| خه‌باتی ئاشتی خوازانه |
|
خه‌باتی ئاشتیخوازانه/په‌نجا خاڵی بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئاشتیخوازانه/ كۆرتكراوه‌ی به‌شی پێنجه‌م
وه: هیوای نوێ
28 / 6 / 2010
سوودوه‌رگرتن له پایه سه‌ره‌كییه‌كنی پاڵپشتی كردن خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كانی دژه‌به‌ران ده‌رده‌خات. هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه به دروستی رێكخرابێ هه‌ڵگری په‌یامێكی روونه. تواناكانی به باشی ده‌ناسێ و به‌رده‌وام خه‌ریكی بڵاوه‌پێدانی په‌یامه‌كه‌یه‌تی له رێگه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی. پرسیارێك لێره ده‌خرێته روو ئه‌وه‌یه كه چلۆن بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه پاڵی به داپه‌ڕی ئاشتیخوازانه‌وه داوه ده‌توانێ له خاڵه به‌هێزه‌كانی خوه‌ی و خاڵه لاوازه‌كانی به‌رامبه‌ر، بۆ بڕینی رێگه‌ی سه‌ركه‌وتن سوودوه‌ربگرێ؟ له‌م به‌شه‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسه ده‌درێته‌وه. بۆ ئه‌م كاره سه‌ره‌تا ئه‌و ئامرازانه‌ی له‌ته‌كیان ئاشنا بووین له گشتێكدا تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین. داپه‌ڕی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌بێ به كه‌مپه‌ین. كه‌مپه‌ینێك بریتیه له كۆمه‌ڵێك له كرده‌وه‌ی ئاشتیخوازانه كه به شێوه‌یه‌كی ستراتژیكی به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژراوه و ده‌سته یا ده‌سته‌گه‌لێكی تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی ئامانج ده‌گرێ. به بۆچوونی "جین شارپ" ئه‌و كرده‌وانه‌ی باسمان كردن دابه‌ش ده‌بنه سه‌ر سێ ده‌سته‌ی گه‌وره: ناڕه‌زایه‌تی و قه‌ناعه‌ت پێكه‌ر (رێپێوان، پیشاندانی گشتیی ره‌مزه‌كانی، شه‌ونه‌خونی و ...)، هاوكاری نه‌كردن (بایكوت كاڵاكان، مانگرتن و نه‌دانی ماڵیات و ...) و ده‌ستێوه‌ردان ( گه‌گرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، مانگرتن له خواردن و ...) . ده‌بێ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی گشتی, به‌شێك بێ له كرده‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌تر و گشتگیرتر (بۆ نموونه به‌شێك بێ له كه‌مپه‌ینێك). له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌بێ ستراتژییه‌كه‌تان راڤه‌ی بكات كه بۆچی كرده‌وه‌كانتان له چوارچێوه‌ی كه‌مپه‌ین دا گرنگه. له بڕگه‌ی دووه‌م دا ده‌بێ ئاڵوگۆڕی بۆچوون بكرێ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنان و كه‌ڵك وه‌رگرتن له سێ سه‌رچاوه‌ی ستراتژیكی بۆ كه‌مپه‌ین: یه‌ك: سه‌رچاوه‌ی ماڵی، وه‌كو : پاره،كه‌ره‌سته‌ی په‌یوه‌ندیگرتن و ئۆفیسی كار. دوو: سه‌رچاوه مرۆیی یا چالاكانی بزوتنه‌وه. سێ: سه‌رچاوه‌ی زه‌مه‌نی له رێگه‌ی چالاكانی بزوتنه‌وه‌كه له پێناوی سوودوه‌رگرتنی به‌جێ له سه‌رچاوه‌ی ماڵی ده‌بێ. له‌كۆتاییدا فێرده‌بین كه چۆن له به‌رنامه‌ڕێژی پێچه‌وانه‌وه كه‌ڵك وه‌رده‌گرین تا كاریگه‌رییه‌كانی كه‌مپه‌ین بگه‌یه‌نینه لوتكه. ئه‌م به‌شه سه‌رجه‌م ئه‌و كارانه كه تاكه كه‌سی یا له ره‌وتی كه‌مپه‌ینێكی گشتگیردا پێویسته فێرمان ده‌كات. ئه‌زموون پیشانداوه، ره‌نگه له‌م هه‌نگاوه‌دا رووبه‌ڕووی گرژی ببینه‌وه: سه‌ركوت. به‌شی داهاتوو له ژێر ناوی "خه‌بات له هه‌لومه‌رجی سه‌ركوت" نیشانده‌دات چۆن بزوتنه‌وه‌یه‌ك ده‌توانێ به نیسبه‌ت كرده‌وه‌ی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی هێزی به‌رامبه‌ر، بوه‌ستێ و ریفلێكسی هه‌بێ. پرسه‌كانی ئه‌م به‌شه: ناڕه‌زایه‌تی گشتی چییه؟ چۆن ناڕه‌زایه‌تی گشتیی به‌ڕنامه‌ی بۆ داده‌ڕێژرێ؟ چۆن ده‌كرێ دوژمن بخه‌ینه هه‌لومه‌رجێكی دژواره‌وه؟ بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان بریتین له: به‌رنامه‌ڕێژی ناڕه‌زایه‌تی گشتیی. سه‌رجه‌م ئه‌و كرده‌وانه‌ی دوژمن ده‌خاته هه‌لومه‌جێكی دژواره‌وه و شێوه‌كانی سوودمه‌ندبوون له‌وانه.
|
|
|