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی حوكوومه‌تی
ئیسلامی ئێران، كه ده‌رحه‌ق به چه‌ند زیندانی سیاسی كورد ئه‌نجام درا.
هه‌ڵوێست و بانگه‌شه‌ی تاڕاده‌یه‌ك هاوئاهه‌نگ و یه‌ك ده‌ستی رێكخراوه
كوردییه‌كان، جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه و ده‌بێ وه‌ك خاڵێكی پۆزێتیڤ لێی
بڕوانین. ئه‌مما ئه‌وه‌شمان له بیر بێ، ته‌نیا پێویستی ده‌توانێ له ده‌ور
یه‌كتر گردوكۆمان بكاته‌وه، بۆیه هه‌ر شتێك له ڕووی ناچاری و زه‌بر و
زه‌خت پێك بێت، له ئاكامدا به خراپترین شێوه‌ی مومكین تێكده‌شكێت. وه‌ك
داواكاری و هه‌ڵوێستی هه‌میشه‌ییمان، بانگه‌شه‌ی هه‌موو لایه‌نێكی كوردی
ده‌كه‌ین تا بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی، ده‌رفه‌ت به فیڕۆ
نه‌ده‌ین و زه‌مینه و به‌سته‌ری پێویست بۆ ئه‌و ئه‌ركه گرینگه ئاماده
بكرێت. پێمان وایه دروستكردنی هه‌ر كێشه و كۆسپێك له‌م ڕێگه‌یه‌دا، دژی
قازانجی نه‌ته‌وه‌ییه و وه‌لانانی بایس و بانیگه‌لی كۆسپ و كێشه‌كان
ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌ییه. كه‌وابێ ده‌ستاوێزی پێكنه‌هاتنی به‌ره‌ی كوردستانی
ڕوون و ئاشكرایه. هه‌وڵ ئه‌ده‌ین و هیوادارین هه‌ر جووڵه و هه‌لێك كه
له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی‌دا بێ، له ڕێگه‌ی ناهه‌موار و كه‌ندوكۆسپی ساخته
ده‌رباز بێ و بگاته شوێنی شیاو و پێویست. هه‌ر ئه‌وه‌مان ماوه بڵێن:
پێنجه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان له هه‌موو
كوردێكی به‌شه‌ره‌ف و ئه‌مه‌گ پیرۆز بێ.
كوردیناسیۆنی
یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان
20/05/2010
30/02/2710
|
|
|