بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئێران و كوردستان خاوه‌ن مێژوویه‌كی دوور و درێژه و له‌م راستایه‌دا توانیویه‌تی پێگه و جێگه‌ی شیاوی خوه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا بسه‌لمێنێت. توێژی كرێكار له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران‌دا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زۆر ماف كه تایبه‌ت به‌وانه‌وه خه‌باتی ره‌وایان كردوه و له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه‌ش به‌رده‌وامن.
له راستیدا به‌رگری كردن له مافی توێژ و چینێكی تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌دا یان خه‌بات بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی زه‌ت كراوی ئه‌وان، ته‌نیا ئه‌ركی ئه‌و توێژه ماف زه‌ت كراوه نییه و پێویسته كه چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌م رێگه‌یه‌دا هاریكاریان بن، چوونكو توێژی كرێكار له خوه‌یدا چینێكی چالاكه له هه‌موو گۆڕه‌پانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا. ئه‌مه له لایه‌كه‌وه پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان, كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و زیندووه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێمان ئه‌ڵێت كه یه‌كێتی ته‌نیا له دیارده گشتییه‌كاندا ده‌رناكه‌وێ و پاڵپشتی و پشتیوانی كردن له وه‌ها شتانێكیشدا رۆحی یه‌كێتی له كۆمه‌ڵگه و له نێوان نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا فره‌تر و فره‌تر ده‌كات.
یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی 1ی مانگی مه‌ی كه وه‌ك رۆژی جیهانی كرێكار ناوزه‌دكراوه، پیرۆزبایی خوه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كرێكارانی زه‌حمه‌تكێش و شه‌ریفی كوردستان ده‌كات و پاڵپشتیان ده‌بێت له خه‌بات و چالاكییه‌كانیاندا كه بۆ باشتركردنی دۆخی ماددی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان ده‌كرێت.
یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان
1/5/2010