گه‌لی نیشتمان خۆشه‌ویست
رۆشنبیران و چالاكڤانانی مه‌ده‌نی
سیاسه‌توان و لایه‌نه سیاسییه‌كان
به خه‌م و كۆڤانێكی زۆره‌وه، رۆژی یه‌كشه‌ممه پێنج كه‌س له ئازادیخوازان و زیندانیانی سیاسی له زیندانی ئێڤین له سێداره دران، تا ره‌وت و نه‌ریتی له سێداره‌دان له سیستمی حوكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران‌دا، وه‌ك هه‌میشه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆرێك له رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كه‌مپیه‌نه‌كانی تایبه‌ت به نه‌مان بۆ سێداره‌دان، پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و زیندانیانه ڕاگه‌یاند و هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاری حوكوومه‌تی ئیسلامی نواند و داوایان كردبوو كه سزای له سێداره‌دانی ئه‌وان جێبه‌جێ نه‌كرێت، مخابن حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران گوێبیستی هیچ هه‌ڵوێست و داواكارییه‌كی جیهانی وناوخۆییش نییه.
له سێداره‌دانی پێنج ئازادیخواز له یه‌ك رۆژدا، ئاشكرای ده‌كات، لانیكه‌م هه‌ڵوێستی توندی حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران، به‌رامبه‌ر به ئازادیخوازانی كورد نه‌گۆڕاوه.
ئێمه وه‌ك "یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان" پرسه و سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و نزیكانی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌كیلی، شیرین عه‌له‌م هوولی‌و مێهدی ئیسلامیانده‌كه‌ین و له خه‌میاندا هاوبه‌شین. هاوكات ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ش مه‌حكووم ده‌كه‌ین و داوا له هه‌موو لایه‌نێكی ئێرانی و تایبه‌ت گه‌لی كورد ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به‌م كرده‌وه‌یه و كرده‌وه‌ی له‌و جۆره هه‌ڵوێست بنوێنن.
یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان
9/5/2010
19/2/2710